کۆماندۆی کوردستان: چاوساغی بێگانە رووی رەشی جاسوسان رسواتردەکات
کوردستان 10:03 PM - 2023-09-18
تایبەت
لۆگۆی کۆماندۆ و دژەتیرۆر
ڕاگەیاندنی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان سەبارەت بەو هێرشە تیرۆریستیەی ئەمڕۆ کرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تییدا رایگەیاند:"بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەكە دەكەین، كە لە چوارچێوەی ئەو پیلانانەدایە، كە ئامانج لێی تێكدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سنووری سلێمانییە، ماوەیەكە هەر جارە و بە بیانویەك ئەم سنورە دەكرێتە ئامانج".
دەقی راگەیەنراوەکە:
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی 9ی 2023 هێرشێكی تیرۆرستی كرایە سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت لە سلێمانی، كە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی شەش لە برا و هاوسەنگەرەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر.
بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەكە دەكەین، كە لە چوارچێوەی ئەو پیلانانەدایە، كە ئامانج لێی تێكدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سنووری سلێمانییە، ماوەیەكە هەر جارە و بە بیانویەك ئەم سنورە دەكرێتە ئامانج.
وێڕای دەربڕینی پرسە و پەژارەی قووڵمان بۆ كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی هەر سێ شەهیدی قارەمانی دژەتیرۆر، كە شەهیدی ئارامیی كوردستانن، هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین، گەلی كوردستان و براكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر دڵنیا دەكەینەوە، كە پێكەوە دەبینە دەستێكی پۆڵاین بۆ ڕیسواكردنی بەكرێگیراوان و خاك فرۆشان و چاوساغانی بێگانە و ناهێڵین خوێنی گەشی شەهیدانمان بە هەدەر بڕوات، كە مەرامیان وەك ڕۆژی ڕووناك دیارە.
ئەم چاوساغی كردنە بۆ بێگانە، ئەوەندەی دیكە ڕووی ڕەشی جاسوس و نیشتیمان فرۆشان لای هاووڵاتیان بێزراوتر و ڕیسواتر دەكات، لە ئایندەدا بۆ گەلی كوردستان ڕوون دەبێتەوە،كە بەكرێگیراوان لە پێناو چ مەرامێك دەستیان داوەتە، نۆكەریكردن بۆ بێگانە.
ڕاگەیاندنی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان
18ی ئەیلولی 2023
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
کوردستان 06:32 PM - 2026-07-20 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 04:20 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

