یەكێتی لە كوێی رووداوەكاندایە؟
بیروڕا 01:27 PM - 2023-08-09
PUKMEDIA
رەنگین عەبدوڵڵا
رەنگین عەبدوڵا
زانستی سیاسەت پێمان دەڵێت بۆ ئەوەی پارتێكی سیاسی هەڵبسەنگێنین، پێویستە دیراسەی ئاستی كارلێكی لەگەڵ رووداوەكاندا بكەین، چونكە گەورەبوون و مانەوەی پارتەكان دواجار لەو كارلێكەوە دێتەدی، مادام دەنگ و سەدای رای گشتی لە دەوری رووداوەكان كۆدەبێتەوە، كەواتە حزبیش دەبێت بەهەمان شێوە سەوداسەری رووداوەكان بكات و لە هەموو دیمەنێكیدا دەنگ و سەنگ و رەنگی بیستراو بێت.
هەرێم و دیفاكتۆی باشوور وەك هەر بەشێكی تری ئەم ناوچەیە، لەناو رووداوی گرنگدا دەژی، سیاسەت، ئابووری، كۆمەڵایەتی و ئایینی رۆژانە وەك كارخانە رووداو بەرهەم دێنن، سروشتی ئەم رووداوانە دەبنە كەرەستەی ململانێی سیاسی و جەنگی دەروونی، هێزی پۆپۆلیستی لە رێگەی دنەدان و فووتێكردنەوە ئاست و ئاراستەی رووداوەكان بۆ شكاندن بەكاردێنن، لەمەدا هێزی پێشڕەو كە بە ستراتیژێكی نیشتمانییەوە دێتە ناو رووداوەكان، تەنها چارەسەر گۆڕینی ئاراستەكەیەتی.
لەم پێشەكییەوە ئەوەی مەبەستمە هەڵسەنگاندنی پێگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە لەناو رووداوەكان، كە ئایا یەكێتی بەكام ستراتیژ و تێز بۆ چارەسەرەكان دەگەڕێت؟
كام دیسپلین و ناوەندێتی بڕیار بۆ چارەسەر هەڵدەبژێرێت؟ دەسەڵاتی مامەڵە و جێبەجێكردن و چاودێریی دەكەوێتە ئەستۆی كێ؟
چۆن دەتوانێ ئاڵنگاریی بەردەم رووداوەكان تێپەڕێنێ و مەترسی و خاڵی لاواز بكاتە نوقتەی هێز؟ ئەمانە چەند پرسیارێكن دەستخستنی وەڵامەكانیان ئەستەم نییە، بەتایبەت كە یەكێتی لە ماوەی رابردوودا بۆ كۆی رووداوە هەمەجۆرەكان هەڵوێستی كردەیی نواندووە.
سروشتی رووداوەكانی هەرێم، ئاڵۆزكاون و بكەر و كارەكتەری زۆری لەناودایە، هەندێكیان دەرەنجامی دۆخی ناوخۆیە، بەشێكی گرێدراوی پرسی هەرێمییە، زۆریش لەمانە رەنگدانەوەی بارگرژییەكانی نێوان هەرێم و بەغدان، هەریەك لەم رووداوانە، جۆرێك سیاسەت و تێزی پێویستە و بە یەك نەفەس چارەسەر قبووڵناكەن، كەواتە ئەركی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەندە ئاسان نییە، كە بەتاقی تەنیا وەڵامی بۆ تەواوی كێشە و داواكارییەكان هەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەم ئەستەمیەشدا لەبەرئەوەی یەكێتی دەوڵەمەندە بە عورف و فەرهەنگی مام جەلال لە كارلێكی لەگەڵ رووداوەكان، بۆ زۆر پرس و پێشهات بەتەنیا شانی داوەتە بەر ئەركەكان و روئیای خۆی كردۆتە رێنما بۆ چارەسەرەكان، كەوابێت كوردستان بەهەموو كێشە و گرفتەكانییەوە، بەبێ یەكێتی، بەبێ تێڕوانین و دیدگاكانی، بەبێ ئەزموون و پاشخانی سیاسی ئەم هێزە، بەرەو ئاراستەیەكی مەترسیدار دەڕوات، باشە ئەگەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نەبوایە، دەمێك بوو ئاراستەی رووداوەكان و بڕیاری چەوتی هێزەكانی تر قەوارەی دەستووریی هەرێم و ئەزموونەكەیان لەباردەبرد، ئەمە بانگەشەیەكی تیۆریی یەكێتییەكان نییە بۆ هەڵسەنگاندنی پارتەكەیان لەبەرامبەر رووداوەكاندا، بەڵكو بەرهەمی ئەزموونی پێشتری كارلێكی یەكێتیانەیە لەگەڵ رووداوەكان.
رووداوەكان زۆر و فرە جۆرن، بەشێكیان خۆڕسكن و هەندێكیش دروستكراو، بۆ رووداوە خۆڕسكەكان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوام لە ئامادەگیدایە و بێ چارەسەركردن لە كارلێك نایەتەدەر، وەك چۆن بۆ رووداوە فەیك و سازكراوەكانیش بوێرانە رەفتار دەكات و بە بەڵگە دەیسەلمێنێ، چەندە لە خوڵقاندنی ئەجێندا و سیناریۆی ساختەدا یەكێتی بە ئامانج بگیرێ، بە لۆژیك وەڵام دەدرێنەوە و لە سیحری خۆیان بەتاڵ دەكرێنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
کوردستان 06:32 PM - 2026-07-20 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 04:20 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

