riklam

هەرێم کەمال ئاغا: بڕگەی ناڕازی هیچ مەترسییەکی نییە

کوردستان 07:01 PM - 2023-06-18
دیداری میدیایی هەرێم کەمال ئاغا PUKMEDIA

دیداری میدیایی هەرێم کەمال ئاغا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

لە دیدارێکی میدیاییدا لە شاری هەولێر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، "ئەگەر حکومەتی هەرێمی دڵنیایە لە دادپەروەری، بڕگەی ناڕازی هیچ مانایەكی نامێنێت، بەڵكو كۆتایی پێدێت".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە 2023/6/18، بەئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و دکتۆر مەجید محمدئەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و فەهیمە سابیر ئەندامی سەرکردایەتی و ژمارەیەك کادیری حزبی و حکومی و رێکخراوەیی، راگەیاندنی مەڵبەندی 3 ی هەولێر دیدارێکی میدیایی بۆ هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رێکخست .

یەکێتی نایەوێت ببێتە بەشێک لە کێشەکان

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی رایگەیاند: "دوای هەڵبژاردن یەکێتیی و پارتی بە تیـمێکی هاوبەش روویان لە بەغدا کرد و لەزۆربەی بابەتەکان هاوڕابووین، بەتایبەت لەسەر ئەوەی کە ئێمە نامانەوێت ببین بە بەشێك لە کێشەکانی نێوماڵی شیعە، بەڵام بەداخەوە لە کۆتا شەو رێکەوتنێکی ژێربەژێر کرا، هەموو شتەکان پێچەوانەبوونەوە ".

"یەکێتیی  نیشتمانیی کوردستان وەك هێزێکی داکۆکیکار لەمافەکانی خەڵکی کوردستان،  لەدوای ئەم رێکەوتنە ژێربەژێرەی کە لەکۆتاشەو بەرامبەرمان کرا  ئێمە تێگەیشتین ئەو بەڵێنانەی داومانە ناگونجێت لەگەڵ ئەو قۆناغە و ئەو فەلسەفەیەی کە ئێمە کارمان لەسەریکردووە  ، کە ئەویش  پاراستنی ژیان و گوزەران و  ماف و بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە ، کە پەیوەستن بەیەکڕیزی و تەبایی نێوان هێزە کوردستانیەکان"، هەرێم کەمال ئاغا وادەڵێت.

ئەگەر حکومەتی هەرێم دڵنیایە لە دادپەروەری بۆچی هەست بە مەترسی دەکات

هەرێم کەمال ئاغا لەدیدارەکەدا تیشکی خستەسەر ئەو مادانەی کە پەیوەندیان بە شایستەکانی خەڵکی  کوردستانەوە هەیە بەتایبەتی ماددەکانی 11 و 12 و 13 ی یاساکەی شیکردەوە و هەڵوەستەی لەسەر کرد و  سەبارەت بە بڕگەی (ناڕازی) مامەڵە کردنی راستەوخۆی حکومەتی ئیتحادی لەگەڵ ئەو پاریزگایانەی هەست بە نادادپەروەری دەکەن لەشایستەکانیان ئاماژەی بەوەدا: "نازانم مەترسی ئەم برگەیە چیە کە لە ماددەی 13 لە برگەی 8ی یاسای بودجەدا جێگیرکراوە، ئەگەر حکومەتی هەرێمی دڵنیایە لە دادپەروەری، ئەم  بڕگەیە هیچ مانایەكی نامێنێت بەڵكو كۆتایی پێدێت".

"سەبارەت بەگێڕانەوەی پاشەکەوتی موچەی خانەنشینان و فەرمانبەرو مامۆستا و پێشمەرگە پۆلیس و ئاسایشی کوردستان، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵی زۆرو بێوچانماندا بۆ گێڕانەوەی قانونیانەی ئەو مافە، بەڵام بەداخەوە دەنگی نەهێنا، بۆیە ئێمە وەكو فراكسیۆنی یەكێتی کۆڵ نادەین و هەموو رێگەیەك دەگرینەبەر بۆ گێڕانەوەی ئەم مافەی موچەخۆرانی کوردستان "، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وادەڵێت.

 

سەرۆک بافڵ هەمیشە تەئکیدی لە یەکڕیزی کردووەتەوە

هەرێم کەمال ئاغا وتیشی: "هەوڵ و تێکۆشان و کۆبونەوەو سەردانە بەردەواکانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەغدا کە هەمیشە تەئکیدی لەم یەکڕیزی و تەباییە دەکردەوە، کارەکانی ئێمەی زۆر ئاسانتر کردبوو بۆ پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و راگرتنی ئەم هاوسەنگیەی کەسەقامگیری هەرێمی کوردستانی پێوە بەندبووە، بەڵام  ناتەبایی و لێكترازانی نێوماڵی كورد لە هەرێمی كوردستان رەنگدانەوەی رۆژ بەرۆژ زیاتر بوو، تا گەیشتتین بە ئەمڕۆ".

ئاماژەی بەوەشدا: "بەداخەوە لەدوای وەفاتی سەرۆك مام جەلال کورد نەیتوانیوە بە یەك تیم و بە تەبایی لە بەغدا کار لەسەر ئەو  ئامانجانە بکات کەگرەنتی ماف و شایستەکانی خەڵکی کوردستان دەپارێزێت. روونیشیکردەوە، ئەو ناتەباییەی لە پەرلەمانی کوردستانیشدا روویدا، رەنگدانەوەی راستەوخۆی هەبوو لەسەر لێکترازانمان لە بەغدا".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket