وەک ئاوێنەی بەر هەتاو ئامانج ڕوون
بیروڕا 08:23 PM - 2023-06-15
PUKMEDIA
کاروان سامان
کاروان سامان
لەسەروەختی هاتنە پێشی هەر جوڵەیەک لە پرۆسەی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان لایەنە سیاسیەکان بە کەمینە و زۆرینەوە بە دوای حیوار و دەق و دەربڕینێکەوەن کە سەرنجی ڕای گشتی بۆ خۆیان ڕابکێشن، ئەمە ئاساییە ئەگەر لە ئامانج و ستراتیجی ڕاستەقینەی خۆیان و گەل لانەدەن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بەبێ لەبەرچاوگرتنی قەیرانە یەک لە دوای یەکەکان و پێگەی هەرێم، لایەنە کوردییەکان لە ناو پەرلەمانی عێراق و لەڕێگای میدیا و لە ناوخۆشیاندا لە ئانوساتی ڕاپەڕاندنی هەر ئەرک و بەرپرسیارێتیەکی مێژوویدا بوبێتن ، دۆخێکی نەخوازرا و دیمەنێکی ئاڵۆز و پەرتەوازە بۆ خەڵک لایەنگر و تەنانەت ئەو لایەنانەش درووست دەکەن کە لەگەڵیان کەوتونەتە کێبڕکێ، کە هەمیشە نەبوونی کۆدەنگی لە هەوڵ و داواو و فشارەکانیان زیانی گەورەی لە داوا ڕەواکانی خەڵک داوە کە دەنگی پێداون و کردویانن بەنوێنەری خۆیان بۆ زامن کردنی داواکانیان.
پرسی بودجەی گشتی عێڕاق و تێیدا پشکی هەرێمی کوردستان دواین پێشهات بوو لەدوای کێشە و ناکۆکیەکانی چەند ساڵەی ڕابردوو لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و شکستی ئابوری سەربەخۆ و قوڵبونەوەی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان، هەوڵی لایەنەکوردییەکان لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەگەر زامنی داوا ڕەواکانی خەڵک لە موچە و شایستە داراییەکان و گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچە و دۆخی کورد لەناوچە دابڕێندراوەکان نەکات هۆکارەکەی بۆ نەبوونی لێکتێگەیشتنی پێویست و نەبوونی یەکدەنگی و بەکارهێنانی داواکانی خەلک بۆ مزایەداتی سیاسی دەگەڕێتەوە کە دواجار ئەمە ڕۆلی کوردی لاوازدەکات و زیان بە پێگەی کورد لەعێراقی فیدراڵ دەگەیەنێت.
ئەمڕۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان هۆشیارن درووشمی حیزب و لایەنەکان و ستراتیجی کار و هەنگاوی رابردووی لایەنەکانی بەباشی لەبیرماوە، هەوڵ و تێکۆشانی ڕاستەقینەی ئێستای حیزبە سیاسیەکانی هەرێمیش دەبینن دەزانن کێ بۆ کوێ هەنگاو دەنێت، مزایەدەی سیاسی ئامانجدار وەک پیشەی باڵا لەپشتی داوا و گوتار و هەوڵەکانی بەشێک لە لایەنە کوردییەکان بوون، ئەمە لەکاتێکدایە مزایەدەی سیاسی لای خەڵک بووە بە پڕوپاگەندەیەکی سواو و بەسەرچوو، هاوکات وەک مۆدێلێکی ناشرین لە سیاسەت دەیبینن، کە بەشێک لەلایەنەکان لە بری شەڕی مافی خەڵک بەڕاستی و بەمیکانیزمی گونجاو پێی هەستاون، بەبێ لە بەرچاوگرتنی پێگەی کورد و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستانی عێراق.
جەماوەری گەلی کوردستان بەباشی دەزانن یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە، باوەڕی تەواوی بە چەسپاندنی مافی گەلی کورد و ڕێزگرتن لە شکۆی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان هەبووە لە چوارچیوەی عێراقی فیدراڵدا کە لە دەستووری عێراقدا دەسەڵاتەکانی چەسپێنراوە، ئەوکات خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال تا لە کایەکەدا بوو خۆی و حیزبەکەی بۆی جەنگاون، لە ئێستاشدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تالەبانی و ئەندامانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق شەڕی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ماف و شایستەداراییەکانی خەڵک دەکەن، هەمیشە لە هەموو قۆناغێکی سیاسیدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕوونی لەهەرێم و بەغداش گوتویەتی و بەکردار هەنگاوی بۆناوە کە(دەبێت لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا و لەگەڵ بەغدا کیشەکان چارەسەر بکرێن و ماف و شایستەداراییەکانی هەرێم دوور لەهەر دەستوەردانیك زامن بکرێت.
یەکێتی بەڕاشکاوی لە تەوقیتی ڕیفراندۆم و ئابووری سەربەخۆ و پشت کردنە بەغدا ڕازی نەبوو، چونکە لە خەمی قەوارەی هەرێم و ماف و داخوازی خەڵکی هەرێم و ناوچەدابڕێنراوەکان بوو، پێشی وابووە ئەمڕۆ بێت یان سبەی دەبێ بگەڕێینەوە بەغدا و لەسەر مێزی گفتووگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێن و لە ناو پەرلەمانی عێراق شەری ماف و داخوازی خەڵک و شایستەداراییەکانی بکرێت، ئەوکات نە خەڵک و نە پێگەی کورد، نە قەوارەی هەرێم و نەدۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمیش بەئەمڕۆ نەدەگەیشت، لانی کەم لەقۆناغێکی تری کارکردندا دەبووین، قەبارەی کێشەکان هێندە گەورە نەدەبوون، خەڵکی بەشمەینەت و قوربانیدەری ئەم هەرێمەش ڕووبەڕووی ئەم شەرە دەروونیە نەدەبوونەوە لە دەرئەنجامی نەبوونی مافە سەرەتاییەکانیان کە بەهۆی دۆخی دارایی هەرێم و ناعەدالەتییەوە هاتنە کایەوە.
لەم دواییانەدا هەندێک لە لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان هێندە داخوازییەکانی خەڵکیان بۆ مزایەدەی سیاسی بەکارهێناوە، هێندەی ترخەڵک و لایەنگرانیان بێ ئومێد کردووە، پرۆسەی سیاسیان بەتەواوی ناشرین و لەکەدار کردکردووە، ئاساییە خەڵک و لایەنگرانیان باوەڕنەهێنن و سزادانیان لە سەرسندوقی دەنگدان بەرجەستە بکەن، دەبێ خەڵکی تێکۆشەر و قوربانیدەر و ڕەنجدەری هەرێم بە ڕۆشنفکری خۆیان ئەم هەڵسەنگاندنە بکەن، چ لایەنێک سیاسەتی نەگۆڕە،کێ شەری مافی خەڵک دەکات و خەمی قەوارەی هەرێمیەتی کام لایەنەیە خاکی سورکردوە بەخوێنی بەرگری لە پیرۆزییەکانی هەرێم و ئێستاش داخوازییەکانیان بەکردار دەگەیەنێت و نایفرۆشێت لەپێناو دەسکەوتی حیزبی ناشیکات بەموزایەدەی زەعیفی سیاسی ، چونکە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دێر زەمانەوە ستراتیج و ڕوئیایەکی ڕوونی بۆ پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عیراق هەیە، خۆی بەخاوەنی قەوارەی هەرێم دەزانێت بۆ خزمەتی خەڵک و دەربازکردنیان لە قەیرانە یەک لەدوای یەکەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

