نەوەی نوێ و پارتی شکستیان بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوت هێنا
کوردستان 04:47 PM - 2023-06-13
PUKMEDIA
هەوڵەکانی یەکێتی بۆ گێڕانەوەی پاشەکەوت
فراكسیۆنی
یه‌كێتیی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق "گومانی" له ژماردنی ده‌نگی
په‌رله‌مانتاران هه‌یه بۆ بڕگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و
داواده‌كات لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت، هه‌روه‌ك وته‌بێژی فراكسیۆنه‌كه‌ش ئاشكرای ده‌كات:
"فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ و پارتی به پیلان شكستیان به په‌سندكردن و گێڕانه‌وه‌ی
پاشه‌كه‌وتی فه‌رمانبه‌ران هێنا".
یەکێتی دەستبەرداری پڕۆژەی گێڕانەوەی پاشەکەوت نابێت
سۆزان
مه‌نسور وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سایتی ره‌سمی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "فراكسیۆنی
نه‌وه‌ی نوێ و پارتی هۆكاری شكستی پرۆژه‌كه‌ی
یه‌كێتی بوون بۆ گه‌ڕاندنه‌وه ٪١٠ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم،
به‌ڵام فراكسیۆنه‌كه‌مان ده‌ستبه‌رداری پرۆژه‌كه‌ی نابێت و له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕاندنی
پرۆژه‌كه به‌نایاسایی، تانه‌ی پێشكه‌شكردووه".
"داوامانكردووه
كامێرا‌كان لێبدرێته‌وه، چونكه دڵنیاین ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌په‌رله‌مان
ده‌نگی یاسایی نه‌هێناوه، به‌ڵام به‌پیلان تێیانپه‌ڕاند، بۆیه وه‌ك یه‌كیتی هه‌رگیز
ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پرۆژه‌یه نابین و رێكاری یاسایی تر ده‌گرینه به‌ر"، وته‌بێژی
فراكسیۆنی یه‌كێتی له نوێنه‌رانی عیراق وا ده‌ڵێت.
به‌رله‌وه‌ی
بڕگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، بخرێته نێو پرۆژه‌یاسای
بودجه‌ی عیراقه‌وه، به‌رپرسانی باڵای حكومی پارتی و فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌به‌غدا رایانگه‌یاند:
"ده‌بێت به‌غدا پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بداته‌وه و قه‌رزی پاشه‌كه‌وت
لای عیراقه"، ئه‌مه نیه‌ت و ستراتیژی كاركردنی فراكسیۆنی پارتی بووه له
به‌غداو پێشنیازی ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو: "15%ی پاشه‌كه‌وت بدرێته‌وه‌و نیوه‌ی
ئه‌و بڕه له ئه‌ستۆی عیراق بێت".
حکومەتی هەرێم پاشەکەوتی کردووە، بۆ عیراق بیداتەوە
سۆزان
مه‌نسور ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی دیكه‌ی شكستی پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی
پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه په‌رله‌مانتاره
عه‌ره‌به‌كان رازی نه‌بوون حكومه‌تی عیراق هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه
هه‌ڵبگریت، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌یانوت حكومه‌تی هه‌رێم پاشه‌كه‌وتی كردووه بۆ
حكومه‌تی عیراق بیداته‌وه".
"فراكسیۆنی
پارتی و نه‌وه‌ی نوێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆ شكستپێهێنانی پرۆژه‌كه كه‌وتنه پیلانگێڕان
و تاڕاده‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتووبوون، بۆ ئه‌مه‌ش فراكسیۆنی یه‌كێتی داوایكردووه كامێرا‌كان
لێبدرێنه‌وه، چونكه دڵنیان ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌په‌رله‌مان ده‌نگی یاسایی
نه‌هێناوه، به‌ڵام به‌پیلان تێپه‌ڕێندراوه"، وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی
له نوێنه‌رانی عیراق وایوت.
پارتی و نەوەی نوێ گرفتیان بۆ په‌سه‌ندكردنی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت دروستكرد
هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه فراكسیۆنی پارتی و نه‌وه‌ی نوێ له‌دژی پرۆژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی
مووچه هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت و چه‌ندین پیلانیان له‌پێناو سه‌رنه‌كه‌وتنی پرۆژه‌كه
گێڕا، تا دواجار به‌شێكی قه‌ره‌بووه‌كه‌یان خسته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عیراق و به‌مه‌ش
پیلانه‌كه‌یان تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وت و شكستیان به‌پرۆژه‌كه هێنا.
د.بڕیار
ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌كاتی
خوێندنه‌وه‌ی پێشنیازی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت، فراكسیۆنی پارتی به ئیستفزازكردنی
لایه‌نه عیراقیه‌كان و نه‌وه‌ی نوێ به موداخه‌له‌یه‌كی سه‌قه‌ت و ناپێویست ته‌واوی
سه‌ره‌نجیان له‌سه‌ر ئه‌سڵی ماده‌كه لادا و به‌و جۆره له‌لایه‌نه‌كانی تر گه‌یه‌ندرا
كـهئهم بابه‌ته بارگرانی بۆ سه‌ر بودجه فیدڕاڵ دروستبكـات، بۆیه گرفتیان بۆ
په‌سه‌ندكردنی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت دروستكرد".
" له‌و
بڕگهومادانهی پرۆژه‌كه كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی هه‌رێم بوون، نه‌وه‌ی
نوێ و پارتی له دژایه‌تیكردن هاوهه‌ڵوێست بوون، پارتی و نه‌وه‌ی نوێ له‌كاتی چه‌سپاندنی
بڕگه پارێزگای ناڕازی بهپێكەنینهوه هۆڵی دانیشتنی په‌رله‌مانیان به‌جێهێشت"،
د.بڕیار ره‌شید وایوت.
یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئیمزای بۆ گەڕاندنەوەی پاشەکەوت كۆكردهوە
ئه‌مه‌ش
له‌كاتێكدایه، سۆزان مه‌نسوور وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "ئێمه له‌لیژنه‌ی داریی
پاشكه‌وتی مووچه‌مان چه‌سپان، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بڕیاری سیاسی لابرا، بۆیه
داوا ده‌كه‌ین پێداچوونه‌وه بكرێت به ڤیدیۆی ساتی ده‌نگدانه‌كه و راستیه‌كان
ئاشكرا بكرێن له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه، چونكه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو
په‌رله‌مانتارانی كورد ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له په‌رله‌مانتاری تری هاوسۆزمان ده‌نگیان
بۆدا".
هه‌ر
له‌سه‌ره‌تای پرسی گێڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق كه‌مپینی بۆ كرد‌و ئیمزای بۆ كۆكرده‌وه‌و داوایكرد 10% پاشه‌كه‌وت
بۆ مووچه‌خۆران بگێڕدرێته‌وه‌و به بڕگه‌یه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم ئیلزام بكات، هه‌روه‌ها
داوایكرد بهبڕگهیهكی دیكه حكومه‌تی هه‌رێم (په‌یوه‌ست بكات دادپه‌روه‌ر بێت و
جیكاری له‌خه‌رجی داهات له نێوان پارێزگاكان دا نه‌كات) هه‌رزوو نه‌وه‌ی نوێ و
پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵوێستیان یه‌كخست و نه‌ك دژی وه‌ستانه‌وه، تۆمه‌ت و
بیانوی هه‌مه‌جۆریان داتاشی و هه‌وڵی ته‌واویان دا بۆ شكستپێهێنان و ده‌نگ نه‌دان
به‌و "مادده و بڕگانه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

