riklam

فراکسیۆنی یەکێتی: پێداچونەوە بە ساتی دەنگدانی گێڕاندنەوەی پاشەکەوت بکرێت

کوردستان 06:39 PM - 2023-06-12
ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی PUKMEDIA

ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گوومان دەکات لە ژماردنی دەنگدان بە گێڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە نوێنەرانی عیراق و رایدەگەیەنێت: "ئێمە پاشكەوتی مووچەمان لە لیژنەی داریی چەسپاند، بەڵام بەداخەوە بەبریاری سیاسی لابرا، دواتر کە خرایە دەنگدانەوە سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند دەنگی پێویستی نەهێناوە، بۆیە داواش دەكەین لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆرەوە پێداچوونەوە بكرێت بە ڤیدیۆی ساتی دەنگدانەكە و راستیەكان ئاشكرا بكرێن، چونكە پەرلەمانتارانی كورد و ژمارەیەكی بەرچاو لە پەرلەمانتاری تری هاوسۆزمان دەنگیان  بۆدا".

 

دەقی پەیامەکە......

پەیامێك بۆ گەلی خۆڕاگری كوردستان
ئەمشەو یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو پەسەند كرا، فراكسیۆنەكەمان بێدرێغی هەوڵیدا بەشی زۆری شایستە دەستورییەكانی گەلی كوردستان بچەسپێنێت.

سەبارەت بە پرسی نەوت و پشكی هەرێم، سەرباری ئەوەی لە گفتوگۆ و رێككەوتنی وەفدی حكومەتی هەرێم، لەگەڵ حكومەتی عیراق ئێمە تێدا بەشدار نەبووین، بەڵام پێداگربووین ئەوەی بۆ هەرێمی كوردستان باشە وەك خەڵك و قەوارە دەستەبەری بكەین.
دابینكردنی مووچە و پشكی هەرێمی كوردستان و پرۆژەكانی بوژاندنەوەی پارێزگاكان و ئەو پلە وەزیفیانەی بەر هەرێم و ناوچە كوردستانییە دابرێنراوەكان كەوتوون، خاڵی ئەرێنین و بەجێبەجێكردنی یاسای بودجە و رێككەوتنەكان كۆتایی بە قەیرانی چەند ساڵەی مووچە دێت.
گەرەنتی بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری لەدابەشكردنی داهاتی هەرێم و ئەولەویەت بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنیشینان، خاڵێكی گرنگە و بەپێچەوانەی پروپاگەندەی سیاسی پارتی،  دەستەبەركردنی دادپەروەری و دڵنیایی لە مووچە و گوزەرانی خەڵك، هەرێمی كوردستان بەهێز دەكات، نادادپەروەری و گەندەڵی و قووڵبونەوەی كێشە ناوخۆییەكان مەترسی جددیین لەسەر هەرێم.

یەكێتی یەكەم هێزی كوردستانی بوو، فیدراڵی كردە بەدیلی حوكمی زاتی و لە پەرلەمانی كوردستان سەلماندی و لەدەستوریشدا سەرۆك مام جەلال بە هاوبەشی لەگەڵ سەركردایەتی سیاسی ئەوكاتەی كوردستان سیستمی فیدرالی بۆ عیراق چەسپاند.
 بۆ ئەم قەوارەیەی هەرێم ٢٤ هەزار شەهیدمان بەخشیوە دەیان هەزار پێشمەرگەو تێكۆشەرمان بوونەتە قوربانی و خەباتیان بۆكردوە، هیج هێزێك ناتوانێت موزایدەی نیشتمانپەروەری بە ئێمە بفرۆشێتەوە.

سەبارەت بەپاشكەوتی مووچە، ئێمە لە لیژنەی داریی چەسپانمان، بەڵام بەداخەوە بەبریاری سیاسی لابرا، دواتریش لەگەڵ پارتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ دەقێكی ترمان پێشكەشكرد، خرایە دەنگدانەوە سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند دەنگی پێویستی نەهێناوە، هەرچەندە ئێمە داوا دەكەین پێداچوونەوە بكرێت بە ڤیدیۆی ساتی دەنگدانەكە و راستیەكان ئاشكرا بكرێن لەلایەن لیژنەیەكی پسپۆرەوە، چونكە سەرباری ئەوەی هەموو پەرلەمانتارانی كورد ژمارەیەكی بەرچاو لە پەرلەمانتاری تری هاوسۆزمان دەنگیان  بۆدا.
بەداخەوە هێزە سەرەكیەكانی عیراق بەشێكیان دژی ئەوەبوون لە پارەی عیراق تەرخان بكرێت بۆ گێرانەوە تەنانەت رازیش نەبوون لە زیادەی نرخی نەوتی فرۆشراو بدرێتەوە.

بۆ گواستنەوەی  زیاتر لە ١٥ هەزار مامۆستا و وانەبێژی كەركوك كە مووچەیان لەسەر هەرێمە بۆ سەر عێراق، دژایەتی گەورەی كراو رێگەش نەدرا بخرێتە دەنگدانەوە.

لەكۆتاییدا، رایدەگەیەنین لەناو پەرلەمانی عیراق وەك ژمارە و وەك پێكهاتەكەی كورد ئەوە دۆخێتی، جەختدەكەینەوە درێغی ناكەین لە راپەڕاندنی ئەركەكانمان لە بەغدا، وەفاداری متمانە و ڕەنج و خۆراگری و قوربانیتان دەبین.
یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان، تەبایی و یەكهەڵوێستی هێزە سیاسیەكان و چارەسەركردنی ناكۆكیەكان رێگا راستەكەیە بۆ بەهێزی قەوارەی هەرێم و خزمەتكردنی گەلەكەمان.

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی
لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket