حاڵی خانەنشینی هەرێم و بەغدا
بیروڕا 12:19 PM - 2023-06-08عەبدولواحید محەمەد
عەبدولواحید محەمەد
لەڕاستیدا حاڵی خانەنشینانی حكومەتی مەركەزی زۆر جیاوازی لەگەڵ ئەوانەی لەژێر سایە و دەسەڵاتی هەرێمدا دەژین هەیە، هەر بەڕاستی لەوێ بەهارە، بەو مانایەی كۆمەڵێك پێدراوی یاسایی و جیاوكی زۆر زیاتریان هەیە بەبەراورد بەو بەڕێزانەی لەهەرێمدا كاركەناركراون یان دەكرێن كە بریتین لەوانە :
1- مامۆستا و فەرمانبەر بەنزیكەی (80% ) كۆی موچەكەی خانەنشین دەبێت، لەبنەڕەتیشدا لە( 400000) هەزار دینار كەمتر نییە.
2- لەكاتی كاركەناربوون (18)مانگ پاداشت وەردەگرێت.
3- سندوقی خانەنشینی تایبەت هەیە، هیچ پەیوەندیان بە لیستی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانەوە نییە هەموو 6-7 مانگان مووچەكانیان وەردەگرن بێ ئەوەی یەك رۆژ دوابكەوێت.
4- دەتوانن (25) ملیۆن دینار قەرز وەرگرن بۆ چارەسەری نەخۆشی یان هەر پێویستییەكی تر.
لەم دواییەش ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆمەڵێك بڕیاری تازەی دەركرد، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی خانەنشینانی پێوە بكرێت و قەرەبووی ساڵانی خزمەتیان و ئەو هەموو ماندووبونەیان بكرێتەوە، لەوانە:
1- هەر خانەنشینێك زەوی وەرنەگرتبێت دەبێت پارچە زەویەكی نیشتەجێبوونی پێبدرێت.
2- لەهێلی فڕۆكەوانی عیراقی، لەكاتی سەفەر كردنیاندا 25% نرخی كڕینی پلیتی فڕۆكەیان بۆ دادەبەزێنرێت.
3- بۆ ئەم مانگە هەر خانەنشینێك گوژمەیەك پارەی وەك پاداشت پێدەدرێت.
بێجگە لەو پێدراوە یاسایی و ئیمتیازاتانە، هەموو خانەشینان مووچەكانیان كراوەتە كارتی ئەلیكترۆنی، بێ هیچ گرێ و گۆڵ مانگانە لەهەر كوێ بن دەتوانن لە مووچەكانی خۆیان بەهرەمەند بن، جیاوازیش لەنێوان یەكێك بۆ یەكێكیتر یان دەڤەرێك بۆ دەڤەرێكیتر نییە مەگەر خزمەت و پلەی وەزیفیان نەبێت.
ئەوەی خۆمان واتە ئەو مامۆستا و فەرمانبەرە راستەقینانەی خانەنشین دەكرێن، وەك ئەوە وایە لەم هەرێمە هیچیان نەكردبێت و بگرە زیادەبن، خێرا خێرا هەرچی ئیمتیاز هەیە لێیان دادەماڵرێت و بە مووچەیەكی زۆر كەمكرایەوە رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە، وەك:
1- بڕینی دەرماڵەی شەهادە، لەهەموو دنیا شەهادە ناونیشانێكە بە كۆشش و ماندووبوونەوە بەدەست دێت، هیچ لایەنێك بۆی نییە دای بماڵێ، لەبەر ئەوەی بەوە خزمەتی كردووە دەبێت هەر لێیەوە بەهرەمەند بێت،
2- بڕینی دەرماڵەی خێزان و منداڵ، بەڕاستی هەر ئەوە خۆی لەخۆیدا تاوانە دەرهەق بەخانەنشینان، چونكە لەوەزیفە راستە خانەنشین دەبێت، بەڵام لەبەخێوكردنی ماڵ و منداڵ هەر بەرپرسیار دەبێت، بۆیە مافی خۆیەتی لەو دەرماڵەیە بەهرەمەند بێت.
3- لەكۆی مانگانەی كە خانەنشین دەبێت تەنها 80% مووچەی بنەڕەتی پێدەدرێت هەندێك هەیە 200 هەزار دیناری بۆ دەردەچێت، مامۆستایەكیش (40) ساڵ خزمەت هەبێت، تەنها (918000) هەزار دینار بۆ دەردەچێت. ئەوەی جێگەی پرسیار و هەڵوێستەكردنە بیركردنەوە و بڕیاری ئەم حكومەتەیە، ئاخر مامۆستایەك لە كاتی خزمەتیدا دەور و بەری دوو ملیۆن وەربگرێت كە خانەنشین دەبێت چۆن دەتوانێ بە 900 هەزار دینار بژیت، یان فەرمانبەرێك بە 200 هەزار دینار بژیت، هیچ نەبێت با بیر لەخۆیان بكەنەوە، ئایا ئەوەندە تەنها ئاو و ساردەمەنی رۆژانەیانی پێ دەكڕدرێت؟
4- كە خانەشین دەكرێت تەنها (6) مانگ مووچەی بنەڕەتی وەك پاداشت پێدەدرێت.
دواجار بەراوردكاریەكە بۆ خوێنەران بەجێ دەهێڵم، دڵنیام وەكو من دەڵێن، لەبەغدا بەهارە و لەهەرێمیش وشكە ساڵییە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یهكێتی هێزێكی كاریگهره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18