قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لەسەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەکات
کوردستان 10:22 PM - 2023-05-31
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی و عەلی باپیر
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت: "کۆمەڵی دادگەری لە هەموو وێستگە سیاسی و دۆخە هەستیار و ئاڵۆزەکاندا هەمیشە ڕۆڵی کاریگەر و بەرچاوی بینیووەو پێویستە لەهەموو کات زیاتر یەکڕیز بین و پێکەوە هەنگاو بنێین بەرەو خزمەتێکی شایستەتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".
دەقی پەیامی قوباد تاڵەبانی.....
*بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان*
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی بەڕێزتان و تەواوی سەرکردایەتی و دۆست و لایەنگرانتان دەکەم، بەهیوام ئەم یادە ببێتە وێستگەیەكی نوێ بۆ بەرەوپێشچوون و سەركەوتنی زیاترتان.
ئەمساڵ یادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەکاتێکدایە کە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە رووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری و گرفتی سیاسی، ئابووری بووەتەوە، ئەمەش لە ھەمووکات زیاتر هانمان دەدات بەرەو یەکڕیزی و پێکەوەیی هەنگاو بنێین، تاوەكو پێکەوە خزمەتێکی شایستەتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین و داکۆکی لەمافە دەستووریی و یاساییەکانمان بکەین، بەدڵنیاییەوە کۆمەڵی دادگەریش لە هەموو وێستگە سیاسی و دۆخە هەستیار و ئاڵۆزەکاندا هەمیشە ڕۆڵی کاریگەر و بەرچاوی بینیووە.
دووبارە پیرۆزبێت و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
٣١/٥/٢٠٢٣
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 04:20 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

