یادکردنەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک پڕۆژەیەکی نیشتمانی
بیروڕا 09:21 PM - 2023-05-30
PUKMEDIA
د. شیلان فەتحی
نووسینی... د. شیلان فەتحی*
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پڕۆژەیەکی کوردستانییە و تەواوکەری چەمکی نیشتمانیی عیراقە، هەروەک نوێنەرایەتیی گوتارێکی زیندوو دەکات بۆ پشتیوانیکردنی ئەزموونی دیموکراسی لە عیراق و ناوچەکەدا.
دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دەستپێشخەریی سەرۆک مام جەلال لە ساڵی 1975دا لەگەڵ ژمارەیەک لەو تێکۆشەرانەی کورددا کە خەمی خەباتی سیاسیی کوردستانییان لەگەڵ خەمی نیشتمانیی عیراق تێکەڵ کردبوو، بەو پێیەی ئەو بژاردەیە بژاردەیەکی ستراتیژییە بۆ باشترین شێوازی چارەسەرکردنی مەسەلەی نەتەوەیی کورد بەمەبەستی پتەوترکردنی بژاردەی دیموکراسی و نیشتمانی فراوان، کە لەلایەک دابڕاندنی نەتەوەیی تێپەڕێنێت و لەلایەکی دیکەشەوە لەناو چارەسەرە نیشتمانییەکاندا ئاوێتەی بکات وەک پێشینەی پڕۆژە عیراقییەکە.
پێش قۆناغی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە چەند قۆناغێکی دیکەدا خەبات هەبووە لە بواری گەشەپێدانێکی کارای ئەدەبیاتی سیاسی و فیکری وەک هەوڵێک بۆ هێنانەدیی هاوسەنگییەک لەنێوان خواستە نەتەوەییەکانی کوردستان و شەئنی عیراق بەشێوەیەکی گشتی و نێوان ناوەڕۆکە دیموکراتییەکان و خواستە کۆمەڵایەتییەکان بەو پێیەی کوردەواری و کۆمەڵگەی عیراق فرە چین و توێژی کۆمەڵایەتین، هەروەک هێنانەدیی هاوسەنگی لەنێوان شۆڕشی بەرگریی چەکداری و پێداویستیی گەشەپێدانی پیادەکردنی دیموکراسی لەسەر ئاستی هەموو نیشتمان، بەبێ ئەوەی ئەمە بەو مانایە بێت کە زیادەڕۆیی لە بژاردەی بزووتنەوەی چەکداریدا بکرێت، یاخود نەرمی لەبەرامبەر بەگژاچوونەوەی دیکتاتۆریی رژێمی بەعس بنوێنرێت کە هەموو توانایەکی لەناوبرد بۆ بەردەوامیدان بە خەباتی سیاسی و ئاشتیانە و هەموو ئەو مەکۆ و سەنتەرانەی کاری سیاسیی کۆنترۆڵ کرد کە ئەگەری هەبوو لێیەوە کار بە ئاراستەی خەباتی ئاشتییانە و مەدەنییانە بکرێت.
بەکورتی، ئەزموونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوە رووندەکاتەوە کە شۆڕش و خەباتی هەمەلایەن کایە و مەودای بەشداریی میللی فراوان دەکات و بژاردە جۆربەجۆرەکان ئەکتیڤ دەکات لەبەردەم هێزە سیاسییەکان و توێژە کۆمەڵایەتییەکاندا.
بەم هۆیەشەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرەڕای ئاڕاستە و بیرکردنەوە کوردستانییەکەی، بۆتە باخچەی پشتەوەی خەباتی نیشتمانیی عیراقیش، جا چ لە رێگەی ناوچە ئازادکراوەکانی سەردەمی شۆڕشەوە بووبێت، یاخود لەرێگەی مەودای هاوپەیمانییە نیشتمانییە عیراقییەکەی بووبێت لەگەڵ هێزە جیاجیاکانی عیراق بە جیاوازیی ئاڕاستەی سیاسییانەوە کە هەمووان لەسەر ئەرکێک کۆک بوون، ئەویش رووخاندنی رژێمی دیکتاتۆریی بەعس بوو وەک ئامانجێکی رەوا کە هەموان جەختیان لەسەر دەکردەوە، دوور لە هەڵوەستەکردن لەسەر ناکۆکییە بێ کۆتاکانی دیکە.
لەپێناوی ئەوەی کە پێشتر ئاماژەمان پێدا، بۆ هەریەک لەو هۆکارانە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر شێوازی بەرەیەکی نیشتمانیی و مایەی هیوای خەڵکی کوردستان و عیراق پێکهێنرا لە پێناوی بنیاتنانی سیستمی بەها و چەمکەکان و سەرەتایەک بۆ بنیاتنانی هێزێکی سیاسی کە چاوەڕێی روبەڕوبوونەوەی لێبکرێت و هیوای سەرکەوتنی سیاسی و پێشمەرگەیی لە یەککاتدا بۆ بخوازرێت.
بەڵێ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پشتبەستن بە کەلەپوری سەرۆک مام جەلال تەلارێکی پتەوی لە هاوپەیمانیی نیشتمانی بنیاتنا لەگەڵ زۆربەی هێزە کوردستانی و عیراقییەکاندا و لە سەردەمی دواتریشدا تەلارێکی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بنیاتنا، لەو کاتەی کە رژێمی بەعس مەترسیی دروستکردبوو و دوژمنکارییەکانی چوارچێوەی عیراقی تێپەڕاندبوو، بەڵکو ببووە گرێکوێرەیەکی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی کە ئیدی بەرپێگرتنی ببووە پێویستیی لە فراوانترین چوارچێوەی نێودەوڵەتیدا.
هەربۆیە دواجار خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هێزە عیراقییەکانی دیکە و دۆستانی گەلی عیراقدا تاجی سەرکەوتنی لەسەرنا کە لە رووخانی رژێمی دیکتاتۆریی بەعس و کردنەوەی دەرگای ئەزموونی دیموکراسی و دەستووریدا بەرجەستەبوو، سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگ و کەلێنانەی لەبەردەوامیدایە.
هەر لەم سۆنگەیەشەوە یادی دامەزراندنی حزبەکەی مام جەلال، یادێکی کوردستانی و نیشتمانیی عیراقییە و دەرفەتێکی بەنرخیش دەهێنێتەدی بۆ هەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەکێتی و بنیاتنان لەسەر ئەو ئەزموونە بەو جۆرەی کە خزمەت بە کاروانی دیموکراسیی بکات لە عیراقدا و بەشداریی کوردستانیانە لە پڕۆژەی عیراقیدا پتەوتر دەکات.
*مامۆستای زانکۆ
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 04:20 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

