لە بەردەم یادە مەزنەکەدا
بیروڕا 08:43 PM - 2023-05-27
PUKMEDIA
فەهمی بورهان
نووسینی... فەهمی بورهان
نامەیەکی کراوە بۆ هەڤاڵانی یەکێتی!
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یادی دامەزراندنی یەکێتی
نیشتیمانی کوردستان ئەکەینەوە، بە دیدی من وەستان لە ئاست یادێکی لەم جۆرەدا زیاد
لە هەڵوەستەیەکی پێویستەو دەبێت لە زیاد لە دەرگایەکی مێژووییەوە بچینەوە ناو یادی
دامەزراندنی یەکێتی، یادی شۆڕشی نوێ تەنها بە بیرهاتنەوەی ڕۆژگارێک نیە هێزێکی نویی
تێدا دامەزرابێت، بەقەد ئەوەی یادی لە دایک بوونی یەکەمین دید و فەلسەفەی نوێی خەبات
بوو لە مێژووی گەلێکدا کە دەرفەتەکانی لە ناوچوون و ئازارەکانی جەستەی زیاتر بوون
لە پەنجەرەکانی بەردەم هەستانەوەو بنیات نانەوەی ئومێدێک کە ئاسۆی بە تەم و مژ گیرابوو،
هێزێک خاوەنی خەرمانێک لە سەرکەوتن و ڕووبارێک لە بەخشینی خوێن بێت بۆ ئازادی و بەدیهاتنی ڕۆژە مەزنەکان، بێگومان ئەم هێزە توانای ئەوەشی هەیە لە هەر چرکەساتێکدا بیەوێت
گۆڕانکاری گەورە بکات لە زیهنیەتی خۆی و کۆمەڵگادا، زۆرجار ئەم هێزە ئەکەوێتە بەردەم
ڕەخنەو نەشتەری تیژ نەک تەنها ئێستای، مێژوو، شەهیدەکانییش بەدەرناكرێن لەو سیخناخیەی
کە پڕە لەڕق و خاڵیە لە هەموو مۆڕاڵێکی سیاسی و ملمانێیەکی تەندروست، یەکێتی ئەوەیە
کەهەیە، بە ڕابردوو ئێستایەوە، فەلسەفەیەکە تێدا زیاد لە بیرکردنەوەو زیاد لە هەڵسەنگاندنێک
پەسەند ئەکات، زۆر جار گلاوەو زۆرجار گرفتی ناوخۆیی ماندووی کردوە، بەڵام سروشتی
وابوە لە هەمان وەختدا توانای هەستانەوەو توانی دروست کردنی هاوکێشەی نوێی سیاسی و
هاوپەیمانیەتی نوێی هەبوە، لەیەک کاتدا لاواز بوەو لە هەمان دۆخدا بە شاخی سەرکەوتندا
هەڵزناوە، توانایەکی بێ وێنەی لە ململانێ دوژمندا هەبوەو لە ئاست ڕکابەری ناوخۆیشدا
بە بەرنامەو پلان بوە، تەواوی گرەوەکانی شکستی خۆی گۆڕیوە بە هەستانەوە، ئامادەگی
پاراستنی ئەم ئەزموونەی هەبوەو هەزاران ڕەخنەشی لە سەر ئەم هەڵوێستەی لێ گیراوە، لەم
کاروانەی یەکێتیەدا، هەروەک چۆن سەدان کادیری زویری هەبوە و دەیان سەرکردەی لێ جیابۆتەوە، بەهەمان ڕووبەرو زیاتریش کادر و سەرکردەی نوێی بەرهەم هێناوە، لە ئێستای ساتەوەختی
دامەزراندنیدا ،یەکێتی خاوەنی یەک دید و یەک بڕیارە، چاوەڕوانی ئەوەی لە سەرە هەم
کادیرە نیگەرانەکانی ئاشت بکاتەوە، لە ئاستی ناوخۆیشدا نەخشەی ململانێکانی بەجۆرێک
بگۆڕێت کە بەشێکبێت لە دونیای گۆڕاوی ناوچەکەو هەلو مەرجی هاوپەیمانێتی ناوچەی و
ناوخۆیش بێ بایەخ نەکات، ئەرکی ئێستا یەکێتی هەمان ئەرکی قورسی ساتەوەختی دامەزراندنیەتی،
ئەم ئەرکەش تەنها بەرپرسیارێتی بەڕێز سەرۆکی
یەکێتی نیە و بەرپرسیارێتی هاوبەشی کۆی تێکۆشەرانی یەکێتیە، دەبێت بۆ بەدیهاتنی
ئامانجە بەدینەهاتۆکان هەنگاوەکانی ئاراستە بکات، هەڤاڵانی یەکێتی تێکۆشەرانی ساتەوەختە
دژوارەکانی خەباتن دژ بە دیکتاتۆریەت، لە ئێستاشدا هەڤاڵی سەردەمی ململانێ نوێن و
ئەم تێزەش برایەتی ناوخۆی زیاتر و هیمەتی کوردانەی دەوێت، ڕەنگە پاراستنی یەکێتی و
گەشەپێدانی ڕێبازەکەی مامی مەزن لە هەرکاتێک زیاتر پێویستی بەوەبێت دەست بەبنەماکانی
یەکێتی وە بگرین و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دوا بڕیار و دوا هەوڵی هەڤاڵانە بێت.
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

