مێژووی دیاردەی سەرتاشین..!
بیروڕا 04:01 PM - 2023-04-19
PUKMEDIA
توانا عوسمان
توانا عوسمان
تەمەنی سەرو ریشتاشین نزیكەی 60 هەزار ساڵە، ئاماژە هەڵكۆڵدراوەكانی سەر دیواری ئەشكەوتەكان "فەڕەنسا" پیاوی سەرو ریش تاشراومان پیشان ئەدەن، سەرو ریش بە لەتە بەردی ئۆپسیدیان و سەدەفی تیژی دەریایی تاشراوە.
دوای دروستبوونی شارستانییەت، لەسەردەمی بابلییەكان و یۆنانی كۆنەوە كەپێنج هەزارساڵێكە بەڵگەی سەرتاشینمان هەیە هەم وەك سزا هەم وەك جیاكاری.
كۆیلەكان سەریان ئەتاشرا تا لەخاوەنەكانیان جیابكرێنەوە، پیاوە ئاینییەكانی پەرستاگاكانی بابل سەریان ئەتاشی تا وەك موخڵسی خودا دەركەون.
قژ بەشێكی گرنگی شكڵە، جۆری ستایڵەكەی شێوەی مرۆڤ زۆر ئەگۆڕێت، بۆیە مرۆڤ وەك بەشێك لەئیرادەی گۆڕانكاری خۆ بەخۆی مامەڵەی لەگەڵ دەكات، لێسەندنەوەی ئەم ئیرادەیەش بەسەرتاشینی بەزۆر جۆرێكە لەتێكشكاندنی ئیرادەی كەسەكە.
قژ و ستایڵەكەی تەعبیر لەویستی مرۆڤەكە ئەكا، بەشێكە لەكاراكتەرەكە، بۆیە تاشینی زەوتكردنی بەشێكە لەسەربەخۆیی كاراكتەرەكە.
پیاوە هندۆسییەكان خۆیان سەری ئەتاشن تا ملكەچێتی خۆیان بۆ خودا پیشانبدەن، هەروەها بوزیەكان، ئەم خۆ داماڵینە جۆرێكە لەدەستبەردابوونی كاراكتەرایزی خۆت بۆ خودا، ئەمەش پەڕینەوەی هەیە بۆ ناو ئیسلام هەندێك پیاو دوای حەج و عەمرە سەری خۆیان دەتاشن.
تەنانەت لەچككردن و داپۆشینی قژی ئافرەت بەزۆر لەشارستانییەتی ئاشوری و بەشێكە لەئاینەكاندا دەگەڕێتەوە بۆ زەوتكردنی ئازادی ستایڵكردنی قژ و ئیرادەی ئازادی ئافرەتان لەلایەن پیاوە ئاینییەكانەوە بەمەبەستی كۆنتڕۆڵ.
لەسەردەمی ئیمپراتۆرییەكاندا كلتوری سەرتاشین لەناو سوپادا بڵاوبووەتەوە، ئێستاش ئەم دیاردەیە لەناو زۆر سوپادا باوە، بەشێك سوپاكانی جیهان بەزۆر سەری سەربازەكانیان تاشیوە، هەرچەندە سەرتاشینی سوپا لەشارشتانییەتی میسڕی كۆندا بۆ پاكوخاوێنی و بەبیانووی ئەسپێ ی قژ بووە، بەڵام مانەوەی ئەم بیانووە لەسەردەمی هاوچەرخدا لاوازە، بۆیە تەفسیرەكە ئەوەیە مەبەست لەسەرتاشینی سوپا ناچاركاركردنی سەربازە بەگوێڕایەڵی و زەوتكردنی ئیرادەیەتی بۆ ئەوەی ببێت كەرەستەیەكی جەنگی بەدەست فەرماندەكانییەوە.
سەرتاشین بەزۆر ئازاری جەستەیی نییە، ئاسەوارەكەشی زوو ئەڕوات و قژ دێتەوە، بەڵام ئازارێكی دەرونی بەرزی هەیەو برین لەرۆحدا بەجێدەهێڵێت، یەكێكە لەسزا كۆنەكانی مرۆڤایەتی و ئێستاش لەزۆر كۆمەڵگەدا ماوە بەنموونە بەڕازیل و هندستان.
ئەمەی ئەم ماوەیە لەكوردستان دەبینێرێت نیشانەی مانەوەی نەرێت و بەها كۆن و نائینسانییەكانە لەهەست و نەستی بەشێك لە مرۆڤی ئێمەدا.
لەم بوارەدا شتێك كەدڵخۆشم ئەكات فیدباك و توڕەیی خەڵكە لەكۆمێنتدا كەزۆرینەی رەها دژی ئەم دیاردەیەن، ئەوەشی پێویستە مامەڵەیەكی توندی دەستگاكانە لەگەڵ ئەنجامدەراندا.
تێبینی: وێنەكە ساڵی 1944 دا ژمارەیەك پیاو سەری ئافرەتێك ئەتاشن كەتۆمەتبارە بەهاوكاریكردنی داگیركەرانی نازی.. فەڕەنسا.
لە واڵی نووسەرەوە وەرگیراوە
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 04:20 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

