بەشدار حەسەن: پاکانەکردن بۆ کارەکانی حکومەت عاقیبەتی خێر نابێت
کوردستان 07:02 PM - 2023-03-23
PUKMEDIA
بەشدار حەسەن
سەرۆکی تیمی پارێزەران لەوەڵامی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا کە باسی رەوشی مافی مرۆڤی دەکات لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: له برى ئەوەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان پاکانە بۆ دەسەڵات بکات، وا باشترە پەنجە لەسەر برینەکان دابنێن و چارەسەری بکەن.
سەبارەت بە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە لە ۲۱ی ۳ی ۲٠۲۳ هاوکات لەگەڵ نەورۆز دەریکردووە و ، تیایدا باسی رەوشی مافی مرۆڤی دەکات لە هەرێمی کوردستان، بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئێمە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری ناوەڕۆکی راپۆرتەکە دەکەین کە ۱٠٠٪ باس لە واقیعی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکات، لەبەرئەوەی بەداخەوە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لەوپەڕی خراپی دایە و رۆژ بە رۆژ پێشێلکارییەکان زیاتر دەبێت.
"رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان کە لە ئێستا رۆڵی پارێزەری دەسەڵات دەبینێت و لە تایبەتمەندی خۆی لایداوە، باشتر وایە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پەنجە لەسەر برینەکان دابنێن و چارەسەری پێشیلکارییەکانی مافی مرۆڤ بکەن، نەک رۆژ بە رۆژ بەیاننامە دژی هەرێمی کوردستان دەربچێت و ئەوانیش وەک پارێزەری بەرگریکار لە حکومەت تەنها کاریان ئەوەبێت وەڵامی بەیاننامەکانی دژی حکومەت بدەنەوە و پاکانەیان بۆ بکەن، کە بە بڕوای ئێمە عاقیبەتی خێر نابێت".بەشدار حەسەن وایوت
راشیگەیاند:"چارەسەری کێشەکان ئەوەندە زەحمەت نین، تەنها واز لە دەستوەردان لە کاروباری ئەنجوومەنی دادوەری بهێنن و با تەنها دادگا رۆڵی دادگا ببینێت نەک لایەنی تر رۆڵی دادگا ببینن و، دانانی دادوەرە بەڕێزەکان لەسەر بنەمای لێهاتوویی بێت نەک لەسەر بنەمای حزبی، دڵنیاتان دەکەینەوە رەوشی مافی مرۆڤ زۆر باش دەبێت و وڵاتمان ئەوپەڕی دیموکراسی و ئازادی تیایدا بەرقەرار دەبێت، (اذا فسد القضاء، فسدت الامة)".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وهفدێكی مهكتهبی راگهیاندن و هۆشیاری هونهرمهند كاوه ئهحمهد میرزا بهسهردهكاتەوە
03:50 PM - 2026-07-21 -
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
وەزیری تەندروستی: نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن
02:31 PM - 2026-07-21
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
10:42 AM - 2026-07-21
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
کوردستان 10:42 AM - 2026-07-21 -
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان 09:48 AM - 2026-07-21 -
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
بیروڕا 09:39 AM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20 -
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:35 PM - 2026-07-20 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-20 -
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
کوردستان 06:32 PM - 2026-07-20




.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

