سه‌رنووسه‌ری هاوڵاتی: ئازادی رادەربڕین لەسلێمانی جێی شانازییە
کوردستان 03:52 PM - 2023-02-10
PUKMEDIA
دیمەنی سلێمانی
داواده‌كرێت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی خۆیان له‌و پێشێلكارییه بگێڕن كه میدیاكانی سلێمانی كردوه‌ته ئامانج و كاری میدیایی له‌هه‌رێمی كوردستاندا رێكبخه‌ن، هه‌روه‌ها رێگری بكه‌ن له‌و باندو ده‌سه‌ڵاته ده‌ره‌كییانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌نگی ئازاد له‌هه‌رێمی كوردستان كپ بكه‌نه‌وه.
تاریق فاتیح سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی كه یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی ئه‌هلییه له هه‌رێمی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌دیده‌كرێت ئازادی راده‌ربڕین و بێسه‌روبه‌ره‌یی كاری راگه‌یاندن تێكه‌ڵكراوه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه لایه‌نێكی سیاسی به‌و بیانووه به‌خواستی وڵاتێكی ده‌ره‌كی سزا به‌سه‌ر هه‌ندێك له‌په‌یج و سۆشیالمیدیای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا بسه‌پێنێت".
"ئه‌ركی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه كاری میدیایی له‌هه‌رێمی كوردستاندا رێكبخاته‌وه، نه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ره‌وه به‌ویستی خۆی سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه وه‌ك خۆیان بیرناكه‌نه‌وه بسه‌پێنێت"، تاریق فاتیح وایوت.
ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوه رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌لكترۆنییانه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر میدیاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئازادی راده‌بڕین له‌و سنووره به‌هۆكاری ئه‌و هێرشانه ده‌زانرێت.
ده‌شڵێت:"ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان له‌و باره‌یه‌وه گه‌یاندووه‌ته كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام پێیان وتین ناتوانین ده‌ستێوه‌ردان له‌و بابه‌ته‌دا بكه‌ین، هه‌ربۆیه به‌ناچاری پارێزبه‌ندی ده‌كه‌ین له‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌مانه‌وێت لهسۆشیالمیدیاكانمان به تایبه‌ت له په‌یجی فه‌یسبووك بڵاوی بكه‌ینه‌وه".
تاریق فاتیح راشیگه‌یاند: "شانازییه بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره كه ئازادی راده‌ربڕین تێیدا به به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیاتره، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌و هێرشه ئهلكترۆنییانهی كه ده‌كرێته سه‌ر په‌یجه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره".
هه‌ڵمه‌تی هێرشه ئه‌لكترۆنییه‌كان بۆ سه‌ر سۆشیالمیدیاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی زیادبووه‌و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی رۆژنامه‌نوسان و پسپۆڕانی میدیای لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و به‌هێرشێكی ناڕه‌واو كپكردنی ده‌نگی ئازاد له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 04:20 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

