ئاسایشی سلێمانی 2 دزی ئۆتۆمبێل دەستگیردەکەن
هەواڵ 11:11 AM - 2023-02-08
PUKMEDIA
ئاسایشی سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی 2 کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیردەکەن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشدا دەگرن.
دەقی راگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانی..
دوای ئەوەی زانیاریمان بەدەستگەیشت ، شەوی (٣٠ / ٣١ /۱/ ٢٠٢٣ ) لە یەکێک گەڕەکەکانی شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا دەبڵ تابلۆێ سلێمانی دزراوە خاوەنەکەی داوای یاسای تۆمارکردوە ،دەستبەجێ بەبڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ،تیمە تایبەتەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاسپێردران بۆ دۆزینەوەی دزەکان و ئەو گروپەی ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە
دوای بەدەستهێنانی زانیاری وردو تەواو لەسەر ئەو تۆمەتبارانەو ناسنامەو شوێنی دانیشتن و چۆنێتی ئەنجامدانی تاوانەکانیان ، لەئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا لەبەرواری (١ /٢ /٢٠٢٣)لە بازگەی بانیمەقان (٢) تۆمەتباری گروپەکە بەناوەکانی (س ، س ، ص) و(ح ، ئ ، ع ) دانیشتوی پارێزگای کەرکوک لەلایەن هێزەکانی ئۆپراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە دەستگیرکران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشدا گیرا.
بەماددەی (٤٤٤ ) پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپکرد ، تۆمەتبارەکان ئاماژەیان بەوەدا چەندین تاوانی دیکەی لەم جۆرەیان ئەنجامداوەو پاشان ئۆتۆمبێلەکانیان لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بەبێ ژمارە و بێسەرەتا (علوج ) بەهاوڵاتیان فرۆشتوەو ساغیان کردۆتەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وهفدێكی مهكتهبی راگهیاندن و هۆشیاری هونهرمهند كاوه ئهحمهد میرزا بهسهردهكاتەوە
03:50 PM - 2026-07-21 -
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
وەزیری تەندروستی: نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن
02:31 PM - 2026-07-21
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
10:42 AM - 2026-07-21
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
کوردستان 10:42 AM - 2026-07-21 -
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان 09:48 AM - 2026-07-21 -
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
بیروڕا 09:39 AM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20 -
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:35 PM - 2026-07-20 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-20 -
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
کوردستان 06:32 PM - 2026-07-20




.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

