كۆسرەت رەسوڵ عەلی: كاروانی كوردستانی نوێ سەنگینانە بەردەوامە
ی ن ک 08:39 PM - 2023-01-11كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی
بەبۆنەی سی و دووهەمین ساڵەی دەرچواندنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-وە، كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و هەڤاڵانی جێگر و سكرتاریەتی نووسین و رۆژنامەنووسانی رۆژنامەكە دەكات.
دەقی پەیامەكە:
كۆسرەت رەسوڵ عەلی پیرۆزبایی لە رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەكات
بەڕێزان: سەرنووسەرو سكرتاریەتی نووسین و ستافی رۆژنامەی كوردستانی نوێ
ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێ، یەكەم رۆژنامەی رۆژانەی كوردی لە ئێوەو سەرجەم كارمەندان و ستافی نووسین و رۆژنامەنووسان و خوێنەرانی رۆژنامەكەتان پیرۆز دەكەم و ئومێد دەكەم سەركەوتوو بن.
بەدرێژایی مێژوو، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بایەخێكی تایبەتی بە راگەیاندن داوەو هەمیشە بڕوای وابووە زەمینەی ئازادی رادەربڕین فراوانتر بكرێت و لەرێگای راگەیاندنەوە خزمەتی كۆمەڵگا بكرێت، هەر بەو ئامانجەش لەدوای راپەڕینی ساڵی 1991 لە هەولێری پایتەخت، بەهاوكاری نووسەران و رۆشنبیران توانیمان رۆژنامەی كوردستانی نوێ دابمەزرێنین، لەوساوە بۆ ئەمڕۆ كاروانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ بەردەوامە و وەك رۆژنامەیەكی سەنگینی زمانحاڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆژانە بەخوێنەرانی ئاشنا دەبێت، ئومێد دەكەم هەمیشە پیشەییانە بەردەوام بن لە كارەكانتان.
یادی دەرچوونی رۆژنامەی كوردستانی نوێ بە دەرفەت دەزانم، داوا لە سەرجەم دەزگا راگەیاندنەكان و میدیاكاران بكەم دووربكەونەوە لە بەكارهێنانی زمانی زبرو نەبنە هۆی قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكان، لەپێناو یەكڕیزی ناوماڵی كورد و گەیشتن بە ئامانجە بەدینەهاتووەكانی میللەتەكەمان و چارەسەركردنی كێشەكان لەرێگای گفتوگۆو بە ئامانجی خزمەتكردنی گەلەكەمان، پیشەییانە كاربكەن.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
04:57 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
06:31 PM - 2024-05-06
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
06:23 PM - 2024-05-06
ئاگر زیانی ملیۆنان دۆلار لە كاسبكارانی هەولێر دەدات
12:17 PM - 2024-05-06
سهرباری رێگرییهكانی حكومهتی ههرێم 102 خێزانی ئاواره گهڕانهوه شهنگال
01:42 PM - 2024-05-05
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06 -
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن لە هەولێر بەردەوامە
کوردستان 04:57 PM - 2024-05-06 -
گومان بەسەر ئاگرەكەی قەیسەریدا زاڵ دەبێت
کوردستان 03:40 PM - 2024-05-06 -
مەکتەبی سکرتارییەت: سامان گەرمیانی وەک قارەمانێک بەشێک بووە لە سەرکەوتنەکان
ی ن ک 01:43 PM - 2024-05-06 -
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
کوردستان 01:11 PM - 2024-05-06 -
بایەخی سەردانی سەرۆك بافڵ بۆ ئەمریكا
بیروڕا 12:31 PM - 2024-05-06