riklam

یەكێتی ئەوروپا رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینی ئاوڵەی مەیمون دەربڕی

جیهان 07:32 PM - 2022-07-25

یەكێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دوو شەممە رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینە دانیماركییەكەی دژ بە ئاوڵەی مەیمون دەربڕی ئەوەش بەگوێرەی ووتەی ئەو كۆمپانیا دانیماركییەی كە دەرمانەكەی بەرهەمهێناوە.

گرووپی دەرمانی دانیماركیی (Bavarian Nordic) رایگەیاند: دەستەی دەرمانی ئەوروپا (EMA) سەر بە كۆمسیۆنی ئەوروپا رەزامەندی لەسەر فراوانكردنی بەكارهێنانی ڤاكسینی ئیمفانكس- Imvanex دەربڕیوە كەلەلایەن كۆمپانیاكەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاوڵەی مەیمون بەرهەم هێنراوە.

جێی ئاماژەیە ڤاكسینی ئیمفانكس لە دژی ئاوڵەی مەیمون لەساڵی 2003 وەك ڤاكسینێكی دژ بە ئاوڵە لەمرۆڤدا لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە پشتی پێبەستراوە، وەك ئەوەی رۆژنامەی فرانس پرێس بڵاویكردۆتەوە.

ڤاكسینی ئیمفانكس لەئەمریكا لەژێر ناوی "جینیوس- Jenneos" بەبازاڕ دەكرێت و لەساڵی 2019ەشەوە لەبەرەنگاربوونەوەی ئاووڵەی مەیموندا پشتی پێبەستراوە، ئەوەش وایكردوە كە ببێتە تەنها ڤاكسین كەمۆڵەتی بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشییەكە پێدراوە.

بەگوێرەی ئاژانسێكی فەڕەنسی گڵۆپی سەوزی كۆمسیۆنی ئەوروپا لەسەرجەم وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كارا دەبێت، هەروەها لە وڵاتانی ئیسلەنداو لیشتنشتاین و نەرویچیش.

رەزامەندی كۆمسیۆنی ئەوروپا لەسەر ڤاكسینە دانیماركییەكە دوای ئەوە دێت رێكخراوی تەندروستی جیهانیی رۆژی شەممەی رابردوو ئامادەسازیی لەسەر بەرزترین ئاستدا راگەیاند وەك هەوڵێك بۆ زاڵبوون بەسەر تەشەنەكردنی ئاووڵەی مەیمون كە تا ئێستا نزیكەی 17 هەزار كەسی لە 74 وڵاتدا تووشكردوە كە زۆربەیان لەئەوروپادان.
ئاماژە بەوەش دەكرێت حاڵەتی توشبوون بەئاوڵەی مەیمون لەمرۆڤدا بۆ یەكەم جار لەساڵی 1970 دۆزرایەوە و مەترسییەكەشی لە ئاوڵەی مرۆڤ كەمترە و لەساڵی 1980دا توانرا بەتەواوەتی بنبڕ بكرێت.

نەخۆشییەكە لەڕێگەی بەریەككەوتنی راستەوخۆوە دەگوازرێتەوەو نەخۆشەكە لەدوای دوو هەفتە یاخود 3 هەفتە بەبێ خەواندنی لەنەخۆشخانە چاكدەبێتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket