یەكێتی جوتیاران: نرخی وەرگرتنی گەنم زیادبكرێت
ئابوری 03:24 PM - 2022-05-31
لێپرسراوێكی یەكێتی جوتیارانی كوردستان داوای زیادكردنی ئەو بڕە پارەیە دەكات كە بۆ وەرگرتی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دیاریكراوە، ئاماژە بەوەشدەكات: بەبێ هاوكاری حكومەت و دابینكردنی سیستمی ئاودێری و پێداویستەكانی دیكەی كەرتی كشتوكاڵی جوتیاران ناتوانن رێژەی پێویست لەگەنم و جۆ بەرهەمبهێنن.
حسێن محەمەد سەرۆكی تیمی سەوز لەلقی هەولێری یەكێتی جوتیارانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەو پارەیەی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دانراوە كە بۆ هەر تۆنێك 850 هەزار دینارەو ئەوەش بڕێكی كەمەو دەبوایە بۆ هەر تۆنێك ملیۆنێك دینار بوایە.
وتیشی: بەهۆی گرانبونی پێداویستیەكانی كشتوكاڵ، لەوانە پەینی كیمیایی و بنەتۆو سوتەمەنی، خەرجیەكی زۆر دەكەوێتە سەر جوتیاران، بەتایبەتی ئەوانەی بەسیستمی ئاودێری گەنم و جۆ بەرهەمدەهێنن، بۆیە ئەگەر بەرهەمەكانیان پارەیەكی باش نەكات ناتوانن بەردەوامبن، بەمەش زیانێكی زۆر بەكەرتی كشتوكاڵی كوردستان دەكەوێت.
ئەو لێپرسراوەی یەكێتی جوتیاران دەشڵێت: جگە لەكڕینەوەی گەنمی جوتیاران و زیادكردنی نرخەكەی، جوتیاران پێویستیان بەهاوكاری زیاتری حكومەت هەیە، لەوانە دابینكردنی سەرچاوەی ئاو و پێدانی قەرزی كشتوكاڵی، وەك چۆن لەوڵاتان پشتگیرییەكی تەواوی خاوەن زەوییە كشتوكاڵییەكان دەكەن.
حسێن محەمەد راشیگەیاند: هەربەهۆی ئەو زەرەرو زیانانەی بەهۆی وشكەساڵی كە لە دوو ساڵی رابردوو بەر بەشێكی زۆر لە جوییاران كەوتوە، پێویستە لەمەوداو پشت بەئاوی باران نەبەستن، چونكە بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەوا ئەو رێژە بارانبارینە بەس نیە تا گەنم و جۆ بەشێوەیەكی ئاسایی پێ بگات و داهاتێكی زۆری هەبێت.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
وانەیەک لە کۆڵنەدان؛ هاووڵاتییەکی بەتەمەن لە راپەڕین سەرنجی هەموان ڕادەکێشێت
08:55 PM - 2026-06-09 -
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
جیهان 08:18 PM - 2026-06-09 ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە
قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
05:06 PM - 2026-06-09
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
کوردستان 03:43 PM - 2026-06-09 -
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
عیراق 02:03 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09



.jpg)
.jpg)

.png)
دابەزێنە

