riklam

سەیدسادق.. 24 نۆرینگە ودەرمانخانەو تاقیگە دادەخرێن

کوردستان 07:09 PM - 2022-02-27

لەپێناو سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان و بەدەستکەوتنی باشترین کوالێتی پێداویستی پزیشکی و دەرمان لیژنەکانی بەشی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی سەردانی  شارۆچکەی سەیدسادقیان کرد.

 

لە لێدوانێکیدا بۆ سایت و پەیجی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی نیان حەمە ئەمین - بەڕێوەبەری بەشی پشکنین و بەدواداچوون ڕایگەیاند: لە ئەنجامی گەڕان و بەسەرکردنەوەکانمان ( 24 ) شوێن کە پێکهاتبوون لە سێ کۆمەڵگەی پزیشکی و پێنج دەرمانخانە و یانزە نۆرینگەی پزیشکی و سێ عیادەی پزیشکی و دوو تاقیگە گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجام درا و دەرکەوت بەشێک لە دەرمانخانەکان و تاقیگە و کۆمەڵگە پزیشکییەکان مۆڵەتی کارکردنیان نەبوو جگە لەوەش هەندێکیان مۆڵەتی کارکردنیان بەسەر چووبوو تازە نەکرابوونەوە وەک لیژنەکە  بڕیاردرا بەداخستنیان .

 

لێپرسراوی بەشی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستە ڕوو کە بەپێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی نابێت هیچ نۆرینگە و تاقیگە و عیادە و کۆمەڵگەی پزیشکی لە کاتی دەوامی فەرمیدا کراوەبن.

PUKmedia ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket