یەكێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكاران راگەیاند
کوردستان 05:11 PM - 2021-11-23
یەكێتی رایدەگەیەنێت: پشتیوانی داواكاری رەوای خوێندكارانن و داواش لەحكومەتی هەرێم دەكات دەرماڵەكانیان بۆ خەرجبكات و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات. دەشڵێت: داوا لەهێزە ئەمنیەكان دەكەین دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن، چونكە داواكارییەكانیان رەوایەو خۆپیشاندەرانیش رێگە بەهیچ لایەنێكی نابەرپرس نەدەن خۆپیشپاندانەكان بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی چەوتی قۆرغبكات و بەكاربهێنێت.
ئەمین بابە شێخ وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەبارەی هەڵوێستی یەكێتی لەسەر خۆپیشاندان و داواكاری خوێندكاران راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا هاتووە: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی داواكاری رەوای خوێندكاران دەكات و داواش لەحكومەتی هەرێم دەكات داواكاریییەكانیان لەبەرچاو بگرێت و دەرماڵەی خوێندكاران خەرجبكات و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات.
وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند: داوا لەهێزە ئەمنیەكان دەكەین دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن، چونكە داواكارییەكانیان رەوایە، داواش لەخۆپیشاندەران دەكەین بەشێوەیەكی شارستانی و ئاشتیانە خۆپیشاندان بكەن و دوور بكەونەوە لەهەموو كارێكی توندوتیژی و ئاژاوەنانەوەو رێگەش بە هیچ لایەنێك نابەرپرس نەدەن خۆپيشاندانەكان بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی چەوتی قۆرغبكات و بەكاربهێنێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
حكومەتی عیراق هەژمارێكی بانكی بۆ پارە دزراوەكان دەكاتەوە
02:34 PM - 2026-06-29 -
هەنگاوەکانى هاوتاکردنى مووچەى زیندانیانى سیاسى دەستیپێکرد
10:01 AM - 2026-06-29 -
لەساڵیادی 17 شەهیدەكەی قڕگەدا
09:49 AM - 2026-06-29 -
180هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:27 AM - 2026-06-29
ئەمانەش ببینە
کوردستان 02:56 PM - 2026-06-29 بەغدادو هەرێم تاوتوێی یەكخستنی رێكارە گومرگییەكان و كۆكردنەوەی داهاتی دەروازەكان دەكەن
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزانى وڵاتان: حکومەتی کاربەڕێکەر بووەتە خاڵێکی لاواز بۆ هەرێمی کوردستان
01:32 PM - 2026-06-29
ناوچەی سەوز، لە پاراستنی بەرپرسانەوە بۆ دەستگیرکردنیان
01:05 PM - 2026-06-29
وهزارهتی دارایی: دهرماڵهی نوێ خهرج ناكرێت
10:33 AM - 2026-06-29
عەلی زەیدی: بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
09:11 AM - 2026-06-29
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هانا شوان دەکات
پرسەنامە 08:55 PM - 2026-06-28 -
لە سلێمانی دوو باخچەی نوێ لە جێبەجێکردندان
کوردستان 06:34 PM - 2026-06-28 -
سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکان و کاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد
کوردستان 05:56 PM - 2026-06-28 -
کەناڵی رەسمی عیراق ناوی دەستگیرکراوانی بە تۆمەتی گەندەڵی بڵاوکردەوە
عیراق 05:05 PM - 2026-06-28 -
گــــەرمای هــــاویــن ئــــەوروپـا دەســــوتـێـنـێـت
جیهان 04:46 PM - 2026-06-28 -
سەرۆککۆمار: عیراق پاڵپشتی لە ڕێوشوێنەکانی بەرەو پێشبردنی ئاشتی دەکات
عیراق 04:28 PM - 2026-06-28 -
دەستەی دەستپاکی عیراق: رێکاری توندمان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد
عیراق 03:44 PM - 2026-06-28 -
کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە 14 کوژراوی لێکەوتەوە
جیهان 03:23 PM - 2026-06-28




.jpg)


دابەزێنە

