riklam

بەهای لیرەی توركی نزمترین ئاست تۆماردەكات

جیهان 05:41 PM - 2021-11-16

زنجیرە دابەزینەكانی لیرەی توركی بەردەوامی هەیەو كاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتی توركیا دروستكردوەو نزمترین ئاستی پێوانەیی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی تۆمار دەكات و لەمساڵیشدا زیاتر لە چارەكی بەهاكەی خۆی لەدەستداوە.
دابەزنی بەهای لیرەی توركی لەئەنجامی ئەو فشارە سیاسیانەیە كە لەسەر بانكی ناوەندی توركیا هەیەو لەمانگی ئەیلولی رابردووشەوە ئەوە دووەمجارە لەسەریەك كە بانكی ناوەندی تێكڕای سوود دادەبەزێنێت و لەو پێشبینییانەش زیاترە كە بۆ نرخی سوودیان كرابوو. 
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی 11ی 2021 لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلار نزیكەی لە 0.8% ی بەهاكەی خۆی لەدەستداوەو گەیشتوەتە ئاستێكی پێوانەیی نوێ‌ لەدابەزین و بەشێوەیەك یەك دۆلار لەبەرامبەر 10.14 لیرەدا بووەو كە 100 دۆلار دەكاتە هەزارو 14 لیرە، ئەوەش بەهۆی كاریگەری ئەو پێشبینییانەیە كەلەم هەفتەیەدا كرابوو لەبارەی دابەزینێكی دیكەی نرخی سوود لەبانكی ناوەندیی.
پێشبینی زۆریش دەكرێت كە بانكی ناوەندی لەكۆبوونەوەكەی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوودا جارێكی دیكە بڕیار بدات تێكڕای سوود لە 16%ەوە بۆ 15% دابەزێنێت.
دابەزینی نرخی لیرە قورسایی زیاتر لەسەر كۆمپانیاكان و حكومەتی توركیا دروستدەكات بۆ دانەوەی قەرزە دەرەكییەكان كە بەهاكەی 13 ملیار دۆلارەو پێویستیشە لەماوەی ئەم دوو مانگەی داهاتوودا ئەو قەرزانە بدرێنەوە.
لەمساڵدا لیرەی توركی لەبەرامبەر دۆلاردا 27% بەهاكەی خۆی لەدەستداوە.
PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket