هێشتا خالیدی ئێمە خالید و نەمرە
بیروڕا 09:18 PM - 2026-07-10
خالیدی ئێمە بۆیە نەمر بوو چونکە بە بازووی خۆی و باسکی کوردایەتی نەتەوەی تاک و تەنیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەتەنیا نەبینی دەیزانی لە شۆڕشی نوێ سەدان پێشمەرگە و فەرماندەی بۆ هاتبووە سەر هێڵی ئازایەتی. ئەرخەیان بوو کە قۆڵی کفرییشەوە ئاوەدانی گەرەکە. بە تەمەنی بەهارییەوە بڕیاری دا و نەبەردی دەکرد. رێک وەک ئەوە بوو کە گەرمییانییەکان باسیان دەکرد، هەر کوبا و بۆلیڤیا و کوێ و کوێ چێ گیڤارا و پارتیزانی نییە . کوردستانی گەمارۆدراویش هەس کە تەعریب و تەرحیل دەرەقەتی نایەن و لە کاروانی شۆڕش داینابڕن . خالید لە ناکاو زۆر نەبەردی کردە واقیع.
جەماوەر لە شایەتی نەیار و بێگانە راستگۆترە، چونکە موحتاجی درۆینەو و کاری بە خەیاڵ هۆنینەوە نەبوو. گەرمیانە و وەک دەشتەکەی دڵی ساف و تەخت و بێگەردە.چی کرد نووسییەوە و چی وت لە گوێدا زرنگایەوە.
ئەگەر خالید گەرمیانی خالد و نەمر و جاویدان نەبێ چۆن دوای چلو شەش ساڵ هێشتا ناوی دێ و نازناوی دەڕوا؟
ئێستاش لە یاداشتی ئەوێ بپرسە دەڵێ یەک بە یەکەو بارمتەی پێشمەرگە یەکسانە بە جەرگی قایمقامی بەعس. رێک وەک باسە شۆرشگێرییەکانی رێجێیە دۆبرێ لە باسی (شۆڕش لە ناو شۆرش) دا.
بەعس و بارق و بارگیری سوپای سەدام ناویان نەما و فەوتیا و ناوی خالیدە نەمرەکەی ئێمە هەر ماوە و سبەی دوای یادەکەی (سالم) بە پەلە بەرەو دەڤەری جەباری بە رێدەکەوێ و کەمینی لە کەمین گرتووە و وەک مەحمود دەروێش بڕیاری داوە (گەمارۆی گەمارۆ بدات ).
خەڵک لەبیریانە خالد گەرمیانی زامی نائومێدی ساڕێژ کرد و ئەوەی دەکرد کە هیوا بێت . هیوا بە پێشمەرگە و کاروانی دوای بەهاری کورتی تەمەنی لە ژیان و لە شۆڕش و لە کوردستان.
هێشتاش خالیدی کوردستان بە یاد و بە رێباز ماوە تا تۆڵە لە ستەمکاران و سێبەر و سایەی رەزاگرانیان لەسەر وڵات و گەلی هەژارمان بکات.
هێشتا ناوی ماوە و بەهاری تەمەنی قوربانی بەهاری رزگاری یەکجارەکی دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دوای دووساڵ لە راکردن و خۆشاردنەوە دزەکەی کەرکوک دەستگیر کرا
12:14 PM - 2026-07-11 -
سبەینێ خوێندکارانى قۆناغى 12 دەتوانن پەڵپ بگرن
11:32 AM - 2026-07-11 -
کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە
10:38 AM - 2026-07-11 -
وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی: لە گەڕاندنەوەی پارەکان دەبێت مافی گەنجینە پارێزراو بێت
09:43 AM - 2026-07-11
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەكلایی دەكرێتەوە
کوردستان 11:48 AM - 2026-07-11 -
سبەینێ خوێندکارانى قۆناغى 12 دەتوانن پەڵپ بگرن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-11 -
کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە
کوردستان 10:38 AM - 2026-07-11 -
سەرۆکوەزیرانی عیراق پێنج پرس لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریکا تاوتوێ دەکات
عیراق 10:21 AM - 2026-07-11 -
وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی: لە گەڕاندنەوەی پارەکان دەبێت مافی گەنجینە پارێزراو بێت
عیراق 09:43 AM - 2026-07-11 -
ئەمریکا داوای کردنەوەی گەروی هورمز لە ئێران دەکات
جیهان 09:09 AM - 2026-07-11 -
هێشتا خالیدی ئێمە خالید و نەمرە
بیروڕا 09:18 PM - 2026-07-10 -
بڕینی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان ژیانی ملیۆنێک ژن دەخاتە مەترسییەوە
جیهان 06:47 PM - 2026-07-10




دابەزێنە

