riklam

پەیڤێک بۆ یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بیروڕا 12:09 PM - 2026-06-01
شەم شەمەیی

شەم شەمەیی

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا کۆمەڵێک تێکۆشەر بە ڕابەرایەتیی ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلال، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان دامەزراند و بڕیاری دەستپێکردنەوەی خەبات و شۆڕشیان دا. لە هەلومەرجێکدا ئەو بڕیارەیان دا کە شۆڕش لە چیاکانی کوردستاندا دەست پێ بکەنەوە کە لەو سەردەمەدا شەوەزەنگی تاریکی، کوردستانی داپۆشیبوو و کورد ڕووبەڕووی تەعریب و ڕاگواستنی زۆرەملێ ببووەوە.

هەر لەو سەردەمەدا، ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گڕوتینێکی نوێی بەخشییەوە بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد.

ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو سەردەمەدا، شکاندنی بێهیوایی بوو کە نائومێدییەکی گەورە باڵی بەسەر کۆمەڵگەی کوردیدا کێشابوو؛ کاتێک دوژمنان وایان دەزانی کە چەک و خەبات کۆتایی هاتووە. دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕۆڵێکی گەورە و کاریگەری گێڕا لە ڕزگارکردنی دۆزی کورد لە لەناوچوونی یەکجاری و زیندووکردنەوەی ڕۆحی بەرگری. بە شێوازێکی مۆدێرن، خەباتی سیاسی و چەکدارییان لە چیاکانی کوردستان دەست پێ کرد.

ڕۆڵی ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلال لە دامەزراندن و سەرکردایەتیکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، ڕۆڵێکی مەزن و بەرچاو بوو. بە لێهاتوویی و وردبینیی سەرۆک مام جەلال وای کرد کە ڕۆژ بە ڕۆژ یەکێتیی هەنگاوی گەورە بنێت؛ چ لە مەیدانی خەبات و تێکۆشاندا و چ لە مەیدانی خەباتی دیپلۆماسیدا کە کاریگەرییەکی گەورەی گێڕا لە ناساندنی دۆزی ڕەوای کورد لە ساحەی نێودەوڵەتیدا.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەگ و ڕیشەیەکی قووڵ و فراوانی هەیە لە ناو جەماوەری کوردستاندا و خاوەنی هەزاران هەزار شەهیدی ئازا و قارەمانە، کە بە خوێنی خۆیان دەیان داستانی بێوێنەیان بۆ گەلەکەمان تۆمار کردووە؛ ئەم ئازادییەی ئێستا هەمانە بەرهەمی خوێنی ئەو شەهیدە نەمرانەیە.

بۆیە لەم یادە مەزندا، هەزاران هەزار سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان.

PUKMEDIA

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket