سەركەوتن بەرھەمی یەکڕیزییە
بیروڕا 09:18 AM - 2025-07-18
دەست خۆش سەرۆك
بافڵ ، هەموو هەوڵەکانت جێگەی ئومێدی خەڵکی کوردستان و عیراقە ، وەك درێژەپێدەری ڕێچکە
و میراتی زیندووی سەرۆك مام جەلال.
لەدوای کۆبوونەوەی
نێوان مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بەئـامادەبوونی هەریەك لەبەرێزان کاك مەسعود بارزانی و کاك بافڵ تاڵەبانی دوایی لێك گەیشتن و
راسپاردن ، وەفدی هاوبەش بە سەرۆكایەتی
كاك بافڵ سەردانیی بۆ بەغدادو وکۆبوونەوەکانی
لەگەڵ بەڕێزان فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ، کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان چارەسەرکرا.
ئـەم هەنگاوە دەرخەری
یەکڕیزی نێوان ھێز و لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستانە ، یەکڕیزی و یەکگوتاری
کورد لەھەموو قۆناغەکان ، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ھێز و پێگەی کورد و نوێنەرانی
کوردستان بووە و دەبێت.
ھەوڵی دیپلۆماسی سەرۆك بافڵ پردێکی بەھێزبوو بۆ لێكتێگەیشتن
ھەوڵە دیپلۆماسیە
بەردەوامەکانی سەرۆك بافڵ بۆ بەغدا لەڕابردوو و لە ئـێستادا ، بە سیاسەت و تێڕوانینە
نوێیەکانی پردێکی بەھێزبوون بۆ لەنزیكەوە
لێكتێگەیشتن لە نێوان حکومەتی ھەرێم و ناوەندەكانی بڕیار لەبەغدا ، یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان ھەمیشە پشت ئـەستوور بە بناغە نەگۆڕەکانی یەکڕیزی و ئـاشتی و تەبایی لەنێو
خۆی ھەرێم و عیراق وگۆڕانکاریەکانی ناوچەکەدا ،گەڕانەوە بۆ سەرمێزی گفتوگۆ وچەسپاندنی
دیموکراسیەتی ڕاستەقینە بە کلیلی چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکان دەزانێت .
لەدوای پرۆسەی
ئازادیەوە ، هـەمیشە ڕامانگەیاندووە کە چەقی چارەسەرکردنی کێشەکان ، دواجار گەڕانەوەیە
بۆ بەغدا ، نەوەکو وڵاتانی تر .
بۆیە گرنگە یەکڕیزی
لایەنە سیاسیەکان ببێتە سەرقافڵەی چارەسەرکردنی یەکجارەکی نیشتمانیی هەموو کێشەکانمان ، لەسەر بنەمای دەستور و بەرژەوەندی گشتی لەحکومەتی ئیتیحادیدا ، بێگومان
کاری ھاوبەشی ھەردوو تیمی یەکێتیی و پارتی دەریخست پێکەوەبوونمان حکومەتی ھەرێم بەھێزتر
دەکات و سەنگ و قورسایی و یەک دەنگی کورد ھەمیشە چارەسەری کێشەکان بەئـاراستەیەکی
دەستوری دەبات .
یەکڕیزی ببێتە ئـامانج وستراتیژێکی نوێ
وەك چۆن بە یەکڕیزی توانرا کێشەی مووچەی مووچەخۆران چارەسەربکرێت ،
پێویستە ئـەمە ببێتە ئـامانج وستراتیژێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی
تری نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ئیتیحادی ، بەتایبەت پرسی ناوچە کێشە لەسەرەکان
ومەلەفی نەوت لەچوارچێوەی قانونی نەوت وگاز و داھاتەکانی نەوت و داهاتەکانی دیکە ،
چونکە لێکتێگەیشتن و تەبایی ھەمیشە ھەوێنی چارەسەرکردنی کێشەکان دەبێت.
سەنگەری خەباتی
ئـەمڕۆ دیالۆگ و خوێندنەوەی پێشھاتەکان و ئیدارەدانی ململانێ سیاسیەکانە ، ئەمجارەیان
دوای ئەم دووریەی نێوانیشیان ، یەکێتیی و پارتی ڕۆلی کاریگەریان ھەبوو لەسەر
ئـاراستەکردن و چارەسەرکردنی پرسی مووچەدا ، سەرەڕای بەرزنرخاندنی ڕوڵی ئـۆپۆزیسیۆنی ڕاستەقینە ، بەڵام هەندێ هێزی بچوكی تازە
دروستکراو ، بەبێ خوێندنەوەو ڕێزگرتن لە هەست و دەروونی کۆمەڵانی خەڵك ، ڕوماڵی میدیایی
پڕ لە تەشھیرکردن ، پەیامی ناڕاستیان بڵاو دەکردەوە کەھیچ خزمەتێك نە بەئێستاو بەداھاتوو ناکەن.
هەر وابووە ،
زمانی تەشھیرکردن ناتوانێ سەقامگیریی
و پێکەوەژیانی نێوان کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستان تێك بدات چونکە یەکێك لەشانازییەکانی گەلەکەمان لێبوردەیە ، بۆیە بەباکردنی کەونەکا ، خزمەت بە خەڵك
ناکات ، دوای هەموو قەیران و نەهامەتیەکانیش ،جەماوری كوردستان بەتایبەتی ئەم ساڵ
شتەکان باشتر دەخوێنێتەوەو دەزانێت ئـەم قۆناغە پێویستی بەوەیە ئـەو ئـاسایش و
ئـارامیەی ھەیە ببێتە ھەوێنی یەکجارەکی تەبایی نێوان سەرکردایەتی سیاسی کوردستان .
حکومەتی ھەرێم ھەوڵی جددی بدات بۆ حوکومڕانیەکی تەندروست
پشوودرێژی خەڵکی
کوردستان ، پەیوەندی بە مێژووی پڕ سەروەری
و ماڵوێرانی و قوربانیدانی ڕۆڵەکانی خۆیەتی ، بۆیە سەبرو ئارامی گرت و ڕۆژە ناخۆشەکانیشی
تێپەڕاند ، بۆیە دەبێ حکومەتی ھەرێم ھەوڵی
بەپەلەو جددی تر بدات ، بۆ ھەنگاونان بەرەو
حوکومڕانیەکی تەندروست ئـیدارەدانێکی ڕاست دروست بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی خەڵکی
کوردستان و خزمەتکردنیان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




دابەزێنە

