ژینگەی ھەولێر مۆتەکەی سەر ژیانی دانیشتووانیەتی
بیروڕا 01:48 PM - 2025-01-17
*ئەژین ئەحمەد
ژینگەی ئەمڕۆی جیھان ئەو پرسە گەورەیەیە کە وڵاتان جێی بایەخیانەو مەترسی پیسبوونی رۆژ بەڕۆژ روو لەزیادبوونە، ھەربۆیە ساڵانە کۆنگرەی جیھانی بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسەو کەمکردنەوەی زیانەکانی لەسەر مرۆڤایەتی دەبەسترێت.
ھەرێمی کوردستانیش بەدەرنیە لەم پیسبوونە بەردەوامەی ژینگە، بەپێی دوائامارەکانیش شاری (ھەولێر) بەپیسترین ژینگە لەعێراق ئەژمارکراوە، ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زۆری ئەو کارگەو پاڵاوگە یاسایی و نایاساییانەی کە لەدەوروبەری ھەولێر بوونیان ھەیەو مەرجی ژینگەییان تێدانیە، ئەمە جگە لەچەند ھۆکارێکی تری وەک مادە پلاستیکییەکان و زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل و ئەو سوتەمەنییانەی کە بەکاردەھێنرێن.
پیسبوونی ژینگەی ھەولێر بۆتە مەترسییەکی گەورە لەسەر دانیشتووانی شارەکە بەجۆرێک بەپێی دوا ئامارەکانی تووشبووانی شێرپەنجە رێژەی (٥٠٪)ی توشبووان لەشاری ھەولێرن، چونکە شارەکە ستانداردی ھێڵی سووری پیسبوونی ژینگەیی جیھانی تێپەڕاندووە.
پزیشکان ئاماژە بەوەش دەکەن جگە لەشێرپەنجە چەندین نەخۆشی تری وەک هەناسە تەنگیی و هەستیاریی پێست و قوڕگ و لوت و چاو، ھۆکاری پیسبوونی ژینگەی شارەکەن.
لەلایەکی دیکەوە پیسبوونی ژینگەی ھەولێر کاریگەریی لە سەر کشتوکاڵ و ئاژەڵانیش هەیە، بە تایبەت ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەی نزیک پاڵاوگە و کارگەکانن، بەشێک لە رووەکەکان وشک دەبن یاخود ئەو درەختانەی داری بەردارن بەرهەمێکی زۆر کەم بەرهەمدێنن، گەڵای درەخت و رووەکەکان و بەگشتی سەوزاییەکانی ئەم ناوچانە شێواون، هەروەها ئاژەڵانی ئەم ناوچانە تووشی چەندین نەخۆشی بوون.
ئەرکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێی ھەولێرە ژیانی ھاووڵاتیانی ھەولێر بپارێزن و رێگای توند بگرنەبەر بەرامبەر کارگەو پاڵاوگە یاسایی و نایاساییەکان و مەرجەکانی ژینگەپارێزییان لەسەر جێبەجێ بکەن و ئەوانەشی کەپێویست دەکات دابخرێن و دووربخرێنەوە، تا ئەم کارەساتە گەورەیەی رووی لەھەولێر کردووە چارەسەر بکرێت، چونکە بۆتە مۆتەکەی سەر ژیانی دانیشتووانی ھەولێرو ھێور ھێور گیانیان دەکێشێت.
*ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20


.png)

دابەزێنە

