بەرەو كۆنگرەی پێنجەمیین
بیروڕا 10:09 AM - 2023-08-26
سەركەوت زەكی*
پێدەچێت ساڵی (٢٠٢٣) ساڵی وەرچەرخان و بنیاتنانەوە گرنگەكانی (ی.ن.ك) بن، نەك بڕیاردان بگرە تەنها بیركردنەوەش لەبەستنی پێنجەمین كۆنگرە ، دەربڕینی بوێرییەكی شۆڕشگێڕانەی یەكێتییانەیە، هەمان ئەو بوێری و ئازایەتیەیە كەسەرۆك مام جەلال لە ڕۆژانی هەرەسدا یەكێتی پێ دروستكردوو و هەمان ئەو هزر و نەترسیەیە كە شۆڕشێكی نوێی پێ هەڵگیرساند.
لە مێژوی خۆیدا، یەكێتی هێزێكی داهێنەری بە جورئەتی شۆڕش بووە، هەر ئەمەش لە (١٦) ساڵی تەمەنی كاری ڕێكخراوەییدا گەیاندییە لوتكەی سەركەوتن ، بەڵام بێگومان هێزێكی بێ هەڵەی بێ كەمتەرخەمیش نەبووە، بۆیە هەر كاتێك جڵەوی ڕەوتە شۆڕشگێڕییەكەی خۆی لە ناوخۆ و دەرەوە شل كردبێت، زیانی بە خۆی و ڕەوتە سیاسیەكەی و بە كۆمەڵگە و ئاستە جیاوازەكانی بەرەوپێشبردنیشی گەیاندووە.
ساڵانێكی كەمە، دوای تەمەنێك لە داكشان، هەنگاوەكانی بەرەو چاكسازی نێوخۆیی، خۆتوندكردنەوەو و نوێبوونەوە دەنێت، بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی هەم خۆی گرفتار كردوو هەم كۆمەڵی كوردەواریشی توشی ئاستەنگ كرد.
لەچوارچێوەی وتارێكدا نامەوێت ئاوڕ لە تەواوی ئەوبڕگە و جومگانە بدەمەوە كە ئەستەمە لە دوو توێی دوو كەوانەدا وەك مێژوو بیان نووسمەوە، بەڵام بەلامەوە گرنگە ئەوە بڵێم هەركاتێك (ی.ن.ك) لە ڕیفۆرمی نێوخۆی و سیاسەتی جەماوەری دروست و ڕەوتی شۆڕشگێڕانە دوور كەوتبێتەوە، بە دیوێكی تردا جڵەوەكەی بۆ ڕەوتی كۆنسەر ڤاتیستی ناو كۆمەڵ شلكردبێت، هەمووان پێكەوە باجی گەورەمان داوە بۆیە لە ساتە وەختێكدا، لەبەر دەم دوو هەڵبژاردن و كێشە گەورەكانی عێراق و هەرێم داین، بڕیاری بەستنی كۆنگرە دەمانگەڕێنێتەوە بۆ بوێرییەكانی چركە ساتەكانی بڕیاردان له دامەزراندنی (ی.ن.ك) و هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ.
ئەمان گەیەنێتەوە ئەو بڕوایەی كە یەكێتی هێزی ئیرادەی خەڵك و هێزی بڕیارە قورسەكانە. یەكێتییەكان حیزبەكەیان وەك كەرەستەیەك بۆ سەرخستنی قەزیە گەورەكەیان دەوێت و بۆ ئەوە قوربانیش دەدەن و ڕیفۆرم دەكەن و بڕیاری شۆڕشگێڕانەیان پێدەدرێت.
هەموو پێشبینی و خوێندنەوەكان، بەو ئاڕاستەیەن ئەم كۆنگرەیە دەبێتە كۆنگرەی بنیاتنانەوەی یەكێتی و دەبێته هێمای تێپەڕاندنی ئاستەنگی ناوخۆیی و ڕووكردنەوە خەڵك و جەماوەر، ئیتر بەهەموو لایەك دەڵێت یەكێتی قۆناغی داكشانی خۆی تێپەڕاند، هەرچەندە ئەوە دوو ساڵێكە لەسەر ڕاستە ڕێگاكە هەنگاو دەنێت، بەڵام هەنگاوەكانی هەستانەوە و ڕوو لە هەوراز كردن و سەركەوتنەوەی خۆی بەم كۆنگرەیە خێراتر دەكات، پێكەوە بنیاتنانەوە و هەستانەوە بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك دەست پێدەكاتەوە.
*لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستنی (ی.ن.ك)
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




دابەزێنە

