بۆ ئاڵاهه‌ڵگرانی یه‌كێتی و شۆڕشی چاكسازی یه‌كێتی
بیروڕا 09:02 PM - 2021-08-08
له‌ساڵی 1975 كه یه‌كێتی له ناو شكست شكستی به شكست هێناو بوو به تروسكایی هیوا و ڕزگاری كورد و كوردستان تا ئه‌م ساته یه‌كێتی جێ هیواو ئومێدی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بووه ، به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی تێكه‌ڵ بوون و هاتن و هاورده‌كردنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی هه‌لپه‌ره‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی خواز وپه‌راوێزخستنی خه‌ڵكانی ئازا و ئازاد و دڵسۆز و ڕاستگۆوبهوهفا بۆ ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كێتی له ڕێچكه‌و ڕێڕه‌وه‌كه‌ی خۆی لایدا مێژوو گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات كه سه‌رۆك مام جه‌لال هی هه‌مووان و له خه‌می هه‌مووان بوو كه ئه‌و له به‌غداد بوو ئێمه ئه‌رخه‌یان بووین دوای نه‌خۆشكه‌وتن و وه‌فاتی ئێمه هه‌موومان له به‌غداد بووین به‌ڵام هیچمان به هیچ نه‌كرد و ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌ره‌و تاریكی و به‌دبه‌ختی هه‌نگاومان نا ...
كه‌شتی یه‌كێتی دوای تێپه‌ڕینی به كۆمه‌ڵێك قۆناغی هه‌ستیار ودژوار به‌تایبه‌تی دوای وه‌فاتی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌ركه‌سێك و له ئاستی خۆی كونێكی كرده ناوكهشتیهكه هه‌مووان و به‌شێك له‌وانه‌ی كه به‌رگێكی سه‌وزی یهكێتیانهشیان پۆشیبوو گره‌ویان له‌سه‌ر نه‌مان و خنكانی یه‌كێتی ده‌كرد به‌ڵام دڵسۆزی كاپتنی كه‌شتیه‌كه و دڵسۆزی ئه‌ندامان و دانیشتوانی سهركهشتیهكه هه‌ریه‌كه‌و له ئاستی خۆی یه‌كێتیمان له‌و كه‌وتن و خنكانه ڕزگار كرد ، كه‌شتی یه‌كێتیمان گه‌یانده كه‌ناری ئارامی .
ئێستا كه‌شتیه‌كه‌ی یه‌كێتی ته‌واو كون بووه به‌ڵام خاوه‌ن بناغه‌یه‌كی به‌هێزین كه ده‌توانرێت زۆر كارامه و شاره‌زایانه سه‌رله‌نوێ له سه‌ر ڕاسپارده و فه‌رمایشته‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال و شوێن هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال كه خۆشه‌ویستی هه‌مووان بوو بنیات بنێنه‌وه و سه‌ر له‌نوێ دروستی بكه‌ینه‌وه به‌ڵام ده‌بێت له سه‌ر هه‌مان دیزاین و به‌چاكسازی و نوێبوونه‌وه و به‌هێزتر كه‌شتیه‌كی فراوانتر كه شوێنی هه‌موو دڵسۆزانی كورد و كوردستان دڵسۆزانی ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ببێته‌وه ، كاپتنی كه‌شتیه‌كه ئێستا كه‌سانێكی دڵسۆز و كارامه و خاوه‌ن بڕیارن ، ده‌بێت كه‌شتی یه‌كێتی هێنده به‌هێز بێت به‌رگه‌ی سه‌ختیه‌كانی به‌رده‌مان و ئاڵهنگاریهكان بگرێت به‌ربه‌ست و بارودۆخه‌كان ڕۆژ دوای ڕۆژ به‌ره‌و خراپی و سه‌ختی ده‌ڕوات ده‌بێت هێنده به‌هێز بین له ناو هاوكیشه گه‌وره‌كان و شه‌پۆلی به‌فر و باران و گه‌رده‌لوول كه‌شتی یه‌كێتی هێنده به‌هێز بێت هه‌مووان بهرهوكهشتی یه‌كێتی بێن .
نابێت جارێكی تر كه‌شتی یه‌كێتی بخرێته‌وه به‌رده‌ستی كه‌سانێك كه ته‌نها و ته‌نها خۆیان لامه‌به‌ست بوو ده‌ریایه‌ك خوێنی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریان له‌پێش چاو نه‌بوو ئه‌وانه‌ی كه ڕۆژانێك نه‌یاری یه‌كێتی بوون یه‌كێتی بوونیان به یه‌كێتیه‌كان ده‌فرۆشته‌وه ، یه‌كێتی ده‌بێت له خزمه‌تی خه‌ڵك بێت ئێمه به خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌هێز ده‌بین خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژێك خودانهكرده گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره له كه‌ش و هه‌وای ده‌ریا ڕووبدات و شه‌پۆله‌كان و گه‌رده‌لوول و باوبۆرانهكان چه‌ند به‌هێز بن ئێمه به هه‌بوونی خه‌ڵكانی دڵسۆز و ئازا و به وه‌فا و ڕاستگۆ و ده‌م پاك و ده‌ست پاك كه‌شتی یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نینه كه‌ناری ئارامی و هه‌مووان پێكه‌وه یه‌كێتی ده‌پارێزین .
هیوادارم كه‌شتی یه‌كێتی ئه‌مجاره وه‌ك كاك بافڵ وتی : شوێنی هه‌مووان ده‌بێته‌وه جگه له خیانه‌ت كار و ناپاكه‌كان ، گوێگرتن له دڵسۆزان و خه‌ڵكانی به‌ئه‌زموون و گه‌ڕانه‌وه‌یه یه‌كێتیه دڵسۆزه‌كان و كه‌سانی شایسته له شوێنێ شایسته یه‌كه‌م كرداری یه‌كێتی بێت له دوای ڕێكخستنه‌وه وڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی یه‌كێتی بۆ سه‌ر ڕێگا ڕاسته‌كه‌ی خۆی ...
یه‌كێتیه‌كی به‌هێز زامنی كوردستانێكی به‌هێز و كوردستانێكی ئازاد و سه‌قامگیری و دیموكراسیه‌كی به‌هێز و خزمه‌تكردنێكی به‌هێزه ، یه‌كێتی شه‌پۆلی ڕاماڵینی گه‌نده‌ڵكارانی ده‌ست پێكردووه كه‌شتی نوێ یه‌كێتی هێنده به‌هێزه ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م چاكسازی و پاكسازی ناتوانن ڕێگربن و یان ده‌بێت بشێلرێن یان ده‌بێت خۆیان له سه‌ر ڕێگاكه لابده‌ن.
سه‌فین له بن بێت یه‌كێتی له بن نایه‌ت ...یه‌كێتیه‌كی به‌هێز یه‌كێتیه‌كی نوێ
سه‌ركه‌وتن بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دڵسۆزانی رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال.
نوسینی.. هه‌ژار نامیق
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




دابەزێنە

