خۆپارێزی له ته‌ڵه‌ی گه‌نده‌ڵی
بیروڕا 01:21 PM - 2021-08-02
هه‌ستكردن خۆی به بێ هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك له‌ناو خودی بوونه‌وه‌ره‌كاندا هه‌یه، هه‌ستكردن به باش و خراپ ( له دیدی خۆته‌وه) گه‌رماو سه‌رما، خۆشی و ناخۆشی، ده‌نگ و بۆن و هتد.
كه‌وابوو هه‌ستكردن هه‌میشه كاردانه‌وه‌یه‌كت له‌لا دروست ده‌كات و پێت ده‌ڵێت: ده‌بێت چی بكه‌یت، هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌شت به بیردا دێت، ئایا وابكه‌م یان نا؟ ئه‌مه‌یان بكه‌م یان ئه‌وه‌یان؟ كامیان بۆ من باشه؟ كامه‌یان به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی منی تیادایه؟ كامه‌یان زیانبه‌خشه یان سوودبه‌خشه؟ تا چ راده‌یه‌ك مه‌ترسیداره؟ ئه‌مانه و زۆر بیر كردنه‌وه‌ی دیكه له‌دوای هه‌ست كردنه‌كه دروست ده‌بن.
كاردانه‌وه‌كانیش ده‌بنه خوڵقێنه‌ری شتێكی نوێ، یان گرتنه‌به‌ری رێكارێك و كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ پیشان دانی ئه‌وه‌ی كه هه‌ستت پێ كردووه.
هه‌ست ده‌كه‌یت كه ئاگرێك له شوێنێك كه‌وتوه‌ته‌وه، هه‌ڵده‌ستیت به كاری پێویست بۆ كوژاندنه‌وه‌ی، ژووره‌كه‌ت سارده، گه‌رمی ده‌كه‌یته‌وه، ده‌ستت پیس بوووه ده‌یشۆیت، كارێكت له‌سه‌ره ئه‌نجامی ده‌ده‌یت چونكه هه‌ست ده‌كه‌یت به به‌رپرسیارێتیی بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه.
هه‌ست به بوونی مه‌ترسییه‌ك بۆسه‌ر ژیانت ده‌كه‌یت، هه‌ڵده‌ستیت به گرتنه به‌ری ئه‌و رێكارانه‌ی كه ده‌تپارێزێت.
بێ شعوره‌كان
هه‌موو ئه‌مانه به پله‌ی جیاواز له‌ناو مرۆڤه‌كاندا هه‌ن، ئه‌وانه‌ش كه گرنگیی پێناده‌ن له‌كاتی خۆیدا، یاخود بێ گرتنه به‌ری هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه، ئێمه لای خۆمان پێیان ده‌ڵێین ( بێ شعور).
هه‌ستكردن به‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی له ئه‌ركه‌كه‌یدا له‌سه‌ر شانیه‌تی، وای لێده‌كات له‌كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وه‌ش كه ته‌نها چاوی له‌و سوودانه‌یه كه له‌و كاره‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، ئه‌وه له بێ شعوره‌كانه.
فه‌رمانبه‌رێك كه‌سه‌كه‌ی خۆی پێش كه‌سێكی دیكه بخات، ئه‌وه له‌و بێشعورانه‌یه و ده‌بێت ئه‌وه بزانێت كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌ست به‌و لادانه ناره‌وشتییه ده‌كات.
به‌ڕیوه‌به‌رێك سیڤی كه‌سێكی شایان بخاته لاوه و ئه‌وه‌ی خۆی مه‌به‌ستییه‌تی په‌سه‌ند بكات، ئه‌وه له ریزی بێ هه‌سته‌كانه.
سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسیی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كادره‌كانی خوار خۆی له ده‌رگای بێ هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتییه‌وه بێت، ئه‌وه هه‌قی ئه‌وانه ده‌خوات كه مێژووی كاریان زیاتره.
هه‌ستكردن و په‌شیمانی وه‌ك بیانوو
هه‌ستكردن كاتێك لای كه‌سێك دروست ده‌بێت ، ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه بۆیه كه‌سه‌كه تووشی هه‌ڵه ده‌كات.
زۆر جار كه‌سێك ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بمزانیبایه وایه ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد، یان تاوانبارێك له‌به‌رده‌می دادوه‌ر ده‌ڵێت: قوربان نه‌م زانی كاره‌كه به ئێره ده‌گات ده‌نا به‌م جۆره ره‌فتارم نه‌ده‌كرد.
له‌راستیدا هه‌موان ده‌زانن كه ده‌بوا ویژدان و هه‌ق و راستی بخه‌نه گه‌ڕ بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ستی پێكردووه، كه‌سی بێ هه‌ست كاتێك هه‌ستی كردووه كه نابێت ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی تیادا بێت، وایلێكردووه هه‌قی ئه‌وانی دیكه بخوات و هه‌سته‌كانیشی به دیوێكی پێچه‌وانه‌ی پێویست به‌كار بهێنێت.
هه‌ست كردن له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر له هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌كاندا ده‌گۆڕێت، به‌دبه‌ختی له‌وه‌دایه كه كه‌سێكی خاوه‌ن پله‌یه‌كی رۆشنبیری خوێنده‌وار، هه‌سته‌كانی وه‌ك پێویست به‌كار نه‌هێنێت، چونكه ئه‌و له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌ی ئاسایی جیاوازه.
ئه‌گه‌ر كرێكارێك هه‌سته‌كانی باش به‌كار نه‌هێنابێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌قی كاره‌ی وه‌ریان گرتووه و به‌شی هاوڕێكه‌ی بخوات، شتێكه و ئه‌وه‌ش كه به‌رێوه‌به‌رێكی گشتی كردویه‌تی و به‌هۆی خراپ به‌كار هێنانی هه‌سته‌كانی، به‌شی سه‌دان كه‌سی خواردووه شتێكی دیكه‌یه.
گه‌نده‌ڵی له بێ هه‌ستییه‌وه دروست ده‌بێت
ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت گه‌نده‌ڵی له ئه‌نجامی بێ هه‌ستییه‌وه دروست ده‌بێت، هه‌سته به‌رژه‌وه‌ندی ئامێزه‌كه پێی ده‌ڵێت ئاوا بكه، ئیتر جارێك بۆی ده‌لوێت و تێده‌په‌ڕێت، بۆ جاره‌كانی دیكه ده‌بێته ئاو خواردنه‌وه تا تێده‌كه‌وێت و ئه‌وه‌ی خواردویه‌تی له لووتییه‌وه ده‌ردێننه‌وه.
یاساكان هه‌ڵس و كه‌وت و كرداری ژیانی رۆژانه‌یان دیاری كردووه، هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه نابێت له به‌رامبه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك یان تاوانێك خۆی هه‌ستێت به په‌رچ دانه‌وه و كوشتنی یان سزادانی، ئه‌وه ته‌نها یاسایه و شوێنی مه‌عنییه كه ده‌بێت ئه‌و رووی لێبنێت و په‌نای بۆ به‌رێت، به‌ڵام كه ده‌یكات یان له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵی خۆیه‌تی یان په‌له‌كردنه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان وای لێده‌كات، له‌هه‌موویاندا ده‌بێته باش به‌كارنه‌هێنانی هه‌سته‌كانی.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌ده‌گلێت، به‌به‌رچاوییه‌وه و له‌ماوه‌ی ژیانیدا هه‌زاران حاڵه‌تی له‌و چه‌شنه‌ی دیتووه كه خۆی پێی هه‌ستاوه كه‌چی خۆشی پیایدا تێپه‌ڕیووه.
كه‌وابوو باش به‌كارهێنانی هه‌سته‌كان و له‌پاڵیدا ویژدانی مرۆڤه‌كان واده‌كات كاردانه‌وه‌كان به پێی پێویست بن و له‌سوودی به‌رامبه‌ردا بن، به‌مه‌ش كه‌سه‌كه جێگه و پله‌ی خۆی ده‌پارێزێت و هه‌قی كه‌سی دیكه‌ش ناخوات، كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش كه ئه‌وی تیادا ده‌ژی به ئاراسته‌ی باش گه‌شه ده‌كات، ئه‌وه‌ش پێی ده‌ڵێن هه‌ست به‌رزی و ده‌ست پاكی.
بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی
هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمان كردن لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به پله جیاواز و شوێنی كاره‌كانیانه‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كه ده‌بێت له‌و لادان و هه‌ڵانه بكۆڵێته‌وه ده‌سه‌ڵاته له رێگه‌ی یاساوه.
كه‌ش و هه‌وایه‌ك له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رابردوه‌وه رووی له زۆنی سه‌وز كردووه و تیایدا هه‌ڵمه‌تێكی بوێرانه هه‌یه بۆ لێپێچینه‌وه له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا كراون و تیایاندا ده‌ستی به‌رپرسی حزبی و حكومیش هه‌بووه.
ده‌وترا یه‌كێتی تائێستا به‌رپرسێكی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سزا نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێده‌چێت دادگا و زیندان شوێنی لێپێچینه‌وه بێت و چیدی گه‌نده‌ڵی نه‌بێته دیارده و كه‌سایه‌تی ئه‌وانه‌ش له‌كه‌دار نه‌كات كه به پاكی كار ده‌كه‌ن و بییسه‌لمێنێت كه دره‌نگ یان زوو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌م زۆنه سه‌وزه‌دا ده‌توانێت خۆی به‌ته‌نها ریشه‌كێشی گه‌نده‌ڵی بكات و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كی تۆكمه‌ی شه‌فاف بێنێته كایه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م دواییانه‌دا هه‌موومان بیستومانه و هه‌ندێك كه‌س ده‌ستنیشان ده‌كرێن و ده‌گیرێن له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، پێمان ده‌ڵێت ئه‌م ماسته موویه‌كی تیادایه و ئه‌وه یه‌كێتیشه ئه‌و مووه‌ی ئاشكرا كردووه و ده‌یه‌وێت ده‌ریبێنێت.
ئه‌مه‌ی كه یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستن هه‌ستكردنه به به‌رپرسیارێتی، ئه‌م هه‌سته كاردانه‌وه‌ی ئیجابی دێنێته گۆڕێ و له سوودی گشتی هه‌نگاو ده‌نرێت، هه‌ربۆیه‌ش دادگا به‌كار ده‌هێندرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه و لێپێچینه‌وه و سزادان، كه‌وابوو ئه‌مه به ته‌نها ئیجرائاتی حزبی رووت نییه و ته‌سفیه‌كردنی كه‌سایه‌تییه‌ك نییه له ئه‌نجامی ململانێیه‌كی لاوه‌كی، به‌ڵكو داكۆكیكردنه له خه‌ڵكی كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆیه بۆ یه‌كێتی و گرتنه‌به‌ری چاكسازیی و چه‌سپاندنی یاسایه، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌م حزبه كراوه، كه له به‌رپرسانی خۆی به ئاشكرا ده‌پێچیته‌وه و پله و پۆستیان لێده‌ستێنێته‌وه.
خه‌ڵكیش ئه‌مه‌ی پێخۆشه و پێشمان وایه ته‌نها له‌پاڵ پاراستنی یاسا و سه‌روه‌رییه‌كه‌یدا هه‌موان ده‌توانین له‌ژێر ئه‌م چه‌تره‌دا بژین و چیتر پێمان نه‌ڵێن ئێوه هێج كاردانه‌وه‌یه‌كتان له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران نییه!
هیوا محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19