میلیشیای كۆمێنت و ئیمۆجی
کوردستان 07:20 PM - 2021-07-31
ڤه‌ده‌نگ و ژیان میدیا و مۆر و په‌یجه هاوسهنگهرهكانیان، ئه‌مه‌ی بۆ دژایه‌تی یه‌كێتی و لیسته‌كه‌ی، بۆ دژایه‌تكردنی بڕیاره‌كانی هاوسه‌رۆك بافل تاڵه‌بانی و بۆ دانانی قوباد تاڵه‌بانی به سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ده‌یكه‌ن ئه‌گه‌ر كاتی خۆی بۆ داكۆكی له یه‌كێتی بیانكردبا ئێستا له په‌رله‌مان سه‌د كورسی و له‌ناو واقعی كوردستان ده‌بوو به حزبی یه‌كه‌م ، به‌ڵام ئه‌م سایت و په‌یجه بێ ویژدانانه كه به پاره‌ی یه‌كێتی و قوتی كادێره‌كانی خه‌رجیان له‌سه‌ر ده‌كرێ و پاره‌یان بۆ هه‌ڵڕژاوه، ئیشی یه‌كه‌م و دووه‌م و كۆتاییان بۆته سوكایه‌تی كردن به یه‌كێتی و به سه‌ركرده‌كانی.
ئه‌م میلیشا ئه‌لكترۆنییه بێ دیسپلین و بێ پره‌نسیپه، پاره له درۆ و ده‌له‌سه و جنێو دا خه‌رج ده‌كه‌ن. هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن مادام ئیتر وا هه‌ست ده‌كه‌ن كاروانی یه‌كێتیی نوێ كه‌وتۆته رێ و رێره‌وی حزبیانه‌ی خۆی گرتووه. ئه‌مانه وا سه‌یری یه‌كێتی ده‌كه‌ن كه به‌پێی بنه‌مای (ڕنا وما بعدی الگوفان)، یه‌كێتی ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی دارایی ئه‌م سایت و ئه‌و په‌یجانه وشك بكات، وه‌كو چۆن وڵاته دهربهستهكان سه‌رچاوه‌ی كانیاوی ژاوه‌ژاو وشك ده‌كه‌ن.
*له په‌نا ئه‌م پهپجه چه‌واشه‌كارانه‌وه سه‌دان لیژنه‌ی كۆمینتی تیرۆری فه‌ردی بۆ جنێو و سوكایه‌تی و ته‌شهیركردن پێكهێنراوه.
كه وه‌كو حهشاشهكانی سه‌رده‌می حه‌سه‌ن سه‌باح تیرۆری رۆحی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك نووسینێك یان كۆمێنتێك یان وێنه‌یه‌ك له ئه‌كاونت و لاپه‌ڕه‌ی خۆی بڵاو بكاته‌وه، ئه‌مانه وه‌كو گیزه‌گیزی مێش له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی ئه‌لكترۆنی خه‌ڵكی تر ده‌ژین و كاریان جنێو و ته‌شهیر و سوكایه‌تییه، كاریان بوختان و درۆ و ده‌له‌سه‌یه.
رێكه‌وت و سودفه نییه كه ئه‌مانه وه‌ك قاز یه‌ك كۆمێنت و یه‌ك ئیمۆجی به‌كار دێنن.
PUKmedia به‌شی به‌دواداچوون و دیده‌وانی میدیایی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28