یه‌كێتی له خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
ی.ن.ک 12:06 PM - 2021-07-28
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌موو كات كاریكردووه، بۆ چه‌سپاندن و گه‌شه‌پێدانی مافی چاره‌ی خۆنوسین و مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئاشتی و ئارامی كه به ئێستاشه‌وه به‌رده‌وام له خه‌باتی بێ وچانداندایه بۆ زیاتر ده‌سته‌به‌ركردنیان، له ڕێگه‌ی سیاسی و دبلۆماسیی و به‌هێزی نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له ڕۆڵ و ئه‌ركه‌كانیان دا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌موو كات له ئه‌ركدا بوون بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
له نوێترین هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه خۆیان له ( شایسته داراییه‌كان و سه‌ربازی و هتد…) ده‌گرێته‌وه، كه خۆشبه‌ختانه سه‌رۆكی تیمی دانوستاندكار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كادرێكی زیره‌ك و لێزانی جوڵه سیاسییه‌كان بوو كه ئه‌ویش قوباد تاڵه‌بانی (مامی بچووك)ه.
له كاتێكدا به‌رده‌وام و به‌بێ كۆڵدان و ماندووبوون ، شه‌و و ڕۆژ خرابویه سه‌ریه‌ك به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن له دانوستاندنهكاندا له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی بژێوی ژیانی خه‌ڵك و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان ،هه‌ر له‌و كاته‌دا هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی و كه‌سایه‌تی به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌هۆڵی سه‌رنه‌كه‌وتنی دانوستانه‌كانی قوبادی مامی لێ ده‌دا و به‌رده‌وام ، له هه‌وڵدابوون بۆ ساردكردنه‌وه‌ی و هاندانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتن تا ئاگر خۆشبێت و خه‌ڵك به توڕه‌یی و بێزاریه‌وه دژایه‌تی بكه‌ن به په‌یامه‌كانیان ، به‌ڵام هه‌موو كادرانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له كوردستانه‌وه په‌یام و پاڵپشتیان بۆ كاك قوباد ده‌رده‌بڕی له كاتێكدا ئه‌و له به‌غداد بوو، جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی دڵنیابوون له زیره‌كی و توانای كه به‌سه‌ركه‌وتووی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ئه‌نجامدا به‌سه‌ركه‌وتووی گه‌ڕایه‌وه‌و مژده‌ی خۆشبه‌ختی پێ‌بوو كه به جۆرێ له‌و ئه‌ركه‌ی كه له‌سه‌ر شانی بوو ، به‌ته‌واوی و به سه‌ركه‌وتووی بهجێیهێنا، به‌ڵام هه‌ر دوای سه‌ركه‌وتنی هه‌ر لایه‌نه‌و لای خۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی سه‌ركه‌وتنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ده‌كرد كه گوایه به هه‌وڵی ئه‌وان بووه، به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و عێراق ده‌زانن ڕۆڵی سه‌ره‌كی و سه‌ركه‌وتنی قوبادی مام و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه و لایان ڕوونه.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هه‌موو كات خزمه‌تكاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی بووه ، وه‌ك چۆن هه‌موو كات ئاماده بووه بهرژهوهندیاكانی خۆیشی بكاته قوربانی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، و هیچ كات ماندوو نه‌بووه له خه‌باتكردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان .
له كۆتاییدا دوای ١٠ سه‌ردانی كردن و ٢٠٦ كاتژمێر كۆبوونه‌وه وه‌ك چۆن كاك قوباد له‌و كاتدا وتی "ناگه‌ڕێینه‌وه تا نه‌گه‌ین به ئه‌نجام."
به‌هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ناو حكومه‌ت و له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌سته‌به‌ربوو، له‌پێناو ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌كار بهێندرێت خۆشبه‌ختانه له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌و دانوستاندنانه‌ی كه له‌ڕابردوو كرا ، لێبڕینی مووچه لابرا كه ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ بوژانه‌وه‌ی بازاڕ و باشتركردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵك.
لێره‌دا ڕوونه خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت به گرنگه‌وه سه‌یری نوێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له حكومه‌تدا بكات كه چۆن به‌رده‌وام به ئه‌زموون و لێهاتووانه به بێ ماندوو بوون له هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان، و بۆ به‌رده‌ووامی و پاراستنییان ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشتیوانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بن .
زانا ئه‌بوبكر ئه‌حمه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03




دابەزێنە

