ئه‌گه‌ر باش بوونایه به كه‌ڵكی حزبی خۆیان ده‌هاتن
بیروڕا 10:44 AM - 2021-07-28
هه‌ر به‌وه‌دا ده‌زانین كه ئه‌م رێگا تازه‌یه‌ی یه‌كێتی گرتوویه‌تییه به‌ر له راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی خۆی؛ رێگای راستی تێكۆشانه، ئه‌وه‌یه كه ره‌خنه‌گره‌كانی هه‌ر ئه‌وانه‌ن، كه به‌ناونیشانی نه‌یاری یه‌كێتی و دوژمنی هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی ناسراون و ناویان ده‌ركردووه.
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی بۆ چاكسازی و راستكردنه‌وه‌ی ره‌وتی كاری دامه‌زراوه‌كانی، له ناوچه‌ی سه‌وز، زۆرترین ئه‌و سه‌كۆ و ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی دژی یه‌كێتی وه‌ستاونه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه دوو ده‌یه‌یه په‌لاماری یه‌كێتی ده‌ده‌ن و بوختانی بۆ ده‌كه‌ن. یان كه‌سانێكن له حزبی تر و ناسنامه‌ی سیاسی و ئایدیۆلۆژی تریان هه‌ڵگرتووه، یان سه‌كۆی میدیایی دیار و ئاشكرای نه‌یاری یه‌كێتی و ره‌وته سیاسی و فیكرییه‌كه‌ین.
ئێمه به دیوی ره‌خنه و سه‌رزه‌نشت و پلاری ئه‌و نه‌یارانه‌دا ده‌زانین، كه یه‌كێتی رێی راستی گرتۆته به‌ر، بۆیه نه‌یاره‌كانی سه‌غڵه‌ت بوون و به راست و چه‌پدا تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه و درۆ و ده‌له‌سه بۆ یه‌كێتی و به‌ناوی یه‌كێتی-یه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
كابرا له حزبێكی تر، یان كاره‌كته‌رێكی شكستخواردووی حزب و ره‌وتێكی تره. ئێستا بۆ ره‌واج په‌یداكردن و بۆ بازاڕی میدیایی و ره‌ونه‌قدان به خۆی؛ یه‌كێتی ده‌كاته ئامانج و لایه‌نگریی لایه‌ك دژی لایه‌كی تر ده‌كات. قسه به یه‌كێتی، به رێباز و سیاسه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێت و به‌ناوی دڵسۆزی و خه‌مخۆرییه‌وه، هه‌رچی جنێو و بوختان هه‌یه ده‌یبه‌خشێنێته‌وه. سه‌یره پێش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی نوتقێك بدات، له هه‌موو وێستگه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵێك دوژمن و نه‌یاری یه‌كێتی دێنه سه‌ر هێڵی گه‌رمی په‌لاماردان و بوختان كردن.
ئه‌مانه به چ هه‌قێك شرۆڤه ده‌كه‌ن و فاڵده‌گرنه‌وه، كه ئه‌سڵه‌ن نه ئه‌ندامی یه‌كێتی-ن و نه یه‌كێتی-ش رێی كه‌وتۆته لای ئه‌وان بۆ حاجه‌ت و پێویستییه‌ك.
ئه‌م سه‌كۆ و كاره‌كته‌ره دژه یه‌كێتی-یانه له مه‌لیك مه‌لیكترن، خۆیان لێ گۆڕاوه، فاڵ بۆ ئاینده‌ی یه‌كێتی ده‌گرنه‌وه، له‌كاتێكدا له هه‌موو ته‌مه‌نی سیاسیاندا هه‌میشه شكست و كه‌وتن و دۆڕانیان به‌نسیب بووه، هه‌یه ره‌وتی گۆڕانكاری به‌جێهێشتووه، ره‌وتی دین و دینداری حزبی خۆی جێهێشتووه، حزبی سوننه‌تی خۆی پایدۆستكردووه، هه‌شه مه‌یدانی راسته‌قینه‌ی خه‌باتی خۆی چۆڵكردووه و هاتۆته كێڵگه‌ی خه‌ڵكی تر و له پاوانی تر ده‌خوات.
ئاخر ئه‌ی هه‌ش به‌سه‌رینه، ئه‌گه‌ر راوێژ و ته‌گبیره‌كانتان راست و دروست بوایه، حزبه‌كانی خۆتان كه‌ڵكێكی لێ وه‌رده‌گرتن، ئه‌گه‌ر قسه‌تان دروست و زانیاریتان راست بوایه، فریای خۆتان و ئاڕاسته‌كانتان ده‌كه‌وتن و ئێستا هه‌ردوولا له پایه‌یه‌كی به‌رزتر ده‌بوون.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتی-یه‌وه پشتیان به پشتیوانیی ئێوه به‌ستووه، به چ روویه‌كه‌وه دڵخۆشن به‌م پشتیوانی و ته‌گبیره هه‌رزانه؟.
حه‌یف نییه خه‌ڵكی نه‌یاری یه‌كێتی له دژی یه‌كێتی-یه‌كه‌ی خۆتان گاڵده‌ده‌ن؟
PUKmedia به‌شی به‌دواداچوون و چاودێری
هەواڵی زیاتر
-
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: یەکڕیزی زامنی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانە
09:58 PM - 2026-07-18 -
سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی بابەشێخ رێبەری پێشووی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات
02:21 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
12:28 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
11:53 AM - 2026-07-18
زۆرترین خوێنراو
-
وەزارەتی رۆشنبیری بۆ میدیاکان: پابەند نەبوون بە رێنماییەکان لێپێچینەوەی لەسەرە
کوردستان 02:02 PM - 2026-07-18 -
هاوخەمى مەکتەبى سیاسى بۆ کۆچى هاوژینی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی رۆحانیی ئێزدییان
پرسەنامە 01:36 PM - 2026-07-18 -
حەوت بانکی عیراق سزایان لەسەر هەڵدەگیرێت
عیراق 12:28 PM - 2026-07-18 -
نێروه‌یی: میدیای پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی بۆردومانه‌كانی سلێمانی ده‌كات
کوردستان 12:27 PM - 2026-07-18 -
نرخی نەوت بەرێژەی لە 16% بەرزبووەوە
جیهان 11:53 AM - 2026-07-18 -
پسپۆڕانی میدیا: میدیاكانی پارتی نابه‌رپرسیارانه رووماڵی هێرشه‌كانی سه‌ر سلێمانی ده‌كه‌ن
کوردستان 11:32 AM - 2026-07-18 -
عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
عیراق 11:22 AM - 2026-07-18 -
بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18




دابەزێنە

