هه‌ر كه‌سێك نووسین، كتێب، كاره هونه‌ریه‌كان به‌بێ ره‌زامه‌ندی خاوه‌نه‌كه‌ی به كاربهێنێت سزا ده‌درێت
بیروڕا 11:03 AM - 2021-07-18
ۆرجار هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران و نوسه‌ران و به‌رهه‌مه كه‌له‌پور و ره‌سه‌نه‌كان و مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی خوێندنگا و زانكۆكان و پرۆگرام ساز و شێوه‌كار و نیگاركێش و ته‌لارساز ...هتد گله‌یی ده‌كه‌ن كه هیچ یاسایه‌ك نییه مافیان بپارێزیت، به‌ڵام بێ ئاگان و زانیاری یاسایان نییه كه له‌ساڵی ٢٠١٢ یاسایی ژماره ١٧ تایبه‌ته به پاراستنی مافی ئه‌و توێژانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسم كرد و له‌چوارچێوه‌ی یاسا مافیان پارێزراوه كه‌م ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت پێویسته نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و به‌تایبه‌ت هونه‌رمه‌ندان هۆشیاری یاساییان زیاتر بێت بۆ ئه‌وه‌ی به پێی ئه‌م یاسایه نه‌هێڵن به‌رهه‌مه‌كانیان كۆپی بكرێت و مافی كۆپی رایتیان پارێزراو بێت، له‌م بابه‌ته‌مدا هه‌موو ئه‌و كارانه ده‌خه‌مه ڕوو كه مافیان پارێزراوه و پرسیاری و مه‌سجی زۆرم بۆهاتووه له‌سه‌ر ئه‌م یاسایه هه‌وڵده‌ده‌م باشتر بۆتان ڕوون بكه‌مه‌وه.
ئه‌و كارانه‌ی مافیان پارێزراوه بۆ دانه‌ر و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی دانه‌ر واتا خاوه‌نه‌كه‌ی هیچ كه‌س مافی له‌به‌رگرتنه‌وه و كۆپی كردن و بڵاوكردنه‌وه‌یان نییه به‌پێی یاسایی ژماره ۱۷‌ی ساڵی ٢٠١٢ كه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه.
یاسایی ژماره ۱۷‌ی ساڵی ٢٠١٢ به‌شی دووه‌م/چوارچێوه‌ی پاراستنی كاره‌كان/مادده‌ی سێیه‌م/یه‌كه‌م
ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه پاراستنی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌یانگرێته‌وه به‌پێی یاساكه كۆپیكردن و بڵاوكردنه‌وه‌یان ڕێگه پێدراو نییه به‌بێ ره‌زامه‌ندی خاوه‌نه‌كه‌ی.
۱/كاره نووسراوه‌كان
٢/ئه‌وكارانه‌ی به‌زاره‌كی ده‌گوترێنه‌وه وه‌ك وانه و وتار و په‌ندبێژی و ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌یانه.
٣/خوێندنه‌وه‌ی به‌ئاشكرایی قورئانی پیرۆز و سروده ئاینیه‌كان.
٤/كاره شانۆیه‌كان و شانۆگه‌رییه ستران و مۆسیقا سازه‌كان و یان ئه‌و كارانه‌ی به جوڵه و هه‌نگاوی هونه‌ری ئه‌نجام ده‌درێین وه‌ك سه‌ما و نواندنی هێماكار (پانتۆمیم)
٥/كاری مۆسیقایی، دیجیتاڵی بێیت یان هی تر چ وشه‌ی له‌گه‌ڵ دابێیت یان نا.
٦/كاری سینه‌مایی و بیستراو - بینراو.
٧/كاری فۆتۆگرافی و كاره هاوشێوه‌كانی وه‌ك سلاید چ وێنه یان فیلیم.
٨/كاره‌كانی نیگاركێشیی، وێنه‌گرتن، په‌یكه‌رتاشی، هه‌ڵكۆڵین، هونه‌ره پراكتیكی و دیكۆرسازییهكان
٩/كاری ته‌لارسازی
١٠/وێنه‌ی ڕوونكردنه‌وه، نه‌خشه، دیزاین،پلانكاری، كاری به‌رجه‌سته‌كراوی پێویست به جوگرافیا وتۆبۆگرافیا
١١/به‌رنامه‌كانی كۆمپیته‌ر به‌هه‌ر زمانێك بێت.
١٢/داتا بیس
١٣/كاری وه‌رگێراو
یاسایی ژماره ۱۷‌ی ساڵی ٢٠١٢ به‌شی دووه‌م/چوارچێوه‌ی پاراستنی كاره‌كان/مادده‌ی سێیه‌م/دووه‌م
پاراستن ناونیشانی كاره‌كه‌ش دهگرێیتهوه هه‌تا ئه‌گه‌ر نیشانده‌ریش نه‌بێیت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی
یاسایی ژماره ۱۷‌ی ساڵی ٢٠١٢ به‌شی دووه‌م/چوارچێوه‌ی پاراستنی كاره‌كان/مادده‌ی سێیه‌م/سێیه‌م
فۆڵكلۆر موڵكی گشتی گه‌له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان مافه‌كانی دانه‌ر به‌سه‌ریدا پیاده ده‌كات و كارده‌كات بۆ پاراستی فۆلكلۆر له شێواندن و ده‌ستكاری كردن.
كۆپیكردن و ڕیكۆرد كردن و بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌موو یٔه‌و كارانه‌ی سه‌ره‌وه به پێی هه‌مان یاسا ڕێگه پێدراو نی یه و كه‌سی سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێیت و ڕوو به‌ڕووی یاسا ده‌كرێیته‌وه وه دانه‌ر ده‌توانێ داوای هه‌موو شایسته دارایه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌و كارانه بكاته‌وه له كه‌سی سه‌رپێچی كار و یان داوای قه‌ره‌بوو ده‌كات له‌بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌ی سه‌ره‌وه له‌سه‌رپێچی كار .
مافی پاراستنی هه‌ركارێكی دانه‌ر به‌پێی یاسایی ژماره ۱۷‌ی ساڵی ٢٠١٢ /مافی نوسین و چاپكردنی كتێب.
هه‌ر نوسه‌رێك كه كتێبێك ده‌نوسێت وبڵاوی دهكهتاوه له‌و ڕۆژه‌ی بڵاو ده‌بێیته‌وه به‌پێی یاسایی ژماره ۱۷‌ی ساڵی 2012
بڕگه‌ی ۲٥ به‌درێژایی ژیانی و تا ٥۰ ساڵ دوای كۆچی دوای به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆی كه لهژیاندابێت و به‌بێی ره‌زامه‌ندی خێزانی كه‌كۆچی دوای كرد ناتوانرێت چاپ و بڵاو بكرێته‌وه چونكه ده‌بێیته میرات بۆ خێزانی له‌دوای ٥۰ ساڵ له ژیانئاوای كردنی نوسه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌بێت به موڵكی گشتی و به‌بێ ره‌زامه‌ندی نوسه‌ر دهتوانرێی كتێبه‌كه بڵاو بكرێته‌وه و سودی لێ ببینرێیت بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیشی وه‌ر بگیرێت.
مافی پاراستنی هه‌ركارێكی دانه‌ر به‌پێی یاسایی ژماره ۱۷‌ی ساڵی ٢٠١٢ /كاری فۆتۆ گرافی
هه‌ر فۆتۆگرافێك كه وێنه‌یه‌ك ده‌گرێت و بڵاوی ده‌كاته‌وه له‌و ڕۆژه‌ی بڵاو ده‌بێته‌وه به‌پێی یاسایی ژماره ۱۷‌ی ساڵی2012
بڕگه‌ی ٤٢ تا ١٥ ساڵ وێنه‌كه مافی خۆیه‌تی و به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆی ناتوانرێت به‌كار بهێنرێت له‌دوای ۱٥ ساڵ فۆتۆیهكه ده‌بێت به موڵكی گشتی و به‌بێ ره‌زامه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر ده‌توانرێت وێنه‌كه بڵاو بكرێته‌وه و سودی لێ ببینرێت بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیشی وه‌ر بگیرێت.
یاسایی مافی دانه‌ر مافی هه‌موو بوارێكی نووسین و فۆتۆ و شانۆ و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیه‌كان چه‌ندین بابه‌تی تری تێداهاتووه و به‌پێی بابهتهكان ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاری كردوه له‌دوای ئه‌و ماوه ده‌بێته موڵكی گشتی هه‌ر به‌پێی هه‌مان یاساش هه‌ركه‌سێك مافه‌كانی دانه‌ر پێشێل بكات سزا ده‌درێت جا به‌شێوه‌ی مادی بێت یانیش زیندانكردن.
مافپه‌روه‌ر /كامۆ خدر
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03




دابەزێنە

