riklam

سلێمانی.. بایكۆتی مامۆستایان 20 رۆژی تێپه‌ڕاند

کوردستان 10:16 AM - 2016-02-13
ده‌كرێت تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ دوابخرێت

ده‌كرێت تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ دوابخرێت

ئه‌مڕۆش مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی نه‌چوونه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانیش ده‌ڵێت، بایكۆتی ده‌وام له‌ لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌ زیانی زۆری گه‌یاندوه‌ به‌خوێندنی ئه‌مساڵ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مامۆستایان بایكۆت بشكێنن ده‌توانرێت قه‌ره‌بووی ئه‌و كاته‌ بكرێته‌وه‌.

م. كه‌مال نوری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 20 رۆژه‌ واته‌ له‌ 23-1-2016 وه‌ تا ئه‌مڕۆ 13-2-2016 ، مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیانه‌وه‌ بایكۆتیان له‌ ده‌وام راگه‌یاندوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیانی زۆر به‌ر كه‌رتی خوێندن له‌م سنوووره‌ كه‌وتووه‌.

وتیشی:  ئه‌گه‌ر مامۆستایان بایكۆت بشكێنن و بێنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌توانرێت له‌پشووی به‌هاره‌دا كه‌له‌ 10-3 وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا 25-3 ،  له‌و كاته‌دا قه‌ره‌بووی ئه‌و كاته‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ خوێندن تێیدا راگیراوه‌.

هه‌روه‌ها ده‌كرێت تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ دوابخرێت و به‌و شێوه‌یه‌ قه‌ره‌بووی خوێندنی فه‌وتاوی ئه‌مساڵ بكرێته‌وه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌ژمارنه‌كردنی خوێندنی ئه‌مساڵ له‌م سنووره‌ نه‌مێنێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket