riklam

به‌ڤیدیۆ.. ساته‌وه‌ختی شه‌هیدكردنی تاهیر ئاڵچی له‌ ئامه‌د

کوردستان 03:31 PM - 2015-11-28
ڤیدیۆی ساته‌وه‌ختی شه‌هیدكردنی ئاڵچی

ڤیدیۆی ساته‌وه‌ختی شه‌هیدكردنی ئاڵچی

كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌و توركیا ڤیدیۆی شه‌هیدكردنی تاهیر ئاڵچی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌دی باكوری كوردستانیان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 28-11-2015، تاهیر ئاڵچی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د كه‌ كاتی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌و شه‌هیدكرا، هه‌رله‌گه‌ڵ شه‌هیدكردنی ناوبراودا هاووڵاتییه‌كی كوردی شاری ئامه‌دیش شه‌هیدبوو.

له‌دوای شه‌هیدكردنی ئاڵچی شه‌ڕوپێكادانی قورس له‌نێوان هاووڵاتیان و پۆلیس سه‌ری هه‌ڵداو تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ شه‌ڕوپێكادادان له‌ نێوان هاووڵاتیانی ئامه‌د و پۆلیس به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia له‌ راگه‌یاندنه‌كانی توركیاوه‌


لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌


             

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket