حاكم قادر په‌یامێك ئاڕاسته‌ی مامۆستایانی ئاینی ده‌كات
ی.ن.ک 01:36 PM - 2015-11-26یه‌كێتیی هه‌میشه به‌چاوی رێزه‌و له هه‌وڵ و ماندوبوونی مامۆستایانی روانیه
ئه‌مڕۆ 26-11-2015 حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك به ئاماده‌بوونی حامیدی حاجی غالی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی له‌سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له وتاربێژ و مامۆستایانی ئایینی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حاكم قادر له وته‌یه‌كدا رۆڵی مامۆستایانی ئایینی و ته‌ریقه‌ت و ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئایینی له نێوكۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و هه‌روه‌ها پشتیوانیكردنیان له شۆڕه‌شه‌كانی گه‌لی كورد به‌رزنرخاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌مڕۆ گروپه‌تیرۆریستییه‌كانی له‌نموونه‌ی داعش به‌ناوی ئایینی پیرۆزه كوشتار و پاكتاوی پێكهاته و ئایینه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن و وتی: ئه‌ركی مامۆستایانی ئایینییه كه رێگه به‌و كاره نامرۆڤانه نه‌ده‌ن و ئیدانه‌یان بكه‌ن و بۆ خه‌ڵكی روون بكه‌نه‌وه كه كاری ئه‌و گروپانه دووره له‌به‌های مرڤایه‌تی و ئایینی ئیسلام.
وتیشی: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستان وێڕای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه هێزی پێشمه‌رگه، هاوكات پێویستی به به‌ره‌نگاریی بیری توندره‌ویی و وشككردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی و پشتیوانیكردنیانه‌وه هه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌ركی مامۆستایانی ئایینیشه كه به‌ره‌نگاریی فكری توندڕه‌ویی ببنه‌وه.
وتیشی: یه‌كێتی هێزێكه باوه‌ڕی ته‌واوی به ئازادی هه‌یه به ئازادی باوه‌ڕی ئایینی و ئازادی باوه‌ڕیشه‌وه و رونیشیكرده‌وه، پێشمه‌رگه به‌وپه‌ڕی قاره‌مانییه‌وه به‌ره‌نگاریی داعش بوونه‌ته‌وه و له‌سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامدان و تیرۆریستانی داعش شه‌ڕێكی سه‌پێنراویان رووبه‌ڕووی گه‌له‌كه‌مان كردوه‌ته‌وه و پێشمه‌رگه‌ش به‌وپه‌ڕی قاره‌مانێتی و به‌رپرسیاریی نیشتمانییه‌وه خاك و گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزن.
له‌ته‌وه‌رێكی تردا كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی باسی له‌دۆخی ناسه‌قامگیری سیاسیی و حوكمڕانی له‌هه‌رێم كرد‌و رونیكرده‌وه، یه‌كێتی هه‌میشه له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك و میلله‌تدابووه و داكۆكی ته‌واو له ماف و خواسته‌كانیان ده‌كات و داكۆكیكاریشه و وتی: یه‌كێتی له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ر به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌دایه و له‌گه‌ڵ پارتی و گۆڕاندا و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوودا كۆبوه‌ته‌وه وپێشنیازی خۆی پێشكه‌شكردوه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر.
لایخۆشییه‌وه حامیدی حاجی غالی دووپاتیكرده‌وه، كه یه‌كێتیی هه‌میشه به‌چاوی رێزه‌و له هه‌وڵ و ماندووبوونی مامۆستایانی روانیه‌وه و داوایكرد كه رۆڵیان هه‌بێت له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌بیری توندره‌وی وتیرۆرستان و نه‌هێڵن به‌ناوی پیرۆزی ئیسلامه‌وه تاوانكاری ئه‌نجامبدرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا وتاربێژ و مامۆستایانی ئاینی پشتییوانیان بۆ هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و قه‌یرانه سیاسییه‌كانی هه‌رێم دووپاتكرده‌وه و روونیان كرده‌وه كه یه‌كێتی هه‌میشه رۆڵی باڵای هه‌یه و هه‌بووه و هێزێكی خزمه‌تگوزاره و هه‌میشه داكۆكیكار و خه‌مخۆری خاك و میلله‌ته‌كه‌مانه و به‌ر له‌هه‌موان ، مێژوو شاهیدی هه‌ڵوێست و به‌رپرسیارێتییه‌كانی یه‌كێتییه و خوشحاڵیشیان بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا دووپاتكرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا شه‌هیده‌كان جێگه‌ی سه‌ربه‌رزی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن.
رونیشیان كرده‌وه كه به‌ره‌نگاری داعش پێویستی به شه‌ڕی فكر هه‌یه و هه‌رچییه‌كیان پێ بكرێت درێغی ناكه‌ن و رێگه ناده‌ن به‌ناوی خودا‌و ئاینی پیرۆزه و رۆڵه‌ی كورد بكوژن و ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیانی مێژوویی له‌كوردستان بشێوێنن.
PUKmedia راگه‌یاندنی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25