riklam

گه‌ریلا شارێكی باكور كۆنتڕۆڵده‌كات

کوردستان 12:05 AM - 2015-10-05
زیاتر له‌ 60% شاره‌كه‌ له‌ژێرده‌ستی گه‌ریلادایه‌

زیاتر له‌ 60% شاره‌كه‌ له‌ژێرده‌ستی گه‌ریلادایه‌

هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ هێرشیان كردوه‌ته‌ سره‌ ناوچه‌ی شه‌مزینان و به‌شی هه‌ره‌زۆری شاره‌كه‌یان له‌ سوپا و پۆلیسی توركیا پاككردوه‌ته‌وه‌.

 

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی باكوری كوردستان ئاشكرایانكردوه‌: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گروپێك له‌گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ به‌چه‌كی قورسه‌وه‌ چونه‌ته‌ ناوشاری شه‌مزینان و هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاو بنكه‌كانی پۆلیس و تێكیان شكاندون .

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: تاكو ئێستا 60% له‌ده‌ست هێزه‌كانی گه‌ریلادایه‌ و شه‌ڕێكی قورس به‌رده‌وامه‌ و سوپای توركیا له‌پاشه‌كشێدایه‌ و له‌ژێر فشاری هێزه‌كانی گه‌ریلا زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه‌. 

 

 

PUKmedia   ئا: سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket