riklam

سه‌رۆك كۆمار به‌ بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات

عیراق 01:12 PM - 2015-07-05
د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق و باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق و باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا

د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ بۆنه‌ی یادی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكاوه‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی  باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد.
ده‌قی بروسكه‌كه‌...

فه‌خامـه‌تی سه‌رۆك ئۆبامای به‌ڕێز
سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا

سڵاوێكی گه‌رم
به‌ بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ له‌ چواری ته‌موز/یولیۆ دا،خۆشحاڵیین جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته‌  بكه‌ین، داوای  له‌ش ساغیی بۆ ئێوه‌ و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن بۆ گه‌لی ئه‌مریكای دۆست ده‌كه‌م، ئه‌م بۆنه‌یه‌ ده‌كه‌مه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی پێزانینی قوڵی گه‌ل و حكومه‌ته‌كه‌مان ده‌رببڕین له‌ ئاست رۆڵی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ پای پشتیوانیه‌كانی بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی.

په‌رۆشیی خۆشمان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامیی هاریكاریی هاوبه‌شی بنیاتنه‌رانه‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌و جۆره‌ی له‌ خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو وڵاتی دۆستماندا بێت.
فه‌خامه‌تی سه‌رۆك ئومێدمان  سه‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌یی  یه‌ بۆ ئێوه‌، بۆ گه‌لی ئه‌مریكای دۆستیش پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزدا

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆماری عێراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket