riklam

له‌سه‌ر جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاریه‌ سه‌یره‌كه‌ی كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

جیهان 10:01 AM - 2015-07-05
نیوه‌ی خێزانه‌كانی هیندستان WC یان نیه‌

نیوه‌ی خێزانه‌كانی هیندستان WC یان نیه‌

كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵانی هیندی دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ داواكاریه‌كی بۆ دروستكردنی WC( ئاو ده‌ست) له‌ناو ماڵدا ره‌تكرایه‌وه‌ خۆی ده‌خنكێنێت . 

به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی BBC  ی هه‌ردوای ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاریه‌كه‌ی كچه‌ خۆی له‌ ژوره‌كه‌یدا خنكاندوه‌ و دواتر له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یه‌وه‌  پێیزانراوه‌، به‌ڵام له‌كاتێكدا كه‌ گیانیله‌ده‌ستدابوو. 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: باوك و دایكی كچه‌كه‌ پاره‌ی دروستكردنی WC (ئاوده‌ست) یان بۆ كاتی هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌یان پاشكه‌وت كردبوو، هه‌ربۆیه‌ چاوه‌ڕوانی رووداوی له‌وشێوه‌یه‌ نه‌بوون .

له‌به‌رامبه‌ریشدا سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و وڵاته‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌ ئامێز بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، با خێزانه‌كان دروستكردنی WC ( ئاوده‌ست) بكه‌ن به‌ سه‌ره‌كیترین كاریان. 

به‌پێی زانیاریه‌كان  نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی وڵاتی هیندستان WC ( ئاوه‌ده‌ست) یان له‌ماڵه‌وه‌ نیه‌ . 

 

PUKmedia و / ئارین كامه‌ران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket