riklam

شه‌ڕڤانان داعش شپرزه‌ ده‌كه‌ن

کوردستان 12:45 AM - 2015-05-24
ژماره‌یه‌ك تیرۆرست به‌دیلگیراون

ژماره‌یه‌ك تیرۆرست به‌دیلگیراون

شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌و هێزه‌كانی تری ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌ویه‌كانیان و دوو گوندی تریان له‌ باشوری خۆرئاوای سه‌رێكانی كۆنتڕۆڵد كردوه‌ته‌وه‌و زیانی زۆریان به‌تیرۆرستانی داعش گه‌یاندوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش به‌رده‌وامن له‌كشانه‌وه‌و هه‌ڵاتن له‌و ناوچانه‌ی كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر شاڵاوی ئۆپراسیۆنه‌كانی شه‌ڕڤانان كه‌ له‌ژێرناوی تۆڵه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ روبار بیار ده‌ستی پێكردوه‌.

وتیشی: دوو گوندی تر له‌ باشوری خۆرئاوای سه‌رێكانی كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه‌و زیاتر له‌ پێنج تیرۆرست كوژراون و دوو تیرۆرستی دیكه‌ش ده‌ستگیركراون.

رونیشكرده‌وه‌ :له‌ناوچه‌ی ته‌ل ته‌مریش زیاتر له‌ حه‌وت تیرۆرست كوژراون و دوو تیرۆرستی داعش به‌دیلگیراون.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket