riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. به‌هۆكارێكی نادیار سه‌دان دۆنم سوتا

کوردستان 10:16 AM - 2015-05-23
بوونی ره‌شه‌باش كۆنتڕۆلكردنی زه‌حمه‌ت كردووه‌

بوونی ره‌شه‌باش كۆنتڕۆلكردنی زه‌حمه‌ت كردووه‌

شه‌وی رابردوو به‌ هۆكارێكی نادیار ئاگرێك له‌شاخه‌كانی سازان و شنروێ و تاوێره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌وته‌وه‌و  له‌رێگه‌ی تیمه‌كانی به‌رگری و شارستانی و پۆلیسی دارستان و ئاسایش و  ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ و ته‌ندروستی و دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ توانرا كوترۆڵ بكرێت كه‌ سه‌دان دۆنم پوش و پاوان و له‌وه‌ڕگه‌ی سروشتی سوتاند.
 
نقیب سه‌ردار ئه‌حمه‌د  به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌  له‌ لێدوانێكدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 4 ئاگره‌كه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌م تیمه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌شداربوون له‌كۆنتڕۆڵ كردنیداو تاوه‌كو ئێستاش هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ نه‌زانراوه‌.
 
ئه‌ركان حه‌سه‌ن قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ له‌ لێدوانیكدا به‌ PUKmedia راگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌و بوونی ره‌شه‌باش كۆنتڕۆلكردنی زه‌حمه‌ت كردووه‌ به‌ڵام به‌هه‌وڵی هه‌موو تیمه‌كان و ده‌زگاكانی هه‌ڵه‌بجه‌ توانیمان تاڕاده‌یه‌كی باش نه‌هێڵین دارستانی ده‌ستكردی هه‌ڵه‌بجه‌ بسوتێت.

وتیشی:  ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌ك راسپێدراوه‌ هه‌ر كه‌سێك تۆمه‌تبار بێت به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌یده‌ینه‌ ده‌ست دادگا.

د.هونه‌ر جه‌عفه‌ر ره‌شید به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی شاره‌زوور كه‌ له‌شوێنی ئاگره‌كه‌بوو له‌ لێدوانێكدا به‌  PUKmedia راگه‌یاند: وه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی شاره‌زوور چوار ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنمان به‌پێداویستی پزیشكی و كارمه‌نده‌وه‌ هێناوه‌و له‌گه‌ڵ تیمه‌كانداین بۆ هاوكاری كردنیان .

وتیشی: به‌هۆی ئاگره‌كانه‌وه‌ هاوڵاتیه‌ك سوتاوه‌و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی تریش به‌هۆی دوكه‌ڵه‌وه‌ گرفتی هه‌ناسه‌دانیان بۆ دروستبووه‌و چاره‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ئاماره‌كان ته‌نها له‌م ساڵدا 5 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ روویانداوه‌ و ئه‌م ئاگره‌ش گه‌وره‌ترین حاڵه‌تبووه‌، سه‌ختی ناوچه‌كه‌و نه‌بوونی رێگه‌ی پێوست وای كردوه‌ له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كاندا زیانێكی زۆر به‌ناوچه‌كه‌ بكه‌وێت ئه‌مه‌ و وێڕای نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی پێوست له‌به‌رده‌م ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌كاندا.

PUKmedia فره‌حان حه‌مه‌خان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket