riklam

لەیادی خۆپیشاندانەكەی ساڵی 1982ی سەیدسادقدا

کوردستان 10:50 PM - 2015-05-03
لەو خۆپیشاندانەكە سێ رۆژی خایاند شەش كەس شەهید بوون

لەو خۆپیشاندانەكە سێ رۆژی خایاند شەش كەس شەهید بوون

پاش ئەوەی لە 24-4ی ساڵی 1982 خۆپیشاندان دژی بەعس لەقەڵادزێ دەستیپێكردو دواتر چەندین شارو شارۆچكەی تری گرتەوە، رۆژی 1982/5/2خوێندكاران و گەنجانی سەیدسادق و شانەدەری دەستیانكرد بەخۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی زوڵم ستەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو.

سەیدسادقیش بوە بەشداربویەكی كارای خۆپیشاندانانەكانی كوردستان و ماوەی سێ رۆژ خۆپیشاندان و ناڕەزایی خوێندكاران و هاووڵاتیان لەسەیدسادق بەردەوامبوو، لەیەكەم رۆژدا چەخماخەو هاواری خۆپیشاندەران لەقوتابخانەی قانعی سەرەتایی ئەوسەردەمە دەستیپێكرد كە شوێنی باخچەی ساوایانی (هێمن)ی ئێستای قەزاكەیە‌، شەوی خۆپیشاندانەكە لەلایەن رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە لەچەند مزگەوتێكەوە بانگەوازكرا.

خۆپیشاندان و كاری سیاسی و بانگەوازكردن دژی رژێم لەبڵند گۆی مزگەوتەكانی سەیدسادق دەستیپێكرد چەندین جار لەلایەن رژێمەوە ئامێرو بڵندگۆی مزگەوتەكان دەستی بەسەردادەگیرا بۆ ئەوەی لەبڵندگۆی مزگەوتەكانەوە ئاگاداری بڵاونەكرێتەوە دژی رژێم.

 یەكەم رۆژی خۆپیشاندانەكە دوكان و بازاڕ داخراو خوێندكاران بەبازاڕو شەقامە سەرەكییەكان دەگەڕان و دروشمیان دژی بەعس و سەدام حسێن بەرزكردبوویتەوە.

 لەڕۆژی ٣/٥ی ساڵی١٩٨٢ لەدووەم رۆژی خۆپیشاندانەكەدا رژێم بەرگەی خۆپیشاندانەكەی نەگرت و پەلاماری خۆپیشاندەرانیداو بەگوللـە وەڵامی دەنگی ناڕازی خوێندكارانی سایەوەو لەئەنجامدا‌ شەش كەس شەهید كران، بۆ رۆژی سێیەم لەدژی تاوانەكانی رژێمی بەعس بەرامبەر خەڵكی سەیدسادق خۆپیشاندان بەردەوامبوو تائێوارە، بەو جۆرە سێ رۆژی خایاند. 

ئەو خۆپیشاندانەی سەیدسادق كۆتا زنجیرە خۆپیشاندانەكانی كوردستان بوو .

لەبیرەوەری ٣٣ ساڵ تێپەربون بەسەرخۆپیشانەدانەكانی خوێندكارانی سەیدسادق لەخوێندنگەی قادرمارفی بنەڕەتی چەندچالاكی بەڕێوەچوو خوێندكاران بەپێشكەشكردنی نمایشی شانۆگەری و وتنەوەی سرودی نیشتمانی ئەی رەقیب پێشوازییان لەڕۆژی  خۆپیشاندانەكانی  خوێندكارانی قەزاكەیان كرد.

PUKmedia پۆڵا ئەحمەد - سەیدسادق

 

144919352015_4444.jpg

314919352015_5555.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket