كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگ له‌سه‌ر منداڵان
ریپۆرتاژ 11:15 AM - 2015-04-21ئێستا 90% قوربانییه‌كان بریتین له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی
ئه‌و رۆژانه تێپه‌ڕیون كاتێك جه‌نگ له‌نێوان سوپای وڵاتاندا روویان ده‌دا، به‌ڵام زۆربه‌ی ململانێكانی ئێستا له‌نێو خودی وڵاته‌كان خۆیان رووده‌دات نه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا، پێشتر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی لهجهنگهكهوه دووربوون به‌ڵام ئێستا 90% قوربانییه‌كان بریتین له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
له‌زۆربه‌ی ناوچه جه‌نگییه‌كان، منداڵه‌كان تووشی زیانی گه‌وره‌بوون له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ڕوبه‌ڕوی نه‌خۆشی زۆر بونه‌ته‌وه، له‌به‌رنه‌بوونی شوێن و بنكه‌ی ته‌ندروستی و ده‌رمان و چاره‌سه‌ر زۆربه‌یان مردوون، هه‌روه‌ها له ڕووی ده‌رونیشه‌وه به هه‌مان شێوه منداڵ زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌مه.
له‌وڵاتی كۆنگۆی دیموكرات كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی كیشوه‌ری ئه‌فریقا، زیاتر له 2.7 ملیۆن منداڵ مردن، به‌هۆی ململانێكان نێو ئه‌و وڵاته، توندوتیژی جه‌سته‌ی و سیكسی و سۆزداری روبه‌ڕوی منداڵان ده‌بێته‌وه و جه‌نگ بۆته هۆی روخان و وێرانكردنی ماڵ و حاڵی منداڵان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بووه‌ته هۆی نه‌مان و شكانی بڕوابه‌خۆبوونی گه‌وره‌كان.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ی (گراسا ماچل) له ساڵی 1996 له‌سه‌ر كاریگه‌ری تێك هه‌ڵچون و شه‌ڕی چه‌كداران له‌سه‌ر منداڵان ئاماژه‌ی بۆ چه‌ند خاڵێك كردوو:
1-كاریگه‌ری شه‌ڕ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی منداڵان
له‌سه‌ر هه‌موو سه‌ر دێڕو مانشێتی لاپه‌ڕه‌كان باس له كوژران و كه‌مئه‌ندامی منداڵان ده‌كات كه به هۆی بۆمب و گوللـه‌كان له‌شه‌ڕدا تووشی هاتوون.
به‌ڵام هه‌ندێك له ئه‌وان گۆڕاون و بونه‌ته‌وه به سه‌ربازو چونه‌ته به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه، له‌كاتی گه‌رمه‌ی شه‌ڕدا مین و بۆمبی چێنراو و نه‌ته‌قێنراو ده‌بنه هۆی گیان له ده‌ستدانی زۆربه‌ی خه‌ڵك، هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی و توندوتیژی سیكسی جۆراوجۆر به‌شێوه‌ی چه‌كی جه‌نگی به‌كارده‌هێندرێن.
زۆربه‌ی ئه‌و ژن و كچانه‌ی كه روبه‌ڕوی ئه‌و شه‌ڕه بونه‌ته‌وه یان كه‌وتونه‌ته ناو ئه‌و بارودۆخه به‌جۆرێك كاریان تێكراوه كه ناتوانن له داهاتودا ببن به‌خاوه‌نی منداڵ، وه زۆربه‌ی منداڵه‌كان به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌رییه ناڕاسته‌و خۆیی جه‌سته‌یی له شه‌ڕدا ده‌مرن و تووشی نه‌خۆشی سه‌خت ده‌بن و نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه‌كانی ته‌ندروستی له به‌ین ده‌چن و دكتۆر‌و ئێشكگرهكانیش ده‌كوژرێن یان ڕاده‌كه‌ن، منداڵان زۆربه‌یان ڕوبه‌ڕوی نه خۆشییه‌كانی سك چون و مه‌لاریا و كۆلێرا بوونه‌ته‌وه زۆربه‌ی منداڵه‌كان به هۆی كه‌می ده‌رمان و چاره‌سه‌ر نه كردنییان ده‌مرن.
2-كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕ له‌سه‌ر ئابوری منداڵان
یه‌كێك له گرنگترین كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕ، تێكچوون و له ناوچونی باری په‌روه‌رده‌ی منداڵانه
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه life feature، كاریگه‌ری باشی هه‌یه، چونكه له‌وكاته‌دا ده‌بێته هۆیه‌كی باش بۆ ڕزگاركردن و ده‌توانین بڵێین باشترین چه‌كه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ژاری یان ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی شه‌ڕ.
شه‌ڕ ده‌بێته هۆی له ناوچونی پیشه‌و كار‌و ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره له بنه‌ماڵه‌كان ده‌دات ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی زۆری له وڵاته هه‌ژار نشینه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، دایك و باوكان زۆربه‌یان ناتوانن منداڵه‌كانیان به‌خێو بكه‌ن و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن، له‌جیاتی ناردنیان بۆ قوتابخانه ناچارن بیاننێرن بۆ ئیشوكار بۆسه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌مه‌ش منداڵان توشی چه‌ندین حاڵه‌تی جۆراوجۆر ده‌بن له‌ده‌ره‌وه.
شه‌ڕ كه زیانێكی گه‌وره‌ی له ئابوری وڵات داوه، به‌ڕاستی بۆته هۆی له‌ناوچون و سوتانی ژیانی كه‌سه‌كان و خراپبوونی باری دارایی، ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی له باشوری بیابانی ئه‌فریقادا به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
3-كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌رونی منداڵان
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئازاره ده‌رونی و سۆزدارییه‌كان كه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه به‌ر منداڵ كه‌وتون كه‌وتۆته ژێر لێكۆڵینه‌وه.
له‌كاتێكدا كه سه‌ربازه‌كان له جه‌نگی جیهانی دووه‌م هاودارای و هاوخه‌می كه‌میان بۆ ده‌ربڕا توشی شۆك بوون، وه‌توشی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ بوون به‌هۆی زه‌ڕبه‌ی ptsp، ئه‌و نه‌خۆشییه توشی ئه‌و پیاوه به ته‌مه‌نانه بوون كه چوبونه به‌ره‌ی جه‌نگ، به‌ڵام منداڵانیش توشی بوون به‌ڵكو منداڵان خراپتریش ده‌رده‌كه‌ون، هه‌رچه‌نده كه نازانن هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشیانه چین وه چۆن ڕێگری لێبكرێت، هه‌ندێك هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌كارهێنانی مادده كهولییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌و منداڵانه‌ی كه له‌سه‌ر كوچه‌و شه‌قامه‌كاندان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ده‌تواندرێت ئاماژه به‌وه بكرێت كه منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌توانن ده‌ست به ژیانێكی نوێ بكه‌نه‌وه به‌هۆی بوونی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت و چاودێری كردنییان، وه ده‌توانرێت ببێته هۆی گه‌وره‌بوون و باشتربوونی منداڵ، ئێوه ده‌توانن بۆ زانینی ئه‌و بابه‌ته چیرۆكی دڵخۆشكه‌ری (ژولیه‌ت) بخوێنه‌وه.
4-به هێزبوون و دوباره بوژانه‌وه
ئه‌و خاڵه گرنگه بنه‌مای سه‌ره‌كی ئیشی ئێمه‌یه، ئێمه بۆ منداڵان وه‌كو قوربانیانی شه‌ڕ چارهسهریهكمان نییه، به‌ڵام له بری ئه‌وه ڕوبه‌ڕوی ئه‌و ناخۆشیه ده‌بیینه‌وه خۆمان ژیان دروست ده‌كه‌ین، دروستكردنی به‌رنامه‌و بابه‌تی تایبه‌ت به ئێمه‌و دروستكردنی ژینگه‌ی ته‌ندروست ته‌نیا ئامانجی ئێمه‌یه.
PUKmedia له ئینگلیزیه‌وه / حه‌نیفه ره‌حیم
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ڕی warchild
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25