riklam

ناته‌نیاهۆ: رێككه‌وتنی ئه‌مریكاو ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل

جیهان 09:53 AM - 2015-03-03
بنیامین ناته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل

بنیامین ناته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: رێككه‌وتنی واشنتۆن و تاران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كات.

بنیامین ناته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه‌ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشتۆته‌ واشنتۆن رایگه‌یاند كه‌ وتاره‌كه‌ی له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌ مانای سووكایه‌تیكردنی به‌ باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا نییه‌و هاوكاتیش رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌ راستیدا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كات.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتیشی: هه‌ڵه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بوترێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریكا ساردو سڕی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دوو وڵات له‌ هه‌موو كاتێك گه‌رمترو پته‌وتره‌.

ناته‌نیاهۆ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: جیهان نابێت رێگه‌ بدات ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ تاران رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، ئه‌وسا ئیسرائیل ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌و ئه‌وانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ بێده‌نگ نابن.

بانگهێشتكردنی بنیامین ناته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ ئه‌مریكا له‌سه‌ر داوای جۆن بینێر سه‌رۆكی كۆنگرێس و به‌ بێ ئاگاداری ئیداره‌ی ئۆباما بووه‌.

PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket