وه‌فدێكی مه‌كته‌بی رێكخستن و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كۆده‌بنه‌وه
ی.ن.ک 09:15 AM - 2015-03-03راو سه‌رنجی خۆیان له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری رێكخستنه‌كان و رێگه‌چاره‌ی كێشه‌كان خسته‌ڕوو
وه‌فدێكی باڵای مه‌كته‌بی رێكخستن به سه‌رۆكایه‌تی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن، رۆژی 2-3-2015 سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن عادل موراد سكرتێر‌و سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندمانی ئه‌نجومه‌نه‌وه پێشوازیكران.
سه‌ره‌تا عادل موراد به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوانی كرد‌و رۆڵی مه‌كته‌بی رێكخستنی له راپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كانی حزب به‌رز نرخاند‌و به یه‌كێك له كۆڵه‌كه هه‌ره گرنگه‌كانی حزبی وه‌سفكرد.
وتیشی: وه‌كو ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی هه‌روه‌ك چۆن له رابردوودا چاودێر‌و هاوكارو هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی بووین، له‌ناویشیاندا مه‌كته‌بی رێكخستن، به‌هه‌مانشێوه به‌رده‌وام ده‌بین له باشتر راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا عادل موراد باسی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به به‌شداری د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار كرد‌و پشتیگریكردنی پرۆژه‌كه‌ی د.فوئاد مه‌عسومی به‌پێویست زانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوخۆی یه‌كێتی و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
دواتر ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا به وردی تیشكی خسته‌سه‌ر كاره‌كانی مه‌كته‌بی رێكخستن و بارودۆخ و گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی روونكرده‌وه، له‌وباره‌یه‌وه وتی: هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه به بارودۆخێكی تایبه‌ت و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، بارودۆخی یه‌كێتی له هه‌موو كات و ساته‌كان جیاوازتره، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان یه‌كێتی ناو یه‌كێتی بپارێزین، كه ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكی زۆر ته‌ندروست و دڵخۆشكه‌ره كه هه‌مووان له‌گه‌ڵ پاراستن و یه‌كڕیزی یه‌كێتیدان.
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌به‌رنامه‌یاندایه كۆنفرانسی رێكخستن سازبكه‌ن و داوای له ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كرد كه هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆنفرانسه‌و ئه‌نجامێكی باشی لێبكه‌وێته‌وه.
وتیشی: چه‌ند ئامانجێكمان له به‌ستنی ئه‌و كۆنفرانسه‌دا هه‌یه، له‌وانه‌ش پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لی رێكخستن و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه‌كان و بنه‌بڕكردنیان له گۆنگره‌دا.
له به‌رامبه‌ریشدا عادل موراد به‌پێویستیشی زانی كه هه‌یكه‌لی ته‌نزیمی مه‌كته‌بی رێكخستن وه‌ك حزبه گه‌وره‌و به‌هێزه‌كانی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان بێت به‌تایبه‌ت وڵاتانی یۆنان و فه‌ره‌نساو ئیتالیا، گرنگی به شوێنی جوگرافی و ژماره‌ی دانیشتوان و رێژه‌ی جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه بدرێت كه هێنده‌ی ئه‌و رێژه‌و ژماره‌یه ئه‌ندامیان له سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌دا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌ستنی كۆنفرانسی مه‌كته‌بی رێكخستنی به‌گرنگ وه‌سف كرد‌و به‌ڵێنی به وه‌فدی میواندا كه ئه‌وه‌ی به ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بكرێت ئه‌نجامی بده‌ن، چونكه ئه‌و كۆنفرانسه كارئاسانی ده‌كات بۆ كۆنگره‌ی یه‌كێتی، ده‌بێت كۆنگره ببه‌سترێت و ناكرێت ئه‌وه‌نده دوابكه‌وێت كه ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان زیاتربێت.
پاشان زوبێر عوسمان جێگری یه‌كه‌می سكرتێری ئه‌نجومه‌ن به‌ستنی چه‌ند كۆنفرانسێكی فه‌رعی و كۆنفرانسی گشتی به‌پێویست زانی، چونكه میكانیزمێكن بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی گشتی حزبه‌كه.
وتیشی: له كۆنفرانسه‌كه‌دا پێداچوونه‌وه به هه‌یكه‌لی ته‌نزیمی رێكخستندا بكرێت، به شێوه‌یه‌ك دابڕێژرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ بارودۆخ و سه‌رده‌می پپێشكه‌وتنی ئێستا بگونجێت.
پاشان سه‌رۆكی كۆمسیۆنی رێكخستنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی به‌شدار له كۆبونه‌وه‌كه به‌ڕاشكاوانه راو سه‌رنجی خۆیان له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری رێكخستنه‌كان و رێگه‌چاره‌ی كێشه‌كان خسته‌ڕوو، له به‌رامبه‌ریشدا لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌و سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌هه‌ند وه‌رگرت.
PUKmedia راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25