له‌یادی كاكا ئارام دا با شه‌هید د.به‌ختیار خالد له‌بیرنه‌كه‌ین
ی.ن.ک 10:24 AM - 2015-02-01به ساڵێك له دوای شه‌هیدبوونی كاك ئارام شه‌هید كرا
ئه‌م چه‌ند په‌یڤه ویژدانیه بۆیادی شه‌هید د.به‌ختیار خالد كه‌له‌ناو شاری سلێمانیدا شه‌هیدكرا.
بۆشه‌هید بوونی شه‌هید د.به‌ختیار خالد ساڵی 1980 له(زه‌ڵێ) ئه‌م شیعره‌م بۆنوسی و چه‌ند جارێكیش له‌ئێستگه خوێندمه‌وه :
(چرا)
به‌نهێنی هاتیته ناو گیانمه‌وه‌و
چرای عه‌شقمت داگیرسان
به‌بێده‌نگی جێت هێشتین و
نه‌گه‌ڕایته‌وه باوه‌شمان
له‌و رۆژه‌وه
من بوومه‌ته ..هاوڕێی هه‌ورو خاك و باران
كانیه‌ك بووی
خۆشه‌ویستیت لێ هه‌ڵده‌قوڵا بۆ هه‌ژاران
تۆ جۆگه‌له‌ت له‌سه‌ر هه‌ردی گیانم كرد‌و
بوومه هاوڕێی گشت هه‌وره‌كان
تۆ سه‌نگه‌ره‌كانت فێركرد
سه‌رچۆپی خوێنی من بگرن
له‌دره‌خته‌كانیشت گه‌یاند
گه‌ڵای سۆز‌و عه‌شقی گیانی ئێمه ده‌ركه‌ن.
36 ساڵ به‌ر له‌ئێستاو له‌یادی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی كاك ئارام دا هاوڕێیه‌كی تری تێكۆشه‌رمان هاوڕێ و یه‌كه‌مین رێكخه‌رم له‌كۆمه‌ڵه‌دا دكتور به‌ختیار خالد شه‌هیدكرا.
هاوڕێ د.به‌ختیار خالد كادری پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌گه‌رچی دوای فه‌رمانی گرتنی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ئه‌وه‌نده نه‌بوو كه‌په‌یوه‌ندی كردبوو به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه، به‌ڵام به‌ده‌ستپێشخه‌ری و سووربوونی خۆی بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی كاك ئارام به‌پێی پلان و نه‌خشه‌یه‌ك كه‌پێشتر كاری له‌سه‌ركردبوو رۆژی 31-1-1979 هاتبووه ناوشاره‌وه تاله‌و یاده‌دا تاوانبار جه‌مال رینگۆ كه‌یه‌كێك بوو له‌وخۆفرۆشانه‌ی له‌دوای شكستی 1974 وه ده‌ستی به‌خوێنی ده‌یان رۆڵه‌ی ئه‌وشاره سووربوو به‌سزای گه‌ل و شۆڕشی بگه‌ینێت و په‌یامێك بدات.
به‌داخه‌وه به‌هۆی وه‌ستانی ده‌مانچه‌كه‌یه‌وه ئه‌و توانبارانه ده‌رفه‌ته‌كه‌یان قۆسته‌وه‌و لێی هاتنه ده‌ست و شه‌هیدیانكردو خوێنیان تێكه‌ڵ به‌خوێن و ساڵیادی كاك ئارام و شه‌هیدانی تری رێگای رزگاری نیشتمانی كوردستان كرد، به‌مه‌ش دیسان ئاله‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌دا یه‌كێك له‌باشترین و جوامێرترین كادره پێشكه‌وتوه‌كانمان له‌كیس چوو.
شه‌هیدبوونی د.به‌ختیار لای من خه‌مێكی گه‌وره‌بوو، بۆمن شه‌هید بوونی د.به‌ختیار خالد خه‌مێكی گه‌وره‌تربوو، چونكه یه‌كه‌مین ریكخه‌رم بوو له‌ناوه‌ڕاستی 1975-1976 بۆ ناوڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمه‌ڵه، ئه‌وسه‌رده‌مه كادرانی كۆمه‌ڵه به‌چری كاریان له‌سه‌ركۆڕو كۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بی و رۆشنبیریه‌كان ده‌كرد كه‌خه‌ڵكێكی زۆری تیاكۆده‌بووه، كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و سیمنیاره‌كان به‌رجه‌سته‌كردنی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی نوسه‌رانی دڵشكاوی دوای نسكۆی 1975 بوون.
ئه‌و كۆڕ‌و سیمنیارانه وایكردبوو كه‌ئه‌ده‌بی به‌رگری به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ببێته دیارده‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌و په‌یام و مژده‌به‌خشی هه‌ڵسانه‌وه كه‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا من شه‌هید د.به‌ختیار خالدم له‌ڕێگه‌ی حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی شاعیره‌وه ناسی، كاك حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی نه‌بوو، وه‌ك شاعێریك ئه‌و سه‌رده‌مه خۆشه‌ویست و له‌وه‌ش زیاتر به‌شیعری بڕوخێ بێده‌نگی ناسرا، ببووه جێی متمانه‌ی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵه‌ش ئه‌وكاته كاری جدی له‌ناو خوێندكاران و گه‌نجاندا ده‌كردو له‌وێوه ئیتر به‌بیروباوه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و یه‌كێتی ئاشنا ده‌كران، ئه‌وسا دكتۆر به‌ختیار خوێندكاری دوا قۆناغی پزیشكی بوو له‌زانكۆی موسڵ له‌گه‌ڵ دكتۆر شێركۆ عه‌بدولڵَاو دكتۆر قه‌له‌نده‌ردا ئه‌وانیشم هه‌ر له‌ڕێگه‌ی دكتۆر به‌ختیاره‌وه ناسی چونكه زۆر هاوڕێ بوون.
له‌گه‌ڵ د.به‌ختیار چه‌ندین یادگارو بیره‌وه‌ریم هه‌یه‌و تائه‌وڕۆژه‌ی چووه ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی كه‌له‌نه‌خۆشخانه‌ی ته‌علیمی سلێمانی موقیم بوو به‌رده‌وام سه‌ردانم ده‌كردو كتێبمان ده‌گۆڕیه‌وه له‌وانه دیوانی(الاسفارم) دایه‌و (حرب الشوارعی منیر شفیق)م له‌و وه‌رگرت، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی ئه‌و كتێبه‌م لێوه‌رگرت ئه‌و دكتۆری موقیم بوو له‌نه‌خۆشخانه‌ی ته‌علیمی حه‌مه‌ئه‌مین پێنجوینی له‌نه‌خۆشخانه كه‌وتبوو من شه‌و له‌لای بووم ئه‌وكتێبه‌م بردبوو بۆخوێندنه‌وه، كاك حه‌مه‌ئه‌مین زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك گرتی وتی پاشان بیده به‌منیش بابی خوێنمه‌وه ئه‌و شكی كردبوو ده‌یزانی بۆچی من ئه‌و كتێبانه ده‌خوێنمه‌وه (له‌كاتێكی تردا دێمه‌وه سه‌ر من و محه‌مه‌د ئه‌مین پێنجوینی).
دكتور به‌ختیار دژایه‌تیه‌كی زۆركرا گواستیانه‌وه بۆخه‌له‌كان و دواتر بۆدهۆك و سه‌ره‌نجامیش ئه‌وه‌بوو په‌یوه‌ندیكرد به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ده‌رچێته ده‌ره‌وه به‌ماوه‌یه‌ك شه‌هید شوانی پێناساندم وه‌ك سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران به‌ڵام د.به‌ختیار نه‌یوت من ده‌ڕۆمه ده‌ره‌وه تادواتر زانیم، چه‌ند مانگێكی نه‌برد شوانیش چووه ده‌ره‌وه‌و ئه‌ویش هه‌رزوو له‌نه‌به‌ردێكدا شه‌هیدكرا ئیدی به‌نده له‌كه‌رتی شه‌هید جه‌ماله ره‌ش له‌كۆمیته‌ی شه‌هید ئارام له‌گه‌ڵ هاوڕێانم شێخ سدیقی شێخ حه‌سه‌ن و عومه‌ر غه‌ریب و شێخ عوسمان سه‌رگه‌ڵویی تائه‌و رۆژه‌ی فه‌رمانی گرتنم ده‌رچوو پێكه‌وه كارمان ده‌كرد، كاك عومه‌ر غه‌ریب به‌ته‌له‌فۆن ئاگاداری كردم له‌به‌غداد بووم كاتی كۆنگره‌ی پێنجی نوسه‌رانی كورد بوو به‌په‌له بگه‌ڕێمه‌وه به‌گه‌ڕانه‌وه‌م ته‌سه‌ورم نه‌كرد له‌سه‌ر سوچه‌كه‌ی ماڵت خۆمان له‌گه‌ڕه‌كی چوارباخ له‌سه‌رم راوه‌ستابوو ره‌حمه‌تی عوسمان شه‌یدای شاعیریشم له‌گه‌ڵدابوو پاره‌ی موكافه‌ئه‌ی هاوكاری وه‌رگرتبوو به‌په‌له پێنج دینارم لێ وه‌رگرت دوای ئه‌وه‌ی كه‌كاك عومه‌ر ئاگاداری كردم كه‌نابێ بچمه ماڵه‌وه‌و شه‌و دێن ده‌مگرن كاك عومه‌ر ئه‌وسا له‌ده‌سته‌ی كارگێڕی كه‌رت بوو منیش ئه‌ندامی كه‌رت بووم ئیتر بردمیه ماڵی خۆیان له‌نزیك فولكه‌ی سه‌رشه‌قام دوای چوارشه‌و به‌موخته‌فێتی بۆ سنوری هه‌رێمی چوار ده‌ریانكردم كه‌ئه‌وسا جه‌مالی عه‌لی باپیر فه‌رمانده‌ی هه‌رێم بوو له‌وێشه‌وه بۆسه‌ركردایه‌تی، واته تاسه‌ره‌تای مانگی 9ی/1979 كه‌فرمانی گرتنم ده‌رچوو وه‌ك وتم پێكه‌وه كارمان ده‌كرد، به‌ڵام هه‌میشه كاریگه‌ریه‌كانی دكتۆر به‌ختیارم له‌سه‌ر بوو ئه‌گه‌رچی ئه‌وو شه‌هید شوان منیان خسته سه‌ر شاڕێی كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه‌دا، دكتۆر به‌ختیار له‌پێناوی كۆمه‌ڵه‌و شۆڕشی نوێ‌دا ته‌نانه‌ت عاتیفه‌و سۆزوخۆشه‌ویستیه‌زاتیه‌كه‌ی خۆشیكرده قوربانی رێبازه‌كه‌ی جگه له‌خۆی دوو برای تری به‌ده‌ستی رژێم شه‌هید ببوون.
ئه‌و رۆژه‌ی كه د.به‌ختیار شه‌هید بوو لای من هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌تماغه‌ی برینی شه‌هید ئارام بوو، ئه‌گه‌رچی من به‌ته‌مه‌ن له‌وان بچوكتر بووم به‌ڵام د.به‌ختیار هاوڕێی نزیكی كاك فوئادی مه‌جید میسری بوو ئاشنایه‌تی زۆری له‌گه‌ڵ شێركۆ بێكه‌س و هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ حه‌مه‌ی حه‌مه‌باقی و كه‌مالی جه‌مال موختار هه‌بوو كه دواتر كاك كه‌مال بووه زاوای دكتۆر به‌ختیار منیش هاوڕێیان بووم كه شه‌هیدبوو داوام له‌كاك شێركۆ بێكه‌س كرد بۆسه‌ر قه‌بره‌كه‌ی شیعرێكم بۆ بنوسێ تابه‌خه‌تی خۆم بینوسم كاك شێركۆ دوو كۆپله شیعری دامێ و ئه‌م شیعره‌م به‌خه‌تی خۆم له‌سه‌ر كێله‌كه‌ی نوسی دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێبته‌مبه‌ری 1979فه‌رمانی گرتنم ده‌رچوو چوومه ده‌ره‌وه ساڵی 1981 له‌گه‌ڕانه‌وه‌م دا بۆناوشاری سلێمانی وێنه‌یه‌كی ئارامگاكه‌م به‌و شیعره‌وه گرت و له‌دوایین لاپه‌ڕی (الشراره)دا ئه‌و وێنه‌یه له‌گه‌ڵ نوسینێكی مامۆستا جه‌عفه‌ردا بڵاو كرایه‌وه، شیعره‌كه‌ی شێركۆ بێكه‌س ده‌ڵێ:
من خۆم پزیشكم
بۆ تیماری زام
ده‌رمانی هه‌زار
برینی له‌شی ده‌رده‌دارم كرد
به‌ڵام بۆ زامه قوڵه‌كه‌ی له‌شی ئه‌م كوردستانه
ده‌رمانی چه‌ك و فیشه‌كم هه‌ڵگرت
*به‌داخه‌وه شیعری دووه‌مم تادێری پێش ئه‌خیرم بیرمابوو، به‌ڵام هاوڕێم كامه‌ران هه‌ڵه‌بجه‌یی دێڕی چواره‌می بیرخستمه‌وه ئه‌ویش له‌سه‌ر قه‌بری شه‌هیدێكی هاوڕێی كۆمه‌ڵه له‌هه‌ڵه‌بجه ئه‌م شیعره‌ی بینیبوو، چونكه ئه‌و شیعره دواتر بڵاوبوه‌وه به‌ڵام بۆ مێژوو من خۆم چومه لای كاك شێركۆ وه بۆدكتۆر به‌ختیاری نوسی هه‌ردوو شیعره‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بتوانرێت له‌سه‌ر قه‌بره‌كه‌ی بنوسرێت.
شیعری دووه‌م:
كه‌گوێم گرت چیاكان
با‌نگم ده‌كه‌ن ڕاپه‌ڕیم هه‌ستام
چراكه‌ی كۆمه‌ڵه‌م
هێنایه سه‌ر قۆناغی هیوام
به‌لافی ده‌م نه‌بوو ..عه‌شقی من و رێگه‌كه‌ی ماركس
نیشانیدام..به‌خوێن نوسیم هه‌رئه‌ژی بڕوام
شه‌هید دكتۆر به‌ختیار خالد له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی تێكۆشه‌ر بوو وه‌ك وتم جگه له‌دوو برای شه‌هیدی تری واته به‌خۆیه‌وه 3 كه‌س له‌ماڵێكدا شه‌هیدو له‌بنه‌ماڵه‌كه‌شیاندا چه‌ندین شه‌هیدی تر هه‌بوو ئه‌وكاته‌ی كه له‌زه‌ڵێ و ناوزه‌نگ و توژه‌ڵه‌و باوزێ له‌ده‌زگای ناوه‌ندی راگه‌یاندن بووم یه‌كێك له‌باشترین كادره‌كانی ئه‌وسای راگه‌یاندن هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار رێبوار خالد كه‌ئه‌رده‌ڵانیشمان پێده‌گوت برای شه‌هید د.به‌ختیار خالد بوو، بیرمه هه‌رچی پۆسته‌رێك بۆ راپه‌ڕینه‌كانی ساڵی 1982 له‌ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌كراو ده‌نێردرایه‌وه بۆشاره‌كان تێكڕا به‌فڵچه‌و به‌هره‌و توانای كاك رێبواربوو خه‌تی ئه‌و پۆسته‌رانه‌ش تێكڕا خه‌تی به‌نده (شه‌هاب عوسمان) بوو، ئه‌م پۆسته‌رانه له‌ئه‌رشیفی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هه‌یه‌و له‌یه‌كه‌مین پێشانگای دیكۆمینتی كه‌له‌هاوینی 1989 دا له‌هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی كرایه‌وه نمایشكرا، پاشان برایه هه‌ولێرو له‌وێش نمایشكران، هه‌ر له‌ئێستگه كاك رێكه‌وتی عوسمان به‌گ یه‌كێك له‌باشترین نوسه‌ره‌كانی یه‌كێتی و كادری پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵه ئامۆزای شه‌هید د.به‌ختیار خالدبوو ماوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستگه‌بوو به‌نده‌و كاك رێكه‌وت ساڵی 1982 هه‌موو ئه‌و وتارانه‌مان به‌شێوه‌ی سۆرانی ده‌نوسی كه‌بۆ راپه‌ڕینه‌كانی 1982 له‌ئێستگه‌وه بڵاو ده‌كرایه‌وه‌و شار به‌شار ئاراسته‌مان ده‌كردن، ئه‌وسا كاك یوسف زۆزانی به‌شی عه‌ره‌بی و كوردی ده‌نوسی و ئه‌بوشه‌هابی عه‌ره‌ب و ئازاد چالاك له‌به‌شی عه‌ره‌بی كاریان ده‌كردو كاك ئه‌رسه‌لان بایزیش سه‌رپه‌رشتیاری گشتی راگه‌یاندن بوو جارجار بۆی ده‌نوسین، ئه‌وه‌ی له‌دوای شه‌هیدبوونی د.به‌ختیار زۆر كاری تێ‌كردم ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ حه‌مه عوسمان برام كه‌ئێستا له‌فه‌ره‌نسایه پێم وابێ جه‌ژن بوو چوین بۆ نۆ جه‌ژن و سه‌ره‌خۆشی بۆلای باوكی دكتۆر به‌ختیار ماڵیان له‌فه‌رعه‌كه‌ی ماڵی شه‌هید شاكر فه‌تاحدا بوو له‌عه‌قاری، پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن و نورانی و رێكپۆش، شه‌پقه‌یه‌كی له‌سه‌ردابوو سه‌روسمێڵی سپی و زۆر به‌ئیراده‌و ره‌به‌رزو خاوه‌ن ئه‌زموون، ئه‌وپیاوه جگه‌رسوتاوه له‌گه‌ڵ قسه‌كانی ئێمه‌دا به‌و دڵه‌گه‌وره‌یه‌وه پێی وتین جارێ چیمان بینیوه چیمان به‌خشیوه ئه‌م رێگایه قوربانی زۆری ده‌وێت خۆجارێ وه‌ك جوله‌كه‌مان لێنه‌كراوه‌و نه‌كراوین به‌سابوون..!! ئه‌و ده‌یزانی زوڵم و سته‌می ئه‌و رژێمه زۆر له‌وه گه‌وره‌تر كه‌به‌شه‌هیدبوونی كوڕه‌كانی ئه‌وته‌واوبێت ئه‌و له‌وبڕوایه‌دابوو كه‌قوربانی زۆرتری پێویسته، بیره‌وه‌ری زۆره له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌هیده‌نه‌مره‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌بۆ ئه‌م یاده پێویست بوو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێ به‌خشین.
به‌داخه‌وه له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه ویژدانیه‌دا نه‌متوانی وێنه‌یه‌كی شه‌هید د.به‌ختیار خالدم ده‌ستكه‌وێت.
هه‌زار سڵاو له‌یادی پڕ شكۆی هاوڕێم شه‌هید د.به‌ختیار خالد
هه‌میشه زیندوبێت یادوبیره‌وه‌ریه‌كانی
PUKmedia شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
کوردستان 09:38 PM - 2024-05-03 -
بۆچی ھەڵبژاردنی پەرلەمان گرنگە بۆ کوردستان
بیروڕا 09:26 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03