riklam

هاوپه‌یمانان 34 هێرشیان بۆسه‌ر داعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند

جیهان 04:20 PM - 2015-01-26
 زه‌بری كوشنده‌ به‌ر تیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌

زه‌بری كوشنده‌ به‌ر تیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 34 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 26-1-2015، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 21 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گانی تیرۆرستانی داعش له‌ نێو خاكی سوریا ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ شاری كۆبانێ و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدراون.

هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا، 13 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌وباره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌عیراق ئه‌نجامداوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌رتیرۆرستانی داعش كه‌وتووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری تیرۆرستی داعش كوژراون.

 PUKmedia رۆیته‌رز



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket