riklam

ئاسایشی سلێمانی رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

kurdistani 02:44 PM - 2014-12-22
.

.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاسایشی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ی كه‌ به‌ ناوی ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ كراوه‌نه‌ته‌وه‌و هه‌واڵ و چالاكی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ دوورو نزیك په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه‌ نیه‌.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ئاڕمی ئاسایشی سلێمانی یاخود به‌ناوی ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ هه‌ر بابه‌تێك و چالاكی و هه‌واڵێك بڵاوبكاته‌وه‌ به‌رپرسیار ده‌بێت له‌به‌رانبه‌ر یاسادا.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌...

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تمان تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه‌ هه‌ندێك په‌یج و ئه‌كاونت   هه‌واڵ و چالاكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و لۆگۆی ئاسایش به‌كارده‌هێنن به‌بێ  ئاگاداری و ره‌زامه‌ندیمان، ئێمه‌ وه‌ك ئاسایشی سلێمانی به‌ هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین  كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی خاوه‌نی په‌یج و ئه‌كاونت نییه‌ له‌ ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، وه‌ هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ئاڕمی ئاسایشی سلێمانی یاخود به‌ناوی ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ هه‌ر بابه‌تێك و چالاكی و هه‌واڵێك بڵاوبكاته‌وه‌ به‌رپرسیار ده‌بێت له‌به‌رانبه‌ر یاسادا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی هه‌ر بابه‌تێكی هه‌بێت له‌ ڕێگه‌ی راگه‌یاندنی ئاشكراوه‌ بڵاوی ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket