ورده‌كاری بڕیاری په‌رله‌مان بۆ ناردنی هێز بۆ كۆبانێ
kurdistani 08:17 PM - 2014-10-22هێزی پێشمه‌رگه به‌رگری له كۆبانێ ده‌كات
په‌رله‌مانی كوردستان به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریدا هێزی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ بنێردرێت.
دوای ئه‌وه‌ی به‌كۆی ده‌نگ په‌رله‌مانی كوردستان ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ كۆبانێ په‌سه‌ندكرد، له‌باره‌ی ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 22-10-2014، ی په‌رله‌مانی كوردستان و گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز به PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، چه‌ند ته‌وه‌رێكی له خۆی ده‌گرت، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تادا ته‌واوكردنی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی دوێی بوو كه ته‌واوكردنی گفتووگۆكانی دوێنێ بوو پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتاران بوو له وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش وه‌ڵامی كۆمه‌ڵك له‌و پرسیارانه‌ی په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه و هه‌ندێكیشی به‌جێهێشت كه به‌منزیكانه وه‌ڵاممان بداته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانتاران و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش به‌رنامه‌یه‌كی واهه‌بێت له نێوانماندا كه پێكه‌وه هاوكاربین بۆ گۆڕینی سیستمی په‌روه‌رده به‌شێوازێك كه بتوانین ره‌وشی په‌روه‌رده بگه‌یه‌نینه ئاستێك كه له خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستاندا بێت بێ جیاوازی .
وتیشی: دواتر به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتای خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كار داواكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ كۆبانێ ئه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و ئه‌وه پێشخرا كه دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆكان له‌گه‌ل وه‌زیری په‌روه‌رده راسته‌وخۆ داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم خرایه به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه فراكسیۆنه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی فراكسیۆنه‌كانیان ده‌كرد له لیژنه‌ی پێشمه‌رگه گفتوگۆی خۆیان كرد‌و دواتر به كۆی ده‌نگ بڕیاردرا هێزی پێشمه‌رگه بنێردرێت بۆ به‌رگریكردن له كۆبانێ .
ته‌لار له‌تیف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دواتر ئه‌و خاڵانه هێنرایه پێشه‌وه كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یانزه پڕۆژه یاسا بكرێت كه په‌یوه‌ندیدارن به ئێستای تاكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، دوو بڕگه ماوه كه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت كه ئه‌ویش بریتیه له گفتۆگۆكردن له‌سه‌ر یاسای زمانه ره‌سمیه‌كان هه‌روه‌ها هه‌مواركردنه‌وه‌ی سێ مادده‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، دواتر گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و دوو بڕگه‌یه هه‌ڵگیرا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا جوڵاندن و ناردنی چه‌ند هێز بۆ كۆبانێ له لایه‌ن چ لایه‌نێكه‌وه بڕیاری لێده‌درێت په‌رله‌مانی كوردستان یان لایه‌نی تر.
ته‌لار له‌تیف وتی: بێگومان ئه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ههرێمیب كوردستانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، به‌ڵام به‌ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆیه ئه‌مڕۆ داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌ێمی كوردستان هاته نێو په‌رله‌مانه‌وه و ئاماده‌بوونی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش له‌وه‌دابوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاگاداری ورده‌كاری شێوازی ناردنی ئه‌و هێزانه‌و چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی و قسه‌كردن له‌سه‌ر توانای ئێستای هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناردنیان بۆ كۆبانێ بۆیه هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیه‌كان وایكرد كه ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاربدات له‌سه‌ر ناردنی هێز بۆ كۆبانێ و بۆ پاراستن و به‌رگریكردن له‌و شاره‌ی كوردستان .
PUKmedia زانیار مه‌جید
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25