riklam

د.نه‌جمه‌دین: ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ كه‌ركوك و پشتیوانی سه‌رۆك مه‌عسوم ده‌كه‌م

kurdistani 12:14 AM - 2014-07-25
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك و سه‌رۆكی‌ لیستی‌ یه‌كێتیی نیشتمانی‌ كوردستان له‌ كه‌ركوك كه‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێنا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مان، ئه‌مڕۆ 24-7-2014 رایگه‌یاند: "كاندیدكردنم بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار به‌ ئامانجی‌ گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ پێكهاته‌كانی‌ كه‌ركوك و خزمه‌تكردنیان پاش ساڵانی‌ زۆرداری‌ و به‌ره‌نگارییه‌كان و متمانه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ كه‌ركوك بووه‌‌، بۆ وه‌رگرتنی‌ مافه‌كانیان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "هۆكاری‌ كشانه‌وه‌ی‌ له‌ كاندیدكردن ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ هێزه‌ كوردییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدكردنی‌ د.فوئاد مه‌عسوم بۆ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمارو له‌لایه‌ن خۆمه‌وه‌ د.فوئاد مه‌عسوم-م كاندید كرد بۆ ئه‌م پۆسته‌ كه‌ كه‌سێكی‌ به‌ڕێزو تێگه‌یشتووه‌و توانای‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆ به‌دیهێنانی‌ ته‌وافق و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان و نزیككردنه‌وه‌ی‌ بیروبۆچوونه‌كان و هاوكاری‌ ئیداره‌ی‌ كه‌ركوك و هاووڵاتیانی،‌ له‌ گه‌یاندنی‌ ده‌نگیان و چاره‌سه‌كردنی‌ كێشه‌كانیان".

هه‌روه‌ها روونیشیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ "پشتیوانی‌ له‌ سه‌رۆك مه‌عسوم ده‌كه‌م كه‌ په‌یوه‌ندیی باشمان هه‌یه‌و دڵنیام له‌ قۆناغی‌ داهاتوو كێشه‌كان‌ چاره‌سه‌رده‌كرێت.

د.نه‌جمه‌دین ئاماژه‌ی‌ كردووه‌ به‌وه‌ی كه‌ "سوێندی‌ یاسایی‌ نه‌خواردووه‌ وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان، وه‌ك به‌ڵێنی‌ دابوو به‌ هاووڵاتیانی‌ كه‌ركوك له‌ كاركردن و به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵیان و خزمه‌تكردنیان و ستایشی‌ پشتیوانی‌ هاوڵاتیانی‌ كه‌ركوكی‌ كرد له‌ سێ‌ ساڵی‌ رابردوودا".

له‌ نامه‌یه‌كیشدا كه‌ ئاڕاسته‌ی هاووڵاتیانی‌ كه‌ركوكی كردووه‌، د.نه‌جمه‌دین جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "وه‌ك به‌ڵێنم‌ دابوو كه‌ به‌رده‌وام ده‌بم له‌ خزمه‌تكردنی‌ كه‌ركوك و دابینكردنی‌ پێداویستییه‌كانیان و كاركردن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ببێته‌ شارێكی‌ نموونه‌یی‌ به‌ خزمه‌ت و پڕۆژه‌كانی"‌.

PUKmedia  راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket