شه‌هید ئارام نمونه‌ی سه‌ركرده‌ی ره‌وشتبه‌رزو په‌سه‌ند له‌ناو خه‌ڵكدا
kurdistani 12:02 PM - 2014-01-31به‌شه‌هیدبوونی ده‌روونی هه‌موو خه‌ڵك هه‌ژا
ئارامی سه‌ركرده كه له‌ساڵی 1947 له‌سلێمانی له‌دایكبووه، له‌سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه تێكه‌ڵاوی كاری سیاسه‌ت و دنیای رۆشنبیری بووه‌و به‌لێزانی و لێوه‌شاوه‌یی خۆی، توانیویه‌تی له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی لاوان و خوێندكاران‌دا بێت. ئارامی سه‌ركرده كه له‌ساڵی 1947 له‌سلێمانی له‌دایكبووه، له‌سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه تێكه‌ڵاوی كاری سیاسه‌ت و دنیای رۆشنبیری بووه‌و به‌لێزانی و لێوه‌شاوه‌یی خۆی، توانیویه‌تی له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی لاوان و خوێندكاران‌دا بێت.
كه‌سێتییه‌كی هێمن و ره‌وشتبه‌رزو په‌سه‌ندی له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌بووه‌و ئاسۆی بیری فراوانبووه.
له‌كۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ری قوتابیانی عیراقدا له‌ساڵی 1969 به‌ئاشكراو ته‌واوه‌تی رۆڵی كاریگه‌رو پێداگریی له‌سه‌ر خواست و ئاواتی قوتابیان ده‌ركه‌وت كه له‌ناو هۆڵی كۆنگره‌دا رووبه‌ڕووی پیاوانی رژێم له (یه‌كێتیی نیشتمانیی قوتابیانی عیراق) وه‌ستایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا (نوێنه‌رایه‌تی قوتابیانی كوردستان) كشانه‌وه‌و هۆڵی كۆنگره‌یان به‌جێهێشت.
شه‌هید ئارام، رۆژنامه‌نووسێكی چالاك بووه‌و له‌ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو چه‌ندین بابه‌تی به‌پێزو به‌كه‌ڵكی له‌رۆژنامه‌ی هاوكاریی بڵاوكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها خوێنه‌رێكی جددی و به‌رده‌وام بووه، به‌هۆی شاره‌زاییه‌كه‌یه‌وه خزمه‌تی زۆری به‌بزاڤی وشه‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردیكردووه، له‌گه‌ڵ لاپه‌ڕه‌ی (سیاسه‌تی ده‌ره‌وه)ی رۆژنامه‌ی هاوكاریی و دواتریش رۆژنامه‌ی برایه‌تی له‌كۆتایی ساڵی 1973و سه‌ره‌تای ساڵی 1974 به‌گۆڕانكارییه‌كانی سیاسه‌تی جیهانی ئاشنابووه، له‌و رووشه‌وه سه‌باره‌ت به‌زۆربه‌ی رووداو‌و به‌سه‌رهاته‌كانی ئه‌و رۆژگاره، وتار‌و شیكردنه‌وه‌ی هه‌بووه‌و رای خۆی ده‌ربڕیووه.
ئارامی سه‌ركرده هێنده وردبین و هۆشیاربووه له‌كاتی نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول پێیوابووه ده‌بێت له‌ئاستی رووداوه‌كان په‌له‌په‌ل و هه‌ڵه‌شه‌یی نه‌كرێت، به‌ڵام سوریش بووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی هه‌بێت و په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك و خۆیان نه‌پسێت.
ساڵی 1975 كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دامه‌زرا، شاسواری نه‌مر توانی بیسه‌لمێنێت كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده دیار‌و كاریگه‌ره‌كانی ناو ئه‌و حزبه نوێیه، كاتێكیش بڕیاری هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ له‌ساڵی 1976دا درا، ئه‌و ئاماده‌بوو پێش هه‌موویان بچێته شاخ و چه‌كی به‌ره‌نگاریی هه‌ڵبگرێت، به‌لام هه‌لومه‌رجی ئه‌وكاته واپێویستی ده‌كرد كه به‌نهێنی له‌شاردا بمێنێته‌وه‌و سه‌رقاڵی به‌هێزكردنی رێكخستنه‌كان بێت، له‌وبواره‌شدا توانی شانه‌و رایه‌ڵه‌كانی رێكخستنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان و (ی.ن.ك) فراوانبكات و ده‌سته‌ی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ره‌تایی ئاماده‌و گۆشده‌كردو ره‌وانه‌ی گۆڕه‌پانی خه‌باتی نوێی ده‌كردن.
له‌و سه‌رده‌مه دژواره‌ی كه سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه كه‌وته به‌ر شاڵاوی رژێم و هه‌ندێكیان شه‌هیدكران و هه‌ندێكیش زیندانی كران، كاك ئارام له‌و بارودۆخه ناسكه‌دا كه كۆمه‌ڵه زه‌بری كوشنده‌ی به‌ركه‌وت و بێ سه‌ركرده مایه‌وه، توانی شیرازه‌ی رێكخستنه‌كان له‌ترازان بپارێزێت و ئه‌و سه‌رگه‌ردانییه‌ش كه هه‌بوو توانی نه‌یعێڵێت و گیانێكی نوێ و تۆكه‌ی كرده‌وه به به‌ر رێكخراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها توانیشی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی تازه هه‌ڵكه‌وتوو یه‌كێك بێت له‌وانه‌یكه له‌خه‌باتی نهێنی و داڕشتنی بناغه‌ی شۆڕش و سیاسه‌تی (ی.ن.ك)و له‌ته‌كنیك و دروشمه‌كان و له‌داڕشتنی یه‌كه‌مین په‌یڕه‌وی ناوخۆی هێزی پێشمه‌رگه‌و چۆنیه‌تی دروستكردنی ده‌سته‌ی پارتیزانه‌كان و په‌یوه‌ندی تێكۆشه‌رانی شۆڕشی پێشوو به‌شۆڕشی نوێ و رۆڵی كاریگه‌رو به‌رچاوی هه‌بێت.
ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌یانانه‌ی كه ده‌نوسران به شه‌ونخونی و نهێنی ماڵه‌وماڵ گه‌ڕان و به‌بێ په‌ناگه، له‌وبارودۆخه سه‌خته‌دا ئه‌و نوسیونی، یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانی نوسیوه‌و یه‌كه‌م نامیلكه‌ی یه‌كێتی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
مانگی 10ی ساڵی 1976 كاك ئارام روویكردۆته شاخ و له‌وقۆناغه‌شدا به‌ئارامی گه‌شه‌ی به‌شۆڕشی داوه‌و لێزانانه توانی به‌ردی بناغه‌ی كاروانی نوێ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه دابنێت.
ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه شه‌هید ئارام له‌شاخ بوو، تفه‌نگ و قه‌ڵه‌مه به‌بڕشته‌كه‌ی هاوتای یه‌ك بوون بۆ هه‌ردوو قۆناغه‌كه‌ی خه‌بات، به‌نهێنی چاپخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ دانابوو به‌یاننامه‌و بڵاوكراوه‌كانی شۆڕشی ده‌سنوس و چاپ ده‌كرا، هێنده به به‌رنامه‌و وردبین بوو له‌كاركردندا توانیبووی خه‌ڵكی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه پیایدا ده‌گه‌ڕاو رێبازی شۆڕشی بۆ روونده‌كردنه‌وه، باوه‌ڕی ته‌واویان به وته‌و قسه‌كانی كاك ئارام ده‌ركردو دڵسۆزیی و خۆشه‌ویستییه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ریان بۆی هه‌بوو، بۆیه به‌شه‌هیدبوونی وه‌ك چۆن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و شۆڕش كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی تێكه‌وت، ئاواش خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌نزیكه‌وه ده‌بانناسی، كۆستی گه‌وره‌یان كه‌وت و ده‌روونیان هه‌ژا به‌ئه‌و هه‌واڵه دڵته‌زێنه.
پوخته‌ی ژیانی
شاسوار جه‌لال سه‌عید، ناسراو به ئارام، مانگی 11-1947 له‌گه‌ڕه‌كی حاجی حانی شاری سلێمانی له‌دایكبووه قۆناغه‌كانی خوێندنی به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه تا ساڵی 1964 له‌به‌شی میكانیك، كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه، به‌لام به‌هۆی كه‌می توانای بینای چاوه‌كانی، گرتنه‌كه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و به‌ناچاری چۆته كۆلێژی بازرگانی و له‌ساڵی 1969-1970 ته‌واویكردووه.
ئه‌ندامی چالاكی یه‌كێتی قوتابیان بووه، له‌ساڵی 1970 یه‌كێك بووه له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان، له‌ساڵی 1974 وه‌ك نوێنه‌ری سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به‌شداری كۆنگره‌ی لاوانی جیهانی له‌مۆسكۆ كردووه.
له‌ساڵی 1976 دوای گرتنی شه‌هید خاڵه شیهاب و هاوڕێكانی، كاك ئارام وه‌كو سكرتێری كۆمه‌ڵه ئه‌ركی راپه‌ڕاندنی ئیشوكاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی له‌ئه‌ستۆگرتووه، پاشان چووه‌ته شاخ و یه‌كه‌م ده‌سته‌ی پارتیزانه چه‌كداره‌كانی شۆڕشی نوێی دروستكردووه.
ساڵی 1977 بووه به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی یه‌كێتیی نیشتمانیی یكوردستان.
له‌ڕۆژی 31-1-1978 له‌گوندی ته‌نگیسه‌ری ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ كه‌وته بۆسه‌ی جاشه‌وه‌و شه‌هیدكرا.
PUKmedia له PUKpb یه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
کوردستان 09:38 PM - 2024-05-03 -
بۆچی ھەڵبژاردنی پەرلەمان گرنگە بۆ کوردستان
بیروڕا 09:26 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03