riklam

هاوسەری مەحمود سەنگاوی كۆچی دوایی كرد

ی.ن.ک‌‌ 09:05 AM - 2021-03-15
.

.

شەوی رابردوو سەعدە حەمە ساڵح سلێمان خێزانی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی لە وڵاتی سوید لە تەمەنی 59 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد.

نوسینگەی تایبەتی مەحمود سەنگاوی لە راگەیەنراوێكدا هەواڵی كۆچی دوایی سەعدە حەمە ساڵح سلێمان خێزانی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی رایگەیاند كە ئەمە دەقەكەیەتی:

كۆمەڵانی خەڵكی بەشەرەفی كوردستان

دۆستان، خزمان و هاوڕێیان

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی لە ناكاوی (سەعدە حەمە ساڵح سلێمان) ناسراو بە (حاجی سەعدە) خێزانی هەڤاڵ مەحمود سەنگاویتان پێڕادەگەیەنین، كە شەوی 15-3-2021، لە وڵاتی سوید و لە شاری ستۆكهۆلم لە تەمەنی 59 ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە بۆ دواجار چاوە نەرمەكانی تا ئەبەد لێك ناو و ماڵئاواییەكی بە سوێی لێ كردین. ناوبراو لە ساڵی 1983 دا ژیانی هاوسەری لەگەڵ هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی پێكهێناوە و تەواوی تەمەنی هاوتەك لەگەڵ هەڤاڵ مەحمود سەنگاویدا لە خەبات و تێكۆشاندا بووە.

پرسەكەی لە ماڵی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی لە گەڕەكەی ڕاپەڕین دەبێت بە ڕەچاوكردنی ڕێكارە تەندروستیەكان، تەرمی پیرۆزیان لە ڕۆژانی داهاتوودا لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیەوە دەگاتەوە نیشتیمان و لە گۆڕستانی بەكرەجۆ لەسەر وەسیەتی خۆی لە تەنیشت هاوڕێی تەمەنی خوالێخۆشبوو (شەكیبە خان) هاوسەری هەڤاڵ مەردان چاوشیندا بەخاك دەسپێردرێت.

انا للە و انا الیە راجعون

PUKmedia نوسینگەی تایبەتی هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket